ناو: پاکیزە
ناوی باوک: کاکە حەمە ئەمین عەتار
ساڵی لەدایکبوون: 1930
ساڵی کۆچی دوایی: 2008
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
پاکیزە کاکە حەمە ئەمین عەتار، ساڵی 1930 لە سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و خوێندەوار لەدایک بووە.
لە منداڵیدا چووەتە بەر خوێندن و قوتابخانە، بەڵام بەداخەوە قۆناغە بەرزەکانی خوێندنی تەواو نەکردووە.
هاوسەری حاکم مستەفای فەقێ ڕەشیدی قەشان بووە.
یەکێکە لەو ژنە نووسەرانەی کە یادەوەرییەکانی لە دووتوێی دوو بەرگی کتێب بەناوی وەرد لەسەر شاری سلێمانی نووسیوەتەوە و جێی بایەخ و خوێندنەوەیە بۆ هەموو خوێنەرێکی خەڵکی سلێمانی. [1]