ناو: خدر
ناوی باوک: ئەحمەد مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1930
ساڵی شەهیدبوون: 1962
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #ڕووستێ# دەڤەری باڵەکایەتی سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی ڕووستێ دەڤەری باڵەکایەتی سەربە پارێزگای هەولێر
$ژیاننامە$
خدر ئەحمەد مستەفا، لە ساڵی 1930 لە گوندی ڕووستێ دەڤەری باڵەکایەتی سەربە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری چاکردنەوەی چەک بووە، نەخوێندەوار بووە، خێزاندار بووە.
ساڵی 1962 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە و سەرقاڵی کاری چاکردنەوەی چەک بووە، لە هەمان ساڵ لە گوندی ڕووستێ لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێمی ئێراق شەهید دەکرێت. [1]