ڕێبوار جەمال سەگرمە
لە ساڵی 1975 لە شاری #سلێمانی# لە گەڕەکی سەرشەقام لەدایکبووە.
لە ساڵی 1997 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردیی لە بەشی کوردیی، کۆلێژی زمان، #زانکۆی سلێمانی# وەرگرتووە.
کاری ئێستای مامۆستایە لە قۆناغی ئامادەیی لە شاری سلێمانی، ئەزموونی 25 ساڵی لە بواری ئەدەبی فۆلکلۆریدا هەیە. چەندین وتار و بابەتی ئەدەبی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی هەرێمی کوردستاندا بڵاوبووەتەوە.
$بەرهەمە چاپکراوەکانی نووسەر، لە بواری ئەدەبی فۆلکلۆریدا:$
2003، چەپکێ لە کەلەپووری گوندی ئیسێوە، لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، #هەولێر#.
2005، ختکەسوور، پێنج چیرۆکی فۆلکلۆریی کوردیی منداڵان، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، چاپی دووەم، چاپخانەی ئاراس، 2007، هەولێر.
2006، هەندێک میوە و خواردنی فۆلکلۆریی، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر.
2006، کۆمەڵێک مەتەڵ، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر.
2007، کۆمەڵێک یاریی فۆلکلۆریی، چاپخانەی ئاراس، هەولێر.
2008، پەندی پێشینان، چاپخانەی ئاراس، هەولێر.
2011، بازی زێڕین، کۆمەڵێک چیرۆکی ئەفسانەیی، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی.
2014، مریشکە پەڕبەڵەکە، کۆمەڵێک چیرۆکی منداڵان، چاپخانەی ئینیستیوتی کەلەپوری کورد، سلێمانی.
2020، ئەفسانەی کوردیی، دوو بابەتی ئەفسانەیی، بەڕێوەبەرێتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان، سلێمانی.
2023، کوڕەکەچەڵ لە فۆلکلۆری کوردیدا، لێکۆڵینەوە، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی.
[1]