لە وشتریان پرسی بۆچی ئەگەر میز دەکەی خوارە. گوتی: جا کوێم ڕاستە تا میزەکەم ڕاست بێ؟ ( )
وشتر ئاژەڵێکی ناوچەی بیابانییە و بەسرووشت جەستەیەکی ناڕێکی هەیە، لە هەڵسوکەوت و ڕەفتاردا ناڕێکی لە جەستەیدا ڕەنگ دەداتەوە، مەبەست لە کەسێکی خراپ ڕەفتار و گوفتارە، لەهەر جێگەیەکی کۆمەڵگەدا خۆی بنوێنێت، خراپییەکانی بڵاو دەکاتەوە، بۆیە کورد دەڵێت: دار خوار بێت، سێبەریشی خوارە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,643 times