گوندی (ئیلنجاغی گەورە)ی دەڤەری (کۆیە).
گوندێکی گەورەیە لە ناحیەی تەقتەق - قەزای کۆیە - پارێزگای هەولێر.
دەکەوێتە باشوری خۆرئاوای کۆيە لەسنوری کێڵگەی نەوتی تەقتەقە، ڕووبەرەکەی نزيکەی 25کيلۆمەتر چوارگۆشەيە کەوتۆتە نێوان ڕِووباری وەرزی کۆيه و داربەسەر و بەرزايی بێژينگ بەسەر، وشەکە لە(ئيلنچاغ)ی تورکيەوە هاتووە بەمانای(ئينسانلر کوجرلر) واتە خەڵکی ڕەوەندوکۆچەری و مەڕلەوەڕێن، بەر لەدۆزينەوەی نەوت لەخاکەکەيدا لەسالی 1958باشترين ناوچە بووە بۆ بەخێوکردنی مەڕومالات بۆيەش لەگۆتەی کوردەواری ناوی هاتووە:
بۆ مەڕ لەوەڕاندن لەکوێستان گەدەوپانەسەر لە گەرميان ئيلنجاغ و داربەسەر
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 25,897 times