دنیا شامی شەریفە.
شام: ناوچەیەکی مێژووی گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناویینە، لە مێژووی کۆندا (ئەسکەندەری مەکدۆنی) شارستایەتی لێبنیاتناوە، بەناوی (شاری خۆر)، ئێستا دەکەوێتە شاری (بەعلبەگی) وڵاتی لوبنان، دواتر شام پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوییەکان بووە، لە ئێستادا بۆ چوار وڵات دابەشکراوە وەک (فەلەستیین، ئوردون، سووریا و لوبنان). شەریف: بەواتای خاکی پیرۆز، چونکە شاری (ئورشەلیم) کە دەکەوێتە وڵاتی ئێستای ئیسڕائیلەوە، جێگەیەکی پیرۆژە لای هەموو ئایینە ئیبراهیمییەکان، بۆیە شامی شەریف مەبەستی لە خاکی پیرۆزە، لە کاتێکدا لە مێژووی کۆن و نوێدا، وڵاتی شام ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە. لە کوردەواردا شام واتە: خوانی ئێوارە، شەریف مەبەست لەوەیە کە خوانی ئێوارە، دۆستانەیە و هیچ مەرامێکی خراپی لە پشتەوە نییە، شامی شەریف واتە: ئێوارەخوانێکی شەرەفمەندانە. بەگشتی پەندەکە کاتێک بەکاردێت کە وڵات هێمی و ئاساییشی تیاجێگیربێت، کەس دەستدرێژی نەکاتە سەر کەس، هەموو کەسێک ئارام بژی و ئێوارەخوانی شەرەفمەندانەیان هەبێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,204 times
Write your comment about this item!