پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
هەورامی - Kurdish Hawrami
Zazakî - Kurdish Zazaki
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
Nederlands - Dutch
Svenska - Swedish
Español - Spanish
Italiano - Italian
עברית - Hebrew
Pусский - Russian
Fins - Finnish
Norsk - Norwegian
日本人 - Japanese
中国的 - Chinese
Հայերեն - Armenian
Ελληνική - Greek
لەکی - Kurdish Laki
Azərbaycanca - Azerbaijani
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
هەورامی - Kurdish Hawrami
Zazakî - Kurdish Zazaki
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
Nederlands - Dutch
Svenska - Swedish
Español - Spanish
Italiano - Italian
עברית - Hebrew
Pусский - Russian
Fins - Finnish
Norsk - Norwegian
日本人 - Japanese
中国的 - Chinese
Հայերեն - Armenian
Ελληνική - Greek
لەکی - Kurdish Laki
Azərbaycanca - Azerbaijani
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕێبازە گچکە
30-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فەیزوڵڵا عوسمان
30-08-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد حسێن
30-08-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
تێکشکانی درۆنێک لە ئاسمانی شاری کەرکووک ڕۆژی 29-08-2024
29-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موحسین مەحمود مستەفا
28-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مونا واسف
28-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سارا موحسین بەرزنجی
28-08-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
گرتە ڤیدیۆییەکی شەهید ژینا ئەمینی کە لەلایەن سەفا عائیلی لە 2024 بڵاوکرایەوە
27-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاهەنگی نەتەوەی تورکمان لە هەولێر ساڵی 1993
27-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شیکاری پراگماتیکی گوتاری مانەوەی ئێزدی لە ڕۆمانی (شنگال، هایێ ل من)
27-08-2024
هەژار کامەلا
ئامار
بابەت
  534,198
وێنە
  108,815
پەرتووک PDF
  20,106
فایلی پەیوەندیدار
  102,585
ڤیدیۆ
  1,497
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,372
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,608
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,917
عربي - Arabic 
29,950
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,521
فارسی - Farsi 
9,221
English 
7,458
Türkçe - Turkish 
3,662
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,627
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
340
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
90
Svenska - Swedish 
64
Español - Spanish 
50
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
47
Italiano - Italian 
47
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
24
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Norsk - Norwegian 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
6
Português - Portuguese 
6
Ozbek - Uzbek 
6
Esperanto 
5
ქართველი - Georgian 
3
Catalana 
2
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
وشە و دەستەواژە 
130,247
پەرتووکخانە 
25,503
ژیاننامە 
24,989
کورتەباس 
17,777
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,627
پەند و ئیدیۆم 
13,399
شوێنەکان 
11,997
شەهیدان 
11,567
کۆمەڵکوژی 
10,898
هۆنراوە 
10,261
بەڵگەنامەکان 
8,334
وێنە و پێناس 
7,335
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,236
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,397
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
740
شوێنەوار و کۆنینە 
635
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
31,017
MP4 
2,456
IMG 
199,089
∑   تێکڕا 
232,885
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
بەکر عەلی
شوێنەکان
جوندیان
ژیاننامە
ئالان کوردی
ژیاننامە
زانست حەسەن نەژاد
ژیاننامە
جەلال خزری
ناساندنێکی کورتی شاری هەڵەبجە
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook2
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link4
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 2
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English0
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)0
هەورامی - Kurdish Hawrami0
لوڕی - Kurdish Luri0
لەکی - Kurdish Laki0
Zazakî - Kurdish Zazaki0
عربي - Arabic3
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana0
Cebuano0
Čeština - Czech0
Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
ترکمانی - Turkman (Arami Script)0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ناساندنێکی کورتی شاری هەڵەبجە

ناساندنێکی کورتی شاری هەڵەبجە
#هەڵەبجە#
هەڵەبجە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەیە و بە یەکێک لە شارە گەورە و گرنگەکانی کوردستانی باشوور دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان هێڵی درێژی 46ی پلەی ڕۆژهەڵات و هەر دوو بازنەی پانی 35-36 پلەی باکوور و 83 کم باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری #سلێمانی#ەوە. ڕووبەرەکەی 1599 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، و ئەو سەردەمەی کە لەسەر پارێزگای سلێمانی بوو %39,9 ڕووبەری هەموو ئەو پارێزگایەی پێک دەهێنا. تێکڕای باران بارین لەساڵدا 550 ملیمەترە، واتە بە ناوچەی مسۆگەری باران ناودەبرێ. لە باکووری ڕۆژهەڵات و باشوورەوە، بە چیاکانی هەورامان و شنروێ و باڵامبۆ دەورەدراوە. بەدرێژایی 75 کیلۆمەتر هاوسنوورە لەگەڵ ئێراندا. دەشتی #شارەزوور# کە بە یەکێک لە دەشتە بەپیت و ناودارەکانی جیهان دەناسرێت، بەشێکی گەورە لە ڕووبەری ئەم پارێزگایەی پێکهێناوە. دەشتی شارەزوور بە ڕۆژئاوای شاری هەڵەبجە دەست پێ دەکات و لە ڕۆژهەڵاتی شارەدێی سورداش کۆتایی دێت، درێژییەکەی نزیکەی 100کم دەبێت. ئەم دەشتە بژێوی زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکەی پێکهێناوە. ڕێژەی بەرهەمی دۆنمێک لە دانەوێلە و بەروبومی هاوینە و سەوزە و میوە هات.
پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بازرگانی و جوگرافی هەیە لەگەڵ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەکو شارەکانی نەوسوود، #پاوە#، باینگان، #مەریوان#. شوێنەوارە بەناوبەنگەکانی ناوشاری هەڵەبجە و دەوروبەری: باخی میر، قەیسەری حامید بەگ، مزگەوتی پاشا، مزگەوتی جامعە، مەرقەدی پیر محەمەد، کارێزی حاجی ناجی، ئاشتی مەحمودی یاروەیسی، فرە خەزێنە، تووە وشک، کانی شێخ، گوڵان، کانی حەمەو غان، کانی سۆفی خدر، کۆڵە بۆز، مۆردانە، کانی نواڵە، کانی زارا.
$مێژووی دروست بوونی هەڵەبجە$
گومان لەوەدا نیە کە هەڵەبجەی ئێستا لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانیەکاندا دروستکراوە، یەکڕابوونێک لەوەدا هەیە کە هەڵەبجە دوای ساڵی (1700) ز دروستکراوە. عەشیرەتی جاف دروستکەر و بنیاتنەری هەڵەبجەن. وردە وردە ئەم شوێنەی هەڵەبجە بە هۆی ناوداری شوێنەکەیەوە کە دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا، زیاتر ئاوەدان بۆتەوە و تەنیا (خێلەکانی جاف) ی تێدابووە کە زیاتر لە (12) هەزار خێزان دەبن، ناوەندی ئاوەدانی شارەزوور بووە، پاشان خەڵکی تر هاتوون و پاڵیان داوە بە هۆزەکانی جافەوە و زیاتر ئاوەدان بۆتەوە.
عەشیرەتی جاف لە ناوچەی #جوانڕۆ# سەریان بۆ کەس دانەنەواندووە، پاشان میرێکی ئەردەڵان تەماع دەکاتە ئاو و زەوی و زارە بەپیتەکانی ناوچەکە و دەیەوێ بە تۆپزی بۆ ژێر ڕکێفی خۆیان بخات، ئەوانیش ملی بۆ کەچ ناکەن و لە ئەنجامدا جەنگێک دەقەومێت و دوو سەرۆک خێلی جاف دەکوژرێن و ئەوەی دەمێنێتەوە پاش ماوەیەک ڕووەو شارەزوور ڕوو لە میرنشینی بابانەکان دەنێن و لە ناوچەی (بانی خێڵانی) #دەربەندیخان# نیشتەجێ دەبن، ئەو کاتە ژمارەی جافە هەڵهاتووەکان سەد ڕەشماڵێکە و داوا لە میرنشینی بابان دەکەن کە مافی نیشتەجێ بوون و #گەرمیان# و کوێستانیان بدەنێ , ئەوانیش ڕێیان پێ دەدەن. بەهۆی چەند بارودۆخێکی نالەبارەوە، وەک چەسپاندنی هێڵەکانی سەرسنور بە شێوەیەکی قایمتر وای لە ئێلی جاف کرد بە شوێن ڕێگا چارەیەکی تردا بگەڕێن و بڕیاریان دا واز لە کۆچەرایەتی بهێنن و نیشتەجێ بن. لە هەموو ڕویەکیشەوە گوزەران لە هەڵەبجەدا گونجاو بوو، بۆیە بڕیاریان دا دەست بە دروستکردنی شاری هەڵەبجە بکەن. ژمارەیەکی زۆر سەرچاوە و مێژوونوس لەوەدا یەکدەگرنەوە کە بە هەزاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قەڵەمڕەوی بچوک و گەورە، کوردی و بێگانە، لەم ناوچەیەدا هەبوون، وەک (ئاشوریەکان، بیشداییەکان، میدییەکان، هەخامەییەکان، ئەسکەندەر لە سەدەی چواری پێش زایین، ئەشکانی، ساسانیەکان، هاتنی ئیسلام (21 ی ک. 643 ز)، ڕوادییەکان، سلجوقییەکان، ئەتابەکەکان، ئەییوبی، مەغۆلی، جەلائیری مەڕەسپی، تەیموری لەنگ (1400 ز)، ئەردەڵان و سەفەوییەکان، بابانەکان، عوسمانی، ئینگلیز، شێخ مەحمود، حکومەتی عێراق، حکومەتی کوردی (حکومەتی هەرێمی کوردستان).
لە ساڵەکانی کۆچی جولەکە بۆ عێراق و ئێران و کوردستان، ناوچەی شارەزوور و هەڵەبجە چەندین خێزانی جولەکە ڕووی تێدەکەن و نیشتەجێ دەبن و لە پاڵ خێڵەکانی جاف دا پەنا ئەدرێن، کاروباری بازرگانی ئەکەن لەو سنورەدا، بەمەش زیاتر ئەبێت بە مەرکەزێکی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ لەو سنورەدا.
هەڵەبجە بازارێکی بازرگانی گەرمی هەبوو شارۆچکەیەکی کورد نشینی قەرەباڵغ بوو، ژمارەی دانیشتوانی 60 هەزار کەس زیاتر بوو.
ناوچەکانی هاوسنووری هەریەک لەوڵاتانی ئێران و تورکیا هاوشێوەی ناوچەی هەڵەبجەن، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کام لەو ناوچانە هاوشێوەی هەڵەبجە نین و لە بواری ئەدەب و هونەردا وەک ئەو خزمەتیان بە نەتەوەی کورد نەکردووە.
ڕیش سپیان و پیاوە دێرینەکانی شار هەندێکیان دەڵێن، یەکەم خانوو لەهەڵەبجەدا بەگەکانی (شیوەکەڵ) دروستیان کردووەو پاشان نەوەکانیان لەوێدا نیشتەجێ دەبن، کە ئەمانیش (حەمە چاوەش) و هەرسێ کوڕەکەی (پیرۆت و سڵێمان و عەبدوڵڵا) ئەمانیش لەگەڵ خۆیاندا بنەماڵەیەکی تر دێنن، کە ئەمانە بوون، (حەمە پیرۆت) موختاری تورک بووە، (ئەحمەدی پیرۆت) و (سڵێمان) یش ئەم منداڵانەی هەبووە (حاجی محەمەد)، (قادر)، (حاجی فەرەج)، (ئەمین) و (عەبدوڵڵا) ش کە ئەم منداڵانەی هەبووە (ئەوڕەحمان، ئەحمەد، مەحمود، سەعید، ئەمین، حەمە ساڵح) بەپێ ی ئەم بۆچوونە یەکەم بنەماڵەیەک هەڵەبجەی دروستکردبێ ئەم ماڵانە بوون کە ئێستا لەناو خەڵکی شار بە (13) سیانزە ماڵە ناسراون.
هەڵەبجە جاران دوو قەیسەری گەورەی هەبوو (قەیسەری پاشا و قەیسەری حامید بەگ) کە لە ساڵی 1934 دروستکراوە، بینا و سەرا و پۆلیسخانەی هەڵەبجە ساڵی 1930 دروستکراوە، یەکەم قوتابخانە ساڵی 1925 و ساڵی 1929 بوو بەخاوەنی نەخۆشخانە، ساڵی 1940 ئامێری کارەبای هەڵەبجە کەوتە گەڕ. لەساڵی 1929 پرۆژەی ڕەسمی ئاوی هەڵەبجە تەواو بوو، لەساڵی 1924 تەلەگراف خانە دامەزاوە، لەناو شاری هەڵەبجە تەنها یەک ئۆتۆمبێل هەبووە پێیان وتووە (لۆریەکەی عەزە) ئەم لۆرییە بە دوو ڕۆژ ئەمسەر و ئەوسەری ئەکرد لە هەڵەبجەوە بۆ سلێمانی لەساڵی 1950.
ڕۆژی 13 ئازاری 2014 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان.
$ناوناسی$
لەسەر ناوی هەڵەبجە بیروڕای جیا جیا هەن:
ئەڵێن کابرایەک لەو شوێنەدا لەکۆنەوە بێچوە (هەڵۆ)یەکی گرتووە بەو شێوەیە ناوی لێنراوە (هەڵۆ بەچە) پاشان بووە بە هەڵەبجە.
هەندێکی تر دەڵێن، ئەو شوێنە زۆر دڵگیر بووە بەهۆی باغ و بێستان و ئاو شیناییەوە پێیان وتووە (عەجەب جا) لە زمانی فارسیەوە وەرگیراوە، پاشان گۆڕاوە بە (هەڵەبجە)، واتە جێیەکی سەڕسوهێنەر.
هەندێکی تر ئەڵێن، کابرایەک پێش هەموو کەس هاتووە و ئاوەدانی کردۆتەوە و ناوی (هەڵۆ بەگ) بووە وردە وردە ئەو ناوە بەهۆی گەشەکردن لەزمانی کوردیدا بوو بە (هەڵۆجا) یان (هەڵەبجە).
ئەڵێن ئەو ناوچەیە باغ و بێستانی هەبووە و درەختی (هەڵوژەی) زۆر بووە، بەهۆی گۆڕانکاری لەزمانی کوردیدا بووە بە (هەڵەبجە).
ڕیوایەتێکی تر ئەڵێت، لە ساڵەکانی 1600 تا 1615 هەڵۆخانی ئەردەڵان هەڵەبجەی ئاوەدان کردۆتەوە هەربەناوی خۆیەوە ناوی ناوە (هەڵۆچە) پاشان بووە بە (هەڵەبجە).
هەندێکی تر دەڵێن، کاتێک خەڵکی ناوچەی #کرماشان# لەڕێگەی بازرگانیەوە ڕۆیشتوون بەرەو (حەڵەب) ی سوریا بینیویانە کەوا ئاو هەوای ئەو ناوچەیە لەهی ناوچەی هەڵەبجە ئەچێت، ئەوان ناویان لێناوە (حەلەبجە)، واتە (حەڵەبی پچوک).
بەڵام هەندێکی تر پێیان وایە کە (ئەڵەبجە) لە (ئەڵەب ئەرسەلان) ەوە هاتووە، کە میرێکی دەوڵەتی سەلجوقیەکان بووە، لەکاتی سەردانیدا بۆ کوردستان، بە هەڵەبجەدا گوزەری کردوە و ناوی لێناوە (ئەڵەب جا)، واتە شوێنی (ئەڵەب ئەرسەلان)، مامۆستا جەمال بابان ئەم ڕایەی پەسەند کردووە.
$هۆنەر و نووسەر و ئەدیبە بەناوبانگەکانی سنوری هەڵەبجە$
ئیبن سەلاح شارەزووری
مەلا ئەلیاس شارەزووری
مەولانا خالیدی نەقشبەندی
شێخ موحەممەد عوسمان سیراجەدینی یەکەم
شێخ عەبدوڵڵای خەرپانی
مەولەوی
نالی
عەبدوڵڵا گۆران
شێخ نەجمەدین نەقشبەندی
شێخ حسامەدین نەقشبەندی
شێخ عەلادین نەقشبەندی
ئەحمەد موختار جاف
تاهیر بەگی جاف
قانع کە زۆربەی ژیانی لەم سنوورەدا بەسەر بردووە
مەلا عەبدولکەریم مودەریس
شێخ موحەممەد عوسمان سیراجەدینی دووەم
مەلا حەسەن قازی
شێخ حەمە ئەمین کاردۆخی
حلمی عەلی شەریف
محەمەدی مەلا کەریم
ساڵح هەژار
ساڵح شارەزووری
مەلا مستەفای زەڵمی
شێخ ئەمین نەقشبەندی
حەمە ئەمین هەورامی
عوسمان هەورامی
مەحمود یاروەیسی
عادیلە خانم
وەلی دێوانە
بابا ڕەسوڵی عەبابەیلێ
شێخ مستەفای موفتی
نامیق
تایەر بەگی جاف
ساڵح هەژار
ع. ع. شەونم
ئەژی گۆران
جەفایی
کاردۆخی
عەزیزی فتاح
مامۆستا هیوا
حیلمی
شارەزووری
$جوگرافیای گشتی$
هەڵەبجە بە دووری 75 کم کەوتووەتە خواروی ڕِۆژهەڵاتی شاری سلێمانیەوە و تا کاتی کیمیابارانەکە ژمارەی دانیشتوانی پتر لە 70000 کەس ئەبوو 726 م لە ئاستی دەریاوە بەرزە و ڕِووبەری خاکەکەی 1532کم ئاو و هەوای مام ناوەندی یە، تەنیا چلەی زستانی ساردە و چلەی هاوینی گەرمە ئتر ڕِۆژەکانی تری ساڵ کەش و هەوای خۆش و لە باری هەیە و ناوچەیەکی بارانای یە لە ساڵدا (750)ملم بارانی لێ ئەبارێت. لە چلەی زستاندا چەند جارێک بەفری لێ ئەبارێت بەڵام ئەوەندە نامێنێتەوە کە خەڵک هەراسان بکات.
بەپێی هەندێک شوێنەواری کۆن وا دەرئەکەوێت کە هەڵەبجە لە دێر زەمانەوە مەڵبەندی ژیان بووە، بەڵام چەندین جار وێران کراوە دوا جار لە دەور و بەری ساڵی 1650 دا ئاوەدان کراوەتەوە و وردە ودە گەشەی کردووە و بووە بە شار. بەهۆی ئەو ئاو و هەوا خۆش و لە بارەیەوە جگە لە خەڵکەکەی خۆی خەڵکی تریش لە ناوچە و مەڵبەندەکانی ترەوە بۆی هاتوون و تێیدا گیرساونەتەوە، بۆیە چەندین بنەماڵەی تیابوو کە لە کۆنەوە دانیشتوی (قەرەاغی، #پێنجوێن#ی، مەریوانی، بانەیی، سلێمانەیی، #سنە#یی، جوانرِۆیی، پاوەیی، کامیارانی، بەرزنجی) بوون.
یەکەمین ئاوەدان کردنەوەی هەڵەبجە دوای وێرانکردنی لە دەوروبەری ساڵی 1650دا لە لایەن بنەماڵەی حەمە چاوەش شیوەکەڵیەوە بووە کە خۆی و کورِ و کورِەزاکانی لە ناوچەی خۆیان گرفتیان بۆ پێش هاتووە سەری خۆیان هەڵگرتووە و لە هەڵەبجە گیرساونەتەوە. (حەمە چاوەش) سێ کورِی هەبووە بە ناوی (پیرۆت، سڵێمان، عەبدوڵا). سڵێمان چوار کورِی هەبووە بە ناوی (ئەمین، محەمەد، قادر، فەرەج). عەبدوڵا شەش کورِی هەبووە بە ناوی (حەمە ساڵەح، عەبدوالرەحمان، ئەحمەد، مەحموود، سەعید، ئەمین). پیرۆتیش هەر بە لاوی مردوە ئیتر ئەم سیانزە ماڵە لە دەوروبەری مزگەوتی (تەکیە) دا نیشتەجێ بوون و بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ سودیان لە سەرچاوەی (کانی نەواڵە) وەرگرتووە کە ئەو دەمە سەراوێکی گەورە بووە و ئێستا ئەکەوێتە ناو (باخی گشتی) شارەوە، ئەمە جگە لەوەی کە لە جێگەی مزگەوتدا کانیەک هەبووە حەمەی باول کە خۆی لە نەوەی (حەمە چاوش) ە بە دەماو دەم بیستویەتی و ئەڵێ ئەم سیانزە ماڵە دەستێکی باڵایان هەبووە لە بەرهەم هێنانی کشتوکاڵ و باخ و بێستاندا، گنم و جۆ و چەڵتوکیان چاندووە و دارەی هەڵوژە و قیسی و قۆخ و سێو و تویان ڕِواندوە، بم کارە شوێنەکەیان تەواو بوژاندوەتەوە.
دوای ئەم سیانزە نزیک بە بیست ماڵ جوولەکەی تێ هاتووە کە بە تەنیشتی ئەوانەوە ماڵیان دروست کردووە پاشان لە سەردەمی دەسەڵاتی (محمد پاشای جاف) دا ژمارەیەک ماڵە بەگزادەی جافی تێ هاتووە و لە شوێنی خۆیاندا کەئێستەش پێی ئەوترێت گەرِەکی پاشا ڕِەشماڵیان هەڵداوە و چەند ماڵێکیشیان دروست کردووە دوای ئەمانە لە سەردەمی ژیانی مەلا عەبدوڵای خەرپانیدا گەرِەکی (پیر محمد) یش کە ناوەندەکەی (مزگەوتی جامیعە) بووە، ئاوەدان ئەکرێتەوە.
ئیتر وردە وردە خەڵکی دەوروبەر ڕِووی تێ ئەکەن و گەورە ئەبێت میستەر ڕِیچ لە گەشت نامەکەیدا کە ساڵی (1920) نوسیویەتی وای دیاری ئەکات کە ئەو دەمە هەڵەبجە شار بووە (برِوانە لاپەرِە 124) کەچی سەیر ئەوەیە هەر نزیک بەم مێژووەی ڕِیچ مێژوویەکی ترمان هەیە کە مێژووی کۆچی یە نەک زاینی وای دیاری ئەکات کە هەڵەبجە ئەو دەمە دێ بووە. لە سەر نوسراوی (حاشیە السید شریف الجرجانی علی کتاب المطول فی البلاغە) دا نوسراوە: کتبە السید ڕسول ابن السید محمد سنە 1240 بقریە حلبجە واتە: سید ڕسوڵی کورِی سید محمد لە ساڵی1240ە ئەمەی نوسی لە گوندی هەڵەبجە، من پێم وایە مێژووەکەی ڕِیچ ڕاستە، چونکە ڕِیچ گەشتەوەرێکی شاران دیدە بووە بەڵام کۆلکە مەلاکەی لای خۆمان هەر بە یادی پێشتر کە هەڵەبجە دێ بووە کە بووە بە شاریش هەر بە دێی داوەتە قەڵەم. شایانی باسە لە ساڵی 1889دا لە (کوەیت) دا پێکەوە دەکرێنە قەزا.
$گرنگترین هاوینە هەوارەکانی پارێزگای هەڵەبجە$
هاوینە هەواری ئەحمەد ئاوا
سەرچاوەی زەڵم
گوڵان
کانی شێخی بامۆک
تەوێڵە
ئاوێسەر
بیارە
سەرکەن
سەرای سوبحان ئاغا
سەرگەت
باوەکۆچەک
دێی هاوار
کانی و باخی وەزگێل
کانی و باخی زەلەکێ
ناو ناحیەی خورماڵ
مێشلە
سازان
عەبابەیلێ
شنروێ
کەوتە
$شاخ و لوتکە بەناوبانگەکانی پارێزگاکە$
شاخی هەورامان
شاخی سورێن
شاخی باڵانبۆ
شاخی شنروێ
شاخی شرام
شاخی لوتکەی مەگر
شاخی مللەی داری تەمورە زمان
شاخی زەواڵی
شاخی سەید صادق
شاخی ئەحمەد برندە
قەڵای شەمێران
قۆپی بەردەبەل
شاخی بەردە دوو کون
شاخی نێرگزە جار
ملە قۆنەرە
شاخی پەروێنی
ملە هوومڵە
هێلانە چەرخ
کونە گورگ
لەهەوراماندا هەندێ بەرزایی تر هەیە ناوی گۆزندار، هەسون کە2500م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە پشت گوندی سەرگەتەوە بەڕوی ئێراندا، هەوارە بەرزە لەنێوان تەوێڵەو بیارەدایە.
$دانیشتوان$
ژیانی خەڵکی ناوشاری هەڵەبجە: دانیشتوانی هەڵەبجە زیاتر بە کاروباری دوکانداری، بازرگانی، کشتوکاڵی، کارمەندی حکومەت، ئاژەڵداری، ئیشوکاری سەرپێی و هاتوچۆی مەرز و سنورەکانی ئێران، ڕاوە ماسی بەسەر ئەبەن. هەردوو ئایینی ئیسلام، کاکەیی ئاینی سەرجەم دانیشتوانەکەی پێکهێناوە. بەپێی ئامارێک کەلە ژمارە 27 ڕۆژنامەی پێشکەوتن بڵاو کراوەتەوە، سەرجەمی خەڵکی هەڵەبجە 6509 کەس بووە بەم جۆرە بە سەر ڕەگەزە جیاوازەکانی شارەکەدا دابەشبووە، 2249/پیاو، 2103 /ژن، 1051/کچ، 1106/کوڕ سەرجەمی خەڵکی شارەکەی پێکهێناوە.
بەپێی سەرژمێری فەرمانگەی ئامار لە ساڵی 1977 کەچوار گەڕەکی سەرەکی (بامۆک، پاشا، سەرای، پیر محەمەد) سەرجەمی ژمارەی دانیشتوانەکەی (22411) کەس بوو، ژمارەی ئەو خێزانانەی کە خەڵکی ئەو چوار گەڕەکەیان پێکهێناوە، (3850) خێزان بووە، واتە دانیشتوانی شارەکە 37% ی سەرجەم دانیشتوانی سنوری ئیداری پارێزگاکەی پێکهێناوە. ژمارەی خانوبەرە دروستکراوە ئەهلی و دەوڵەتیەکان (3628) و لەڕووی خزمەتگوزاریە گشتیەکانەوە (17) خوێندنگاو (2) نەخۆشخانەو بنکەی تەندروستی تیابووە، بەڵام لە ئاماری ساڵی 1987 سەرجەم دانیشتوانی سنووری ئیداری پارێزگاکە (115299) کەس بووە، کەئەمەش 12، 11% ی سەرجەم دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی پێکهێناوە، واتە لە ماوەی ساڵانی 1977 تا 1988 ڕێژەی زۆربوون و گەشەکردنی دانیشتوان 3، 3% بووە. بەپێ ی هەمان ئامار لەو ساڵەدا ژمارەی خانوبەرە دروستکراوە ئەهلی و دەوڵەتیەکانی ناو شار(6008) یەکە بووە، لەو ژمارەیە (5506) خانووە، لەڕووی خزمەتگوزاری گشتیشەوە (61) خوێندنگاو (2) نەخۆشخانەو (1) بنکەی تەندروستی تیابووە.
$ڕووبار و سەرچاوە بەناوبانگەکانی شارۆچکەی هەڵەبجە$
ڕوباری سیروان
زمکان
ڕوباری تانجەرۆ
ڕوباری زەڵم
چەمی ڕیشین
چەمی چەقان
چەمی ئێڵان قۆز
چەمی دۆمان
چەمی بێستانی سوور
خڕی بیارە
دەڵێن
سەرچاوەی گەنجان
ئاور شەڵم
ئاوی لێڵە
ئێستا دانیشتوانی شاری هەڵەبجە 55 هەزار کەسە، بە کۆی گشت ناحیەکان و دێهاتەکان 98 هەزار کەسە.
$سەرچاوە ئاوییەکانی شاری هەڵەبجە$
کانی یەکان
هەڵەبجە و دەور و بەری لە بەر ئەوەی ناوچەیەکی باراناویە بەم پێ یە کانی و چەم و کارێزی زۆری تێدایە، ئەمە ناوەکانیانە:
کانی سۆفی خدر
کانی شێخ
کانی باخی میر
کانی زار
کانی جوولەکان
کانیە قوڵکە
کانی عاشقان
کانی نەواڵە
کانی کوێرە
کانی حەمەوغان
کانی هەشت هەڵوژە
کانی پاشا
کانی باخی شێخ ئەحمەد
کانی باخی مەلا عەبدوڵا
کانی باخی مەحموودی یار وەیش
کانی حەمە تاهی
کانی باخی پورکە حەلیم، وەچەند کانیلەیەکی تر...
کارێزەکان
کارێزی حاجی ناجی
کارێزی عەلی بەگ
کارێزی شەگە ڕِەش
کارێزی موستەفا بەگ
کارێزی باخی تایەر بەگ لە سەر گردی دارە قوتەڵە
زێکان
دەلێن: لە ئاوی زەڵم و چەند جۆگەیەک سەرچاوە ئەگرێت و بە شارەزووری سەرودا تێ ئەپەرِێت تا ئەرِوا و لەگەڵ چەند جۆگەیەکی تردا یەک ئەگرن
زەڵم: لە ڕِۆژهەڵاتی گوندی زەڵمەوە تاڤگەی ئاوێکی گەورەیە، بە ناو شاری خورماڵدا تێ ئەپەرِێت
تانجەرۆ: لە گوندی قزلەرەوە بەرەو خوار تالەگەڵ ئاوی سەرچناردا تێکەڵ ئەبێت پاشان لە خواری شاری سلێمانیەوە لە دەوروبەری بەکرەجۆ و بناری زرِگوێز و شاخی گڵەزەردەوە لەگەڵ بنار قەراخدا چەند جۆگە و ئاوێکی تێکەڵ ئەبێت و ڕِووباری تانجەرۆ دروست ئەکەن کە لە خواری دێهاتەکانی عەشرەتی گەڵاڵیەوە لە گەڵ ڕِووباری زەڵم تێکەڵ ئەبن
ڕِیشێن: سەرچاوەی ئاوێکی گەورەیە لە گوندی (رِیشێن) ی بناری چیای (سورێن) وە هەڵدەقوڵێت.
سیروان: لە زێکانی پێشو گورەترە لە کوردستانی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە
زمکان: لە گوندی توشانی کوردستانی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە و دێتە ناوچەی تاوە گۆزی و لەوێوە تێکەڵ بە سیروان ئەبێت
لێڵە: لە باکوری شاری جوانرِۆوە سەرچاوە ئەگرێ و ئەمیش بە ناوچەی تاوەگۆزیدا دێت و ئەرِژێتە سیروانەوەهەموو ئەم زێیانەش کە باسمان کردن ئەرِژێنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە.
چۆمەکان
گوڵان: لە سەرچاوگەی گوندی سەرچاوگی کۆکۆییەوە سەرچاوە ئەگرێت.
کوڵە بۆز: لە سەرچاوەی ئاوی بامۆک و کانی شێخ سەرچاوە ئەگرێت و بە شاردا ئەرِوات.
قەدەغە: لە سەرچاوەی ئاوی باوەگۆچەک سەرچاوە ئەگرێت.
چەمی پریسی سەروو: کە لە سەرچاوەی سەر بەڵخ و بەرکە ورگەوە سەرچاوە ئەگرێت.
چەمی تەوێڵە: لە سەرچاوەی ئاوی هاوینەهەواری ئاوێسەر سەرچاوە ئەگرێت.
چەمی تریفە: لە سەرچاوەی ئاوی گوندەکەوە سەرچاوە ئەگرێت.
چەمی بیارە: لە سەرچاوەی ئاوی کێمنە و هانە گەرمەڵە وە سەرچاەی ئەگرێتئەمانە و چەندین چەم و وردە چەمی تر لە ناوچەکەدا هەن کە بە گشتی مەڵبەندی هەلچەبجەیان ئاوەدان کردووەتەوە.
$هاوینەهەوارەکانی هەڵەبجە$
گوڵان: ئەکوێتە ڕِووی قیبلەی شارەوە، دۆڵێکی ئاوداری سەوز و پرِ باخ و باخاتە، سەرەو ژوور درێژ ئەبێتەوە تا کانی زرِگوێز، لە خواریشەوە بە کلکەی باخی شێخ وەلی تەواو ئەبێت. لە ناوەرِاستی ئەم دۆڵەدا گوندی گوڵان هەیە کە لە دوو ماڵ پێک هاتووە. شێخ مۆمنی گوڵانی گۆرِی موبارەکی بە ڕِاسەری گوڵانەوەیە و بە دەوریدا گۆرِستانێکی گەورە دروستبووە هەندێ لە خەڵکی شار مردووەکانیان لەویچ ئەنێژن. ئەم دوو ماڵەی گوڵان جگە لە بەرهەمی باخ و دارودەوەن هەندێ کشتوکاڵیش ئەکەن بۆ خۆیان بەمەش هێندەی تر دۆڵەکەیان ڕِازاندوەتەوە.
وەزگێرِ: هاوینەهەوارێکی دڵگیرە ئەکەوێتە خۆرهەڵاتی شارەوە بە سنگی چیای شتروێوە خۆی ەڵواسیوە بە ڕِووی دۆڵی هاوارا بەرەکەت ئەبارێنێ. کانیەکی سازگاری هەیە و هەمیشە سەرسەوزە. وەزگێڵ لە ڕِاستیدا (وەز+کێڵ) ە وشەکە هەورامیە بەواتای کێڵی کوێز، (ک) گۆرِاوە بە (گ).
سەرکەن: سەرچاوەی ئاوێکی سازگارە کە هەندێک دار و درەخت و زەوی بە دەوریدا دێراو ئەکات سەیرانگایەکی خۆشە و ئەکەوێتە خوارووی دۆڵی تاوێرە بە پشتی گوندی عەنەب و جەلیلەدا.
ئاوێسەر: کارێزێکی گەورە و ئاوێکی سازگار و مشەی هەیە لە سەروو شارە دێی تەوێڵەوەیە. باخی گوێز و میوەکانی تر ئاودێر ئەکات، درەختی گوێز و تووی باڵا هەڵچوو سیچبەرێکی خەستیان خستوەتە سەری و بە درێژایی وەرزی هاوین جێگای گەشت و سەیرانە و گۆران واتەنی شنەی سێبەری داری گوێز و تووئەسرِن ئارەقی ڕِێبواری ماندوو
ئەحمەد ئاوا: ئەم گوندە خۆش و دڵگیرە کاتی خۆی مەڵبەندی دەسەڵاتی ئەردەڵانییەکان بووە لە کاتێکدا خانئەحمەد خانی کورِی هەڵۆ خانی ئەردەڵانی فەرمان ڕِەوای میرنشینی ئەردەڵان بووە هەر لە خۆشی خان ئەحمەد خان بوە ناونراوە ئەحمەد ئاوا، نەک وەکو ئەوەی برای خۆشەویستم کاک حەکیمی مەلا ێاڵح ئەڵێت. گوندێکی سەر سەوزی پرِ لە باخ وباخاتە و ئاو و هەواەکی لە باری هەیە کە لە دوا مانگی بەهارەوە تا سەرەتای پایز خەڵَکی ناوچەکە سەیرانی تیا ئەکەن. زێی زەڵم بەخورِ بە بەردەمیدا ڕِەت ئەپەرِێت بە تەنیشتیەوە بەرەو سەرچاوەی زەڵم شوێنێکی ئێجگار خۆشی تیایە بە ناوی (بن پەڵگ) کە بە بەردی پان سەکۆ و بانێکی تیا دروست کراوە، دیمەنێکی دڵبزوێن و سەرنج ڕِاکێشی هەیە.
سەرچاوەی زەڵم: لە ئەحمەد ئاواوە بەرەو کۆتایی دۆڵەکە تاڤگەیەکی بەرزە بە نیوەی چایاکەی هەورامانەوە وەکو بەفرێکی سپی بەرئەبێتەوە بەرەو خوارەوە، ئاوێکی شیرین و سازگارە و ڕِێچکە ئەبەستێ وم ئەرِوا وردە وردە تا یەک ئەگرن لەگەڵ ڕِووباری تانجەر ۆ و سیروان و کە هەمویان پێکەوە ئەرِژێنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە. خەڵکی هەورامان و شارەزور بۆ باخ و کشتوکاڵ سوودی زۆری لێ وەرئەگرن. شایانی باسە پاشماوەی قەڵایەکی کۆنی مەڵبەندی دەسەڵاتی ئەردەڵانییەکان وەک نیشانە و بەڵگەیەکی مێژوویی نەتەوەکەمان تا ئێستاش لەو دۆڵەدا ماوە.
سەراوی سوبحان ئاغا: ئەکەوێتە تەنیشت شارۆچکەی سەیدسادقەوە بەرەو شاری عیربەت ئاوێکی زۆرە و لە ژێر زەوییەوە هەڵدەقوڵێت، گۆماوێکی گەورەی لە بەردەمدا دروست کراوە بۆ ئاودانی زەوی و زارەکانی بەردەمی سوودی لێ وەرءەگرن. شوێنێکی خۆش و دڵگیرە و جێگای سەیرانی خەڵکی ناوچەکەیە.
مێشلێ: کانی و باخێکی خۆش و دڵگیرە، ئەکەوێتە نێوان گوندی بەڵخە و سۆسەکانەوە، سەیرانگایەکی خۆشە و پاشماوەی قەلایەکی کۆنی تیایە، هاوینان خەڵک ڕِووی تێ ئەکەن بۆ ەیران.
سەروەزەن: تاڤگەیەکی خۆشە نزیک بە گوندی سازان. وەزەن) یان (وەزان) وشەیەکی هەورامیە بە واتای (گوێزەکان) باخێکی زۆر لە بەردەمیدا کراوە و دیمەنێکی دڵفرِێنی هەیە.
سەربەڵخ: سەرچاوەی ئاوێکی گەورەو شیرینە بە تەنیشت گوندی پریسی سەرووەوە شوێنێکی خۆش و دڵگیرە، ئەگەر بایەخی پێ بدرێتسەیرانگایەکی خۆشی لێ دەر ئەچێت.
بلە قەوی: کانی و ئەستێڵێکە لە نێوان هەردوو گوندی عەنەب و بیاوێڵەدا، هەرچەندە ئاوەکەی وەکو ئاوی هاوینەهەوارەکانی تر سازگار نییە، بەلام هەمیشە شنە و شەماڵێکی خۆشی هەیە و ئەوسا دوور لە ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕِووی تێ ئەکرد هاوینان چایخانەیەکیشیان تیا دائەنا.
سەرگەت: گوندێکی خنجیلانەیە، ئەکەوێتە پشت هاوینەهەواری ئەحمەدئاواوە، باخ و باخاتێکی خۆش، ئاوێکی سازگاری هەیە.[1]
ئەم بابەتە 8,285 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish | مێـژوو __ History
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەڵەبجە
میرنشین: بابان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,285 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
گوڵستان تارا
ژیاننامە
ڕێبازە گچکە
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
ژیاننامە
دەریا محەمەد حەوێز
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی گوندی گەرەوان
ژیاننامە
پاکستان محەمەد ئەمین
وێنە و پێناس
سێ کەسایەتی ناوچەی ڕواندز کۆتایی ساڵانی شەستەکان
پەرتووکخانە
جۆرناڵی ساختە
پەرتووکخانە
شیکاری پراگماتیکی گوتاری مانەوەی ئێزدی لە ڕۆمانی (شنگال، هایێ ل من)
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز ساڵی 2022
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
وێنە و پێناس
ئیبراهیم عەلی ڕواندزی و وشیار عەریف ڕەشید ڕواندزی لە ساڵی 1975
ژیاننامە
ڕۆژان شەهید زێوەر
ژیاننامە
مونا واسف
ژیاننامە
محەمەد حسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
مانگەشەو رێبوارێکی غافڵ نییە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
کورتەباس
بۆچوونی چوارەم-لێکۆڵینەوەیەکە لەبارەی (کێشی) لاوک و حەیران و بەیتی کوردی یەوە
کورتەباس
بێدار شاعیری نیشتمان پەروەری ناوچەی خانەقی 1894-1949
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دیوانی تاهیر بەگی جاف 3
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
پەروین ئەکرەم محەمەد عەلی گۆران
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز لە ساڵی 1971
ژیاننامە
فەیزوڵڵا عوسمان
پەرتووکخانە
بەئاگایی زمانی جەستە لە کۆمەڵە ئاخاوتنییەکان (مامۆستایان و پزیشکان بەنموونە)
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
کاریگەری هۆکارە سروشتییەکان لەسەر دابەشبوونی زمانی کوردی _ شێوەزاری سورچی بە نموونە
کورتەباس
ئەم شاعیرە بناسە مەلا نەجمەدین بێ بەش
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
کورتەباس
ئافرەت لە دەقی شانۆیی جیهانیدا
ژیاننامە
موحسین مەحمود مستەفا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
بەکر عەلی
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
بەکر عەلی
شوێنەکان
جوندیان
11-03-2011
هاوڕێ باخەوان
جوندیان
ژیاننامە
ئالان کوردی
24-09-2019
نالیا ئیبراهیم
ئالان کوردی
ژیاننامە
زانست حەسەن نەژاد
06-10-2023
شادی ئاکۆیی
زانست حەسەن نەژاد
ژیاننامە
جەلال خزری
06-10-2023
شادی ئاکۆیی
جەلال خزری
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕێبازە گچکە
30-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فەیزوڵڵا عوسمان
30-08-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد حسێن
30-08-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
تێکشکانی درۆنێک لە ئاسمانی شاری کەرکووک ڕۆژی 29-08-2024
29-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موحسین مەحمود مستەفا
28-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مونا واسف
28-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سارا موحسین بەرزنجی
28-08-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
گرتە ڤیدیۆییەکی شەهید ژینا ئەمینی کە لەلایەن سەفا عائیلی لە 2024 بڵاوکرایەوە
27-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاهەنگی نەتەوەی تورکمان لە هەولێر ساڵی 1993
27-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شیکاری پراگماتیکی گوتاری مانەوەی ئێزدی لە ڕۆمانی (شنگال، هایێ ل من)
27-08-2024
هەژار کامەلا
ئامار
بابەت
  534,198
وێنە
  108,815
پەرتووک PDF
  20,106
فایلی پەیوەندیدار
  102,585
ڤیدیۆ
  1,497
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,372
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,608
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,917
عربي - Arabic 
29,950
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,521
فارسی - Farsi 
9,221
English 
7,458
Türkçe - Turkish 
3,662
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,627
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
340
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
90
Svenska - Swedish 
64
Español - Spanish 
50
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
47
Italiano - Italian 
47
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
24
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Norsk - Norwegian 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
6
Português - Portuguese 
6
Ozbek - Uzbek 
6
Esperanto 
5
ქართველი - Georgian 
3
Catalana 
2
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
وشە و دەستەواژە 
130,247
پەرتووکخانە 
25,503
ژیاننامە 
24,989
کورتەباس 
17,777
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,627
پەند و ئیدیۆم 
13,399
شوێنەکان 
11,997
شەهیدان 
11,567
کۆمەڵکوژی 
10,898
هۆنراوە 
10,261
بەڵگەنامەکان 
8,334
وێنە و پێناس 
7,335
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,236
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,397
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
740
شوێنەوار و کۆنینە 
635
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
31,017
MP4 
2,456
IMG 
199,089
∑   تێکڕا 
232,885
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
گوڵستان تارا
ژیاننامە
ڕێبازە گچکە
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
ژیاننامە
دەریا محەمەد حەوێز
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی گوندی گەرەوان
ژیاننامە
پاکستان محەمەد ئەمین
وێنە و پێناس
سێ کەسایەتی ناوچەی ڕواندز کۆتایی ساڵانی شەستەکان
پەرتووکخانە
جۆرناڵی ساختە
پەرتووکخانە
شیکاری پراگماتیکی گوتاری مانەوەی ئێزدی لە ڕۆمانی (شنگال، هایێ ل من)
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز ساڵی 2022
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
وێنە و پێناس
ئیبراهیم عەلی ڕواندزی و وشیار عەریف ڕەشید ڕواندزی لە ساڵی 1975
ژیاننامە
ڕۆژان شەهید زێوەر
ژیاننامە
مونا واسف
ژیاننامە
محەمەد حسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
مانگەشەو رێبوارێکی غافڵ نییە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
کورتەباس
بۆچوونی چوارەم-لێکۆڵینەوەیەکە لەبارەی (کێشی) لاوک و حەیران و بەیتی کوردی یەوە
کورتەباس
بێدار شاعیری نیشتمان پەروەری ناوچەی خانەقی 1894-1949
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دیوانی تاهیر بەگی جاف 3
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
پەروین ئەکرەم محەمەد عەلی گۆران
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز لە ساڵی 1971
ژیاننامە
فەیزوڵڵا عوسمان
پەرتووکخانە
بەئاگایی زمانی جەستە لە کۆمەڵە ئاخاوتنییەکان (مامۆستایان و پزیشکان بەنموونە)
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
کاریگەری هۆکارە سروشتییەکان لەسەر دابەشبوونی زمانی کوردی _ شێوەزاری سورچی بە نموونە
کورتەباس
ئەم شاعیرە بناسە مەلا نەجمەدین بێ بەش
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
کورتەباس
ئافرەت لە دەقی شانۆیی جیهانیدا
ژیاننامە
موحسین مەحمود مستەفا
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - ڕەگەزی کەس - مێ ژیاننامە - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - ڕۆژنامەنووس ژیاننامە - جۆری کەس - چالاکی سیاسی شەهیدان - جۆری کەس - شەهیدی سەنگەر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 10.516 چرکە!