پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,017
وێنە 105,774
پەرتووک PDF 19,704
فایلی پەیوەندیدار 98,643
ڤیدیۆ 1,420
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
حەسەن شەرەفی: ح. د.ک. ئێران بە ئەرکی خۆی دەزانێ بەپێی گۆڕانکارییەکانی سەردەم گۆڕانکاریی فکری و سیاسی لە بەرنامەکانیدا پێک بێنێت
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەسەن شەرەفی

حەسەن شەرەفی
وتووێژ: ڕەحمان سەلیمی

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕۆژی 25ی گەلاوێژی 1399ی هەتاوی 75ی ساڵەی تەمەنی خۆی تێپەڕ دەکا و یووبیلی ئەڵماسیی خۆی جێژن دەگرێت.

لەم وتووێژەدا لەگەڵ بەڕێز''حەسەن شەرەفی'' جێگری یەکەمی لێپرسراوی گشتی و بەرپرسی ناوەندیی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند خاڵێکمان لە تەمەنی 75 ساڵەی خەباتی حیزبی دێموکرات خستووەتە بەرباس کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.

-وەکوو یەکەم پرسیار هەلومەرجی ئەو کاتی کوردستان و ئێران چۆن بوو کە دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە زەرورەتێکی مێژوویی دەزانرێت؟

ئەو هەلومەرجانەی کە پێویستیی دامەزرانی حیزبێکی مۆدێڕن بە بەرنامەیەکی ڕوونی سیاسی و ڕێبەرایەتییەکی جەمعی هێنابوو ئاراوە دەکرێ بە دوو بەشی دەرەوەی کورستان و نێوخۆی کوردستان دابەش بکرێن.

یەکەم: لە دەرەوەی کوردستان لە ساڵانی شەری دووهەمی جیهانیدا وڵاتی ئێران لەلایەن هێزە بیانییەکان (ئینگلیس لە باشوور و سۆڤیەت لە باکوور)ەوە بە جۆرێک داگیر و لە نێوانیاندا، دابەش کرابوو. دەسەڵاتی ناوەندی بە گشتی لە کزی و لاوازی دابوو و تەنانەت لە هێندێک شوێن بە کردەوە بوونی نەمابوو، یەکێک لەو شوێنانە کە هێزە بیانییەکان بوونێکی پڕ ڕەنگیان نەبوو و حکوومەتی ناوەندیش دەسەڵاتێکی بەسەرەوە نەمابوو بەشی باکووری کوردستانی ئێران و ناوچەی موکریان بوو. بۆیە لەم ناوچەیە بۆشاییەکی زەقی دەسەڵات بەرچاو دەکەوت، ئەوەش دەرەتانێک بوو کە کورد لەو ناوچەیەی کوردستان خۆبەڕێوەبەرییەک لە نەبوونی دەسەڵاتی ناوەندیدا تاقی بکاتەوە.

دووهەم: لە نێوخۆی کوردستانیشدا بە دامەزرانی کۆمەڵەی ژێ.کاف لە 25ی گەلاوێژی 1321ی هەتاوی بەهێزبوونێکی بەرچاوی هەستی نەتەوایەتی کورد پەرەی گرتبوو و بیری دامەزراندنی کیانێکی کوردی هاتبووە ئاراوە، بەڵام بەرنامە سیاسییەکەی ژێکاف وەڵامدەری هەلومەرجی جیهانی پاش فاشیزم و پەرەگرتنی دێموکراسی نەبوو. بۆیە دامەزراندنی حیزبێکی وەڵامدەر کە بتوانێ لەگەڵ ڕەوتە پێشکەوتنخوازەکان و هەلومەرجی ئەو کات یەک بگرێتەوە، وەک پێویستییەکی سەردەم و مێژویی خۆی دەرخست و حیزبی دێموکراتی کوردستان هەر لەلایەن دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژێ.کاف و لە سەروویانەوە پێشەوا قازی محەممەد دامەزرا.

-دامەزرانی حیزبی دێموکرات وەکوو یەکەم حیزبی مۆدێرن لە کوردستان چ نوقتە گۆڕانێکی سیاسی لە نێو کۆمەڵگای کوردستان پێکهێنا؟

بە دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کورد و بزوتنەوەکەی بوون بە خاوەن حیزبێکی مۆدێرن بە بەرنامەیەکی سیاسی و سەردەمیانە کە لەوەبەدواوە کۆمەڵگای کوردستانی پتر لەوەی بیر لە کەسایەتییەک بۆ ڕێبەریی بزووتنەوە بکەنەوە بیر لە ڕێبەری حیزب و لە حیزبیش دا لە ڕێبەری جەمعی بکەنەوە، ئەوەش ئاڵوگۆرێکی بنەڕەتی و سەردەمیانە بوو کە لە کۆمەڵگای کوردەواریدا پێکهات. لەو پێوەندییەدا ناکرێ دەوری
پێشەوا قازی مەحەممەد وەک کەسایەتییەکی ئایینی بەڵام نەتەوەیی و نیشتمانی لەبەرچاو نەگیرێت کە ڕێکخراوێکی نەتەوەیی هەتا ڕادەیەک ئایینی گۆڕیی بۆ حیزبێکی سەردەمیانەی نەتەوەیی دێموکراتیک.

- ئایا حیزبی دێموکرات بەپێی سەردەم گۆڕانکاریی فیکری و سیاسی لە بەرنامەکانی خۆیدا پێکهێناوە و هەتا چەندە وڵامدەری خواستە سیاسییەکانی خۆی بووە؟

ئەگەر ئەو ڕاستیەمان لەبەرچاو بێ کە حیزبی دێموکراتی کوردستان لەسەر بناغەی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ژێ.کاف دامەزرا دەگەینە ئەو ئاکامەی کە دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەر خۆی لە خۆیدا بەرهەمی ئاڵوگۆڕی فکری و سیاسی لە بەرنامەکانی بزووتنەوەی کورد دابووە. پاش دامەزرانی حیزب و بەتایبەت پاش نەمانی کۆماری کوردستان و ئەو گیروگرفتانەی بۆ ڕێبەرانی حیزب، کۆمار و ڕێکخراوەکانی حیزب هاتە پێش، جارێکی دیکە و ئەوجار بە ئیرادەی دوکتور قاسملوو لە کۆنگرەی سێهەمی حیزب لە ساڵی 1353ی هەتاویدا، ئاڵوگۆڕێکی سیاسی، فکری و ڕێکخراوەیی لە حیزبدا پێکهات، ڕێبەرایەتیی جەمعی گرینگیی زیاتری پێدرا، بەرنامەی سیاسیی حیزب نێوەرۆکێکی پێشکەوتووانەتر و سەردەمیانەتری بەخۆیەوە دیت، سەربەخۆیی سیاسیی و بڕیاردان جێگایەکی بەرز و گرینگی لە هەڵسوکەوتی حیزبدا لەگەڵ هەر لایەنێک و لە پێوەندییەکانی حیزب لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا دەستەبەر کرد. دواتر لە دیاریکردنی ئامانجی دواڕۆژی حیزبدا سوسیالیزم وەک مەسەلەیەکی گرینگی حیزب ئاڵوگۆڕی بەسەرداهات و سوسیالیزمی دێموکراتیک بە دوو هەدەفی سیاسی بوو بە ئامانجی دواڕۆژی حیزب، جگە لەوانە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئەرکی خۆی دەزانێ بەپێی گۆڕانکارییەکانی سەردەم گۆڕانکاری فکری و سیاسی لە هەر بڕگەیەکی زەمانی لە بەرنامەکانیدا پێکبێنێ و مادام ئەوەش ئامانجیەتیی بە شێوەیەکی سروشتی وەڵامدەری خواستە سیاسییەکانی دەبێ چوونکە ئەم ئاڵوگۆڕانە لەپێناو چۆنیەتی گەیشتن بە ئامانجەکانی هاتوون و دێنە ئاراوە.

- گرینگترین دەستکەوتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە 75 ساڵ تێکۆشانی خۆیدا کامانەن؟ و لەماوەی تەمەنی خوێدا ئەو خەسارانەی کە تووشی بووە بۆی قەرەبوو کراوەتەوە؟

وەڵامی ئەو پرسیارەتان دوو بەشە یەکەم: ئەگەر مەبەست لە دەستکەوتی گرینگ بە ئاکامگەیشتنی خەباتی حیزب و دەستەبەربوونی یەکجارەکی هەموو ماف و ئازادییەکانی کورد بێ، بەداخەوە هەتا ئێستا ئەم ئامانجە نەهاتۆتە دی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەباتی 75 ساڵەی حیزب کۆمەڵێک دەسکەوتی گرینگی هەبووە کە لە لاپەڕەکانی مێژوودا جێیان گرتووە.

دامەزرانی کۆماری کوردستان نەتەنیا دەسکەوت بەڵکوو شانازییەکی مێژوویی حیزبی دێموکراتە. سەرەرای ئەو هەمووە گرفتە، پێوانی ڕێگەی پڕ لە هەوراز و نشێوی خەبات، خوێندان و قوربانیدان و تێکۆشەر فیدابوونە درێژە و بەردەوامی لە خەبات وخۆڕاگری و سووربوون لەسەر ماف و ئازادیەکانی کورد، خۆی دەسکەوتێکی بەرچاو بۆ حیزبێکی سیاسیە، کە بە هاسانی بۆ هەموو حیزبێک دەست نادا، کە حیزبی دێموکرات خاوەنی ئەو شانازیەیە. لە مەیداندا مانەوە، بە شوێندانەری مانەوە لە ڕادەی نێونەتەوەیی، ناوچەیی و کوردستانیدا بە ناسراوی و بە خاوەن پڕەنسیپ دەرکەوتن و خۆناساندن بە جۆرێک کە بۆ زۆربەی لایەنەکان جێگەی ڕێز بی، دەسکەوتێکی کەم نین بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

دووهەم: ئەو خەسارانەی کە بەرەوڕووی حیزب بوونەوە لە ڕاستیدا دووبەشن، بەشێکیان بەدەر لە ئیرادەی حیزب بوون و بە پیلانی دوژمنان کراون، وەک لە سێدارەدانی پێشەوای نەمر، تێرۆری دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی، دەیان و بگرە سەدان تێکۆشەری تێرۆرکراوی دیکە، یان شەهیدبوون و لەدەستچوونی هاوڕێ و هاوسەنگەرانمان کە خەسارێکن قەرەبوو ناکرێنەوە، ڕەنگە جێگەیان بگیرێتەوە بەڵام پڕنابێتەوە.
بەشێکیش دەکرێ بڵێین هەڵەبوون کە لە ڕەوتی خەباتی ئەو 75 ساڵەدا کرابن. لەوبارەوە دووپاتی دەکەمەوە هەروەک لە شوێنی دیکەش کوتوومە: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەرگیز ئیدعای نەکردووە کە بێ هەڵە بووە بەڵام گرینگ ئەوەیە هەڵەیەکی وا گەورەی نەکردووە کە خۆی نەتوانێ قەرەبووی بکاتەوە، قەرەبووشيی کردۆتەوە.

-وەکوو دوایین پرسیار، بەڕێزتان وەکوو جێگری یەکەمی لێپرسراوی گشتیی حیزب لە یادی 75 ساڵ دامەزارانی حیزبی دێموکرات چ پەیامێکتان بۆ خەڵک هەیە؟

من خۆم پەیام لە خەڵکی کوردستان وەردەگرم، بەڵام وەک پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوام لە خۆشک و براکانم لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەوەیە کە ئەو خەباتە بە هی خۆیان بزانن چونکە لەپێناو ماف و ئازادی و داخوازەکانی هەمواندایە. بۆیە پێویستە هەر تاکێکی کورد لە هەر شوێنێک کە هەیە بەپێی توانا، ئیمکانات و شوێنی کار و ژیانی خۆی بە هەرجۆرێک بۆی دەگونجێ بەشداری بزووتنەوە بێ با خەباتەکەمان تێکڕایی بێ و ئامانجی لێکگرێدانی خەباتی شار و شاخ زیاتر و بەرچاوتر بێتەدی.[1]
ئەم بابەتە 73 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: پرۆگرام
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 21-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 21-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 21-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 73 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
عەتا حسێنی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سۆران عەبدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
05-12-2009
هاوڕێ باخەوان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
20-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,017
وێنە 105,774
پەرتووک PDF 19,704
فایلی پەیوەندیدار 98,643
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
عەتا حسێنی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سۆران عەبدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
فۆڵدەرەکان
پەند و ئیدیۆم - بەشە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەند - بەشە شێوەزاری سلێمانی پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت) پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆنراوە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆنراوە - پۆلێنی هەڵبەست - پەندە هۆنراوە فەرمانگەکان - جۆری ڕێکخراو - تەندروستی فەرمانگەکان - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.329 چرکە!