پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
14-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ڕەشۆ مەخمووری
14-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
12-07-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,236
وێنە 105,829
پەرتووک PDF 19,710
فایلی پەیوەندیدار 98,698
ڤیدیۆ 1,420
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
ژیاننامە
مەهدی هەورامی
ژیاننامە
ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا
لیز مورای؛ لە کچێکی بێلانە و لانەواز بۆ زانکۆی هارڤارد
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لیز مورای؛ لە کچێکی بێلانە و لانەواز بۆ زانکۆی هارڤارد

لیز مورای؛ لە کچێکی بێلانە و لانەواز بۆ زانکۆی هارڤارد
لیز مورای؛ لە کچێکی بێلانە و لانەواز بۆ زانکۆی هارڤارد
#ڕۆزا حەمە ساڵح#

ئەگەر بێت و ئەو هەستەت لا درووست ببێ، بەوەی کە توانای بەدیهێنانی خەونەکانت نییە و لە ژیانێکی پڕ لە نەهامەتیدا دەژیت و ئەستەمە بگەیت بە ئامانجەکانت، ئەوا چیرۆکی لیز مورای خانمە دیار و لێهاتووی ئەمریکی بزانە، ئەو هەر لە منداڵییەوە خۆڕسکانە خۆی پەروەردە کرد، بە تەنیا و لەژێر باری قوورسی ژیانێکی کولەمەرگیدا خۆی پێگەیاند.
چیڕۆکی ژنێک کە بە چەندین وێستگەی خەمناک و پڕ لە ئازاردا تێپەریووە، بەڵام ئەو ژیانەی ڕابردووی ئەمڕۆ سەرچاوی ژیانێکی شەڕەفمەندانە و شانازییە بۆی، لە دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر، مۆمێکی لە ناو ڕێگا دژوارەکانی ژیانیدا داگیرساند و تراژیدییەکانی ژیانی لە خەونێکەوە کرد بە حەقیقەت، کە چۆن لە منداڵێکی بێسەرپەرشت و لانەواز و دەربەدەری سەر شەقامەکانی یەکێک لە شارەکانی وڵاتی ئەمریکا بوو بە کەسێکی سەرکەتوو و کاریگەر و ئیلهام بەخش، کە توانی سەرنجی ملیۆنەها کەس لە جیهاندا بە لای خۆیدا ڕابکێشێت.

(لیز مورای) لەدایکبووی ساڵی (1980) ی شاری برونکس وڵاتی ئەمریکایە، لەناو خێزانێکی هەژار و نابەرپرسدا چاوی بە ژیان هەڵهێناوە، لە دایک و باوکێک کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بوون، هەر لە منداڵییەوە خەم و ئازارەکان هەموو ژیانی لیز داگیردەکات، بەهۆی گرنگی پێنەدانی لەلایەن دایک و باوکی دەبێتە جێگای گاڵتەجاڕی هاوڕێکانی لە قوتابخانە، بەوەی کە پۆشاکی خاوێن ناپۆشێت و بۆنی ناخۆش لە جەستەی دێت و قژی پڕە لە ئەسپێ، زۆر جار لیز و خوشکەکەی هیچ شتێک لە ماڵەکەیاندا شک نابەن کە بیخۆن، جگە لە هەویری ددان شتن و پارچە سەهۆڵ نەبێت تاوەکوو هەستی برسێتیان کەم بکاتەوە، هەندێک جار لیز خواردنی لەو پاشماوە خۆراکیانەی سەر زبڵ و خاشاکەکان دەردەهێنا و دەیخوارد.
لیز لە تەمەنی (10) ساڵیدا و بەهۆی ئەو هەلومەرجە سەختەی ژیانیان و تێکچوونی ڕەوشی تەندرووستی دایکی کە جگە لەوەی ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکانە تووشی نەخۆشی ئایدزیش دەبێت، ناچار دەبێت کە وەک پێویست نەڕوات بۆ قوتابخانەکەی و ماوەیەک لە خوێندن داببڕێت، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەگوازرێتەوە بۆ جێگایەکی تایبەت بەو منداڵانەی کە بێلانەن و پێویستییان بە گرنگی پێدان هەیە، دیسانەوە لەوێش ڕووبەڕووی ئازار و سووکایەتی پێکردن دەبێتەوە لەلایەن ئەو مێرمنداڵانەی کە لەوێ دەژین، ئەمەش وای لێدەکات کە زۆر جار لەو شوێنە ڕابکات و بگەڕێتەوە لای دایکە نەخۆشەکەی کە زۆر خۆشدەویست و هاوکاری دەکرد و هەستی بە بەرپرسیارییەتی دەکرد لەبەرانبەری.
لە تەمەنی (16) ساڵیدا، دایکی دەمرێت و بارودۆخی لیز و خوشکەکەی بەرەوە خراپتر دەچێت، لە خانووەکەیان دەردەکرێن، بەهۆی ئەوەی چیتر لە توانای باوکیان نامێنێت کە کرێی خانوەکەیان بۆ پەیدا بکات، باوکی خۆی سەرگەردان دەکات و دیارنامێنێت، خوشکەکەشی هەرچۆنێک بێت دەچێتە لای باپیری، لیز بە تەنیا دەمێنێتەوە، بێلانە دەبێت و شەقامەکان دەبن بە پەناگەی، ئەو سواڵی دەکرد و لەسەر شۆستە و لە تەنیشت باڕەکان دەخەوت، هەر کاتێکیش سەرما زۆری بۆ بهێنایە ئەوا دەڕۆیشتە ناو ویستگەی میترۆکان و لەوێ دەنووست.
لیز بۆ ماوە ی دوو ساڵ بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، دواجار بڕیار دەدات کە چیتر قبووڵی ئەو ژیانە سەخت و دژوارە نەکات، بەربەستەکان بشکێنێت کەوەک دێوەزمەیەک ژیانی داگیر کردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا بێ هیوا نابێت و هەمیشە لە ناخی خۆیدا دەڵێت: (ئەم کاتانەش تێدەپەرێت، سبەی ڕۆژێکی باش دەبێت) . هەوڵ دەدات و کاری جۆراو و جۆر دەکات (وەک قاپ شووشتن و پاک کردنەوە لە ڕیستۆرانتەکان) ، پارەیەکی کەم کۆدەکاتەوە، بڕیار دەدات بەو پارەیە بچێتەوە بەر خوێندن، گوێ بە قسە و تانەی هاوڕێکانی لە خوێندن نادات، دە خوێنێت و کار دە کات، لەژێر گڵۆپی سەر شۆستەکان و لە ناوی وێستگەکان ئەرکەکانی قوتابخانەی جێبەجێ دەکات.
لیز نە دایکێکی هەبوو سۆز و خۆشەویستی و ئارامی پێببەخشێت، نە باوکێک خەمی بخوات و خەرجی و پێداویستییەکانی بۆ دابین بکات، نە ماڵێکیش تێیدا بحەوێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو هاوپۆلەکانی سەرکە وتووتر بوو.
یەکەم سەرکەوتنی لیز لە پێشبڕکێیەکدا دەبێت، کە لەلایەن گۆڤاری نیویۆرک تایمزەوە ڕێکدەخرێت (لەسەر نووسینی وتارێک لە شێوەی ژیاننامە) ، لیز ژیانە پڕ لە نەهامەتییەکانی خۆی دەنووسێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە چیرۆکەکەی بە پلەی یەکەم پەسەند بکرێت و بەو هۆیەشەوە هەلی خوێندن کە ساڵانە بڕی (12، 000) دۆلار دەبێت و بۆ ماوە ی چوار ساڵ لە زانکۆی هارڤارد پێدەدرێت (کە یەکێکە لە زانکۆ باش و گەورەکانی ئەمریکا) ، لەگەڵیدا کارکردن لە گۆڤاری نیویۆرک تایمز و ئەپارتمانێک بۆ ئەوەی تێیدا نیشتەجێبێت.
لیز لێهاتووانە دەتوانێت کە سود لەو هەلە وەربگرێت کە لەو زانکۆیە بۆی ڕەخسابوو، دەچێتە بەشی زانستە دەروونییەکان، سەرکەوتوانە دەتوانێت زانکۆ تەواو بکات و پەرە بە تواناکانی خۆی بدات، دواتر وەک مامۆستا لە زانکۆ وانە دەڵێتەوە، بەردەوام دەبێت تاوەکوو بڕوانامەی ماستەر و دکتۆراش بەدەست دەهێنێت.
لیز لە ئێستادا نووسە ڕ و زانای بواری دەرونناسییە و یەکێکە لە بەناوبانگترین وتەبێژەکانی جیهان، لە زۆر لە بۆنەو ئاهەنگەکان خەڵات کراوە، دامەزرێنەری دەزگایەکە بۆ پاڵپشتی و هاوکاریکردنی گەنجان.
لە ساڵی 2011 دا، چیرۆکی سەرکەوتنی لیز لە دووتوێی پەڕتووکێکدا بە ناوی Breaking Night بڵاوکرایەوە و لە ماوەیەکی کوورتدا دەنگدانەوەیەکی یەکجار گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەکی زۆری لێفرۆشرا.
هەروەها کەسایەتی لیز لە فیلمێکی سینەمایدا بەناوی‏ (Homeless to Harvard) بەرهەم هێنرا، فیلمەکە تیشکی خستۆتە سەر چیرۆکی سەرکەوتنی لیز وێستگە پڕ لەنەهامەتییەکانی ژیانی، کەچۆن توانی بە خۆڕاگری و ئازایانە تێیانپەڕێنێت و کۆڵی نەدا تاوەکوو گەیشت بەو پلەوپایە بەرزەی ئەمڕۆ تێیدایە.
لیز بەپراکتیک سەلماندی کەمرۆڤ خاوەنی ئیرادەی گەورە و مەزنە و هیچ شتێک لە بەردەمیدا ئەستەم نییە، بەهەوڵ و تێکۆشان دەتوانێت هەموو بەربەستەکان بشکێنێت و بگاتە بەرزترین ئاست و پلەوپایە و گەورەترین خزمەت بەکۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بکات.[1]
ئەم بابەتە 989 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆکی ڕاستینە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 06-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڤەژەن کشتۆ )ەوە لە: 22-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 989 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.135 KB 06-05-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
ڕەشۆ مەخمووری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
ئافرەتێکی کورد لە کاتی فەرش چنین دا ساڵی 1973
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
ژیاننامە
سۆران عەبدی
ژیاننامە
عەتا حسێنی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
کورتەباس
زێروو چییە و چۆن زاوزێ دەکات، بۆچی بەکاردێت لە بواری پزیشکی دا؟

ڕۆژەڤ
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
05-12-2009
هاوڕێ باخەوان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
20-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
ژیاننامە
مەهدی هەورامی
11-12-2018
زریان سەرچناری
مەهدی هەورامی
ژیاننامە
ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا
01-09-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
14-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ڕەشۆ مەخمووری
14-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
12-07-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,236
وێنە 105,829
پەرتووک PDF 19,710
فایلی پەیوەندیدار 98,698
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
ڕەشۆ مەخمووری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
ئافرەتێکی کورد لە کاتی فەرش چنین دا ساڵی 1973
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
ژیاننامە
سۆران عەبدی
ژیاننامە
عەتا حسێنی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
کورتەباس
زێروو چییە و چۆن زاوزێ دەکات، بۆچی بەکاردێت لە بواری پزیشکی دا؟
فۆڵدەرەکان
پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ئایین و ئاتەیزم پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - فایلی PDF - نەخێر ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - پەروەردە پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - زمانەوانی و ڕێزمان پەرتووکخانە - جۆری تیز - ماستەر پەرتووکخانە - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!