پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمانی حەلەوی
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 06
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 525,101
وێنە 106,338
پەرتووک PDF 19,783
فایلی پەیوەندیدار 99,468
ڤیدیۆ 1,446
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

شەهیدان
سۆران مامەحەمە
ژیاننامە
فەرید زامدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
هێمن حەمەکەریم
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە، بەردەوامیی بە خەبات دەدەن و تێکۆشانیان فراوانتر دەکەن
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە، بەردەوامیی بە خەبات دەدەن و...

پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە، بەردەوامیی بە خەبات دەدەن و...
#پەکەکە# پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە، بەردەوامیی بە خەبات دەدەن و تێکۆشانیان فراوانتر دەکەن، هەروەها پیرۆزبایی لەسەرکەوتنی خەباتی مانگرتووان دەکەن و دەشڵێن، گۆشەگیریی کۆتایی نەهاتووە، هاوکات داوایەکیش ئاراستەی گەلانی کوردستان و دیموکراتیخوازان دەکەن.
دەربارەی دووایین پەیامی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری پەکەکە و کۆتاییهێنان بە مانگرتن و دۆخی ئەمڕۆی ناوچەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:بەرخۆدانی مانگرتنی بێسنوور لە خواردن کە بە پێشەنگایەتیی هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی #هەدەپە# لەیلا گوڤەن ڕێکەوتی 8ی تشرینی دووەمی 2018 لە زیندانی #ئامەد# لەپێناو کۆتایی هێنان بە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی دەستیپێکرد، لە نزیکەی 100 زیندانی کوردستان و تورکیا، هەروەها لە چوار لای کوردستان و دونیا بڵاوبوویەوە، چالاکییەکه 9 شەهیدی بەخشی و لە 30ی نیسان گۆڕا بۆ ڕۆژووی مردن لە زیندانەکان، زیاتر لە 7 هەزار مرۆڤ بەشدارییان تێدا کرد و بوو بە بەرفرەوانترین و ماوەدرێژترین چالاکیی مانگرتن لە خواردن لە مێژوودا، لە ڕۆژی 200هەمینی چالاکییەکەدا لەسەر بانگەوازی نووسراوی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ڕایگەیاند، بەرخۆدان سەرکەوتووە، ڕۆژی 26ی ئایاری 2019 بە بڕیاری بەرخۆدێران چالاکییەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە کۆتایی هات.
$ئەم بەرخۆدانە گەورەیە سەرکەوتنێکی مێژوویی ئایدیۆلۆژی ئافراندووە$
پەکەکە ڕایگەیاندووە:وەک بەرخۆدانی گەورەی زیندانەکان لە ساڵی 1982، ئەم بەرخۆدانە گەورەیەی مانگرتن لە خواردن شکستی بە سیاسەت و زیهنیەتی قڕکەر-فاشیست هێنا و سەرکەوتنێکی مێژوویی ئایدیۆلۆژی ئافراند، جارێکی دیکە هێزی سەرفرازیی شۆڕشگێڕی پیشان دا، دوای ئه و گورزە تووندەی لە 31ی ئادار لە سیاسەت و زیهنیەتی قڕکەر-فاشیست درا، لەسەر بنەمای دیداری پارێزەران لە 2 و 22ی ئایار و جاڕنامەی دیموکراتیی حەوت خاڵی کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ هاوڕێیانی دیکەی لە ئیمڕاڵی ئامادەی کرد، دەرگەکانی گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی کرانەوە، بەم شێوەیە هەڵمەتی (کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەین) کە لە دەوری مانگرتنەکان بەڕێوەبرا، ڕێی لە بەردەم ئەنجامی مێژوویی کردەوە، بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن و ڕۆژووی مردن مانگرتن تامردن کە بە ئامانجی خۆی گەیشت کۆتایی دێت، بەڵام هەڵمەتی بەرخۆدانی ئێمە بەردەوامە، وەک ئەوەی بەرخۆدێرانی مانگرتن لە خواردن بەڕاشکاوی ئاماژەیان بۆ کرد، هەتا هەلومەرجی کار و ژیانی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەئافرێنرێت، بەرخۆدان بەردەوام دەبێت.
$پیرۆزبایی لە بەرخۆدێران دەکەین$
لەبەردەوامییدا هاتووە:لەسەر ئەم بنەمایە، لە کەسایەتیی لەیلا گوڤەن و بەرخۆدێرانی ڕۆژووی مردندا سڵاو و پیرۆزبایی لە بەرخۆدێرانی مانگرتن لە خواردن لە هەر چوار لای کوردستان و دونیا دەکەین، کە نزیکەی 200 ڕۆژ بەرخۆدانیان کرد، لە بەرانبەر پێداگری، فیداکاری، بوێری، ئیرادە، باوەڕی و بانگەشەی گەورەیان، هەروەها لە بەرانبەر ئه و ئەنجامە مێژووییەی بەدەستیان هێنا، پیرۆزباییان لێ دەکەین، هیوادارین بە تەندرووستییەکی باش لە تێکۆشیندا سەرکەوتنی نوێ بئافرێنن، لە کەسایەتیی شەهیدانی قارەمانی ئەم بەرخۆدانە مێژووییە زولکوف گەزەن، ئایتەن بەچەت، زەهرا ساغلەم، مەدیا چنار، یۆنجا ئاکیجی، سراچ یوکسەک، مەحسوون پامای، ئومێد ئاجار و ئووغوور شاکار بەڕێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەکەینەوە، لە کەسایەتیی بەرخۆدانی ئیمڕالی، دایکانی کورد و گەریلاکانی ئازادی سڵاو ئاراستەی گەلەکەمان، هێزە دیموکرات و شۆڕشگێڕەکان و دۆستەکانمان دەکەین کە لە هەموو لایەکەوە بەشدارییان لە بەرخۆدانی (کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەین) کرد، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە تێکۆشانی هاوبەشیان لەپێناو مرۆڤایەتی.
$تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی و دیموکراتی بەردەوام دەبێت$
پەکەکە لە بەردەوامییدا ڕایگەیاندووە:هەر وەک چۆن بەرخۆدێرانی مانگرتن لە خواردن وەک ڕایەکی هاوبەش ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد؛ مانگرتنەکان لە خواردن و ڕۆژووی مردن کۆتایی هاتووە، بەڵام تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی و دیموکراتی لە دژی سیاسەت و زیهنیەتی قڕکەر-فاشیست بەردەوامە، فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە 31ی ئادار، هەروەها سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ئیمڕالی لە مانگی ئایاردا گورزێکی قورسیان بەرکەوت، بەڵام گۆشەگیری بەتەواوی هەڵنەگیراوە و فاشیزم بەتەواوی هەڵنەوەشێنراوە، هەر بۆیە کوردستان ئازاد نەبووە و تورکیا بەدیموکراتی نەبووە، لەبەرئەوە، لەسەر بنەمای ئافراندنی هەلومەرجی کار و ژیانی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادکردنی کوردستان و بەدیموکراتی کردنی تورکیا دژبە گۆشەگیری و فاشیزم بەردەوامە، هەڵمەتی بەرخۆدانی (کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین، کوردستان ئازاد دەکەین، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بەدیموکراتی دەکەین) بەشێوەی چالاکیی نوێ و زەنگینتر بەردەوامە.
نابێ لەم بابەتەدا هەرگیز هەڵەیەک یان لاوازییەک لە بەرخۆدانی کۆمەڵایەتیدا بکرێت، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ویستی کۆتایی بە چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن و ڕۆژووی مردن بهێنرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ویستی تێکۆشانی دیموکراتی و ئازادی دژبە گۆشەگیری و فاشیزم بەشێوەی چالاکیی زەنگینتر، ئافرێنەر و جەماوەری بەردەوام بێت، لەم بابەتەدا بانگی ژنان و گەنجان، هەموو هێزە کۆمەڵایەتییەکان و سیاسەتی دیموکراتی کرد کە بەشێوەیەکی چالاک بەردەوامی بە تێکۆشانی دیموکراتی بدەن، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەرکەوتنی پڕۆسەکە لە ڕووی دیموکراتییەوە بەندە بە تێکۆشانی ئەم هێزانە، بەرخۆدێرانیش کە کۆتاییان بە مانگرتنەکان لە خواردن هێنا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەرک دەکەوێتە سەرشانی کۆمەڵگەی دیموکراتی و سیاسەتی دیموکراتی، لەپێناو تێکۆشانی هاوبەش دژبە گۆشەگیری و فاشیزم بانگەوازیان کرد،
$بانگەوازی بۆ هێزە دیموکراتییەکان$
هەر لەو پەیامەی پەکەکەدا هاتووە:بە ناوی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان پەکەکە-ەوە ڕایدەگەیەنین، هەموو ئەم بانگەوازانە قبووڵ دەکەین و لەسەر ئەم بنەمایە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆمان بەشێوەیەکی سەرتاسەری تێدەکۆشین، ئێمە ئه و حەوت خاڵەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵانی دیکەی ئیمراڵی خستیانەڕوو بە گرنگ دەبینین و دەمانەوێت بە بەرفرەوانی گفتوگۆ لەسەر بۆچوونەکانیان بکرێت، بەباشی خاوەندارەتییان لێ بکرێت و بۆ جێبەجێکردنیان بەشێوەیەکی چالاک تێکۆشان بکرێت، لەسەر ئەم بانگەوازە، ئێمە بانگی هەموو هێزە دیموکراتییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وەڵات دەکەین، کە بە بەرپرسایەتییەوە مامەڵە بکەن، ئێمە هیوادارین کە بەڵێنی وتەبێژی ئاکەپە، وەزیری دادی دەوڵەتی تورک و دامودەزگە دیموکراتییەکان بۆ چەسپاندنی حقووقی لە ئیمڕالی بەبێ کەموکوڕی جێبەجێ بکرێت، ئێمە دەڵێین؛ بۆ لاوازکردنی سیاسەت و زیهنیەتی فاشیست و بەهێزکردنی سیاسەت و زیهنیەتی دیموکراتی هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانی ئێمە جێبەجێی دەکەین.
$هەڵمەتی بەرخۆدان سەردەخەی$
پەکەکە ڕایگەیاندووە:بەڵام لەم بابەتەدا هەڵناخەڵەتێین، هەر بۆیە چاوەڕوان نابین و چالاکتر تێدەکۆشین، خۆی لە خۆیدا 1ی حوزەیران نۆیەمین ساڵیادی هەڵمەتی چوارەمین ستراتیژیی ساڵی 2010یە، ئێمە دەست بە دەیەمین ساڵیادی هەڵمەتەکەمان دەکەین، وەک فیناڵی ستراتیژی 9 ساڵەی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل، بەردەوامی بە هەڵمەتی بەرخۆدانی (کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەین) دەدەین، دڵنیاین کە لە دەیەمین ساڵیاددا ڕێباز و تاکتیکی ستراتیژی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل بەشێوەیەکی ڕاست و پێویست جێبەجێ دەکەین، بەتەواوی کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و هەلومەرجی کار و ژیانی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەئافرێنین.
لەکۆتاییدا پەکەکە ڕایگەیاندووە:جارێکی دیکە پیرۆزبایی مانگرتنی گەورە لە خواردن دەکەین، کە سەرکەوتنی مێژوویی ئافراند، هەروەها یادی شەهیدانی قارەمان دەکەینەوە و بانگی هەموو هاوڕێیانی خۆمان، ژن، گەنج، گەلەکەمان، دۆستەکانمان، هێزە قارەمانەکانی گەریلا، هێزە دیموکرات و شۆڕشگێڕەکان دەکەین کە لە دژی سیاسەت و زیهنیەتی قڕکەر - فاشیست، هەڵمەتی بەرخۆدانی (کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین، کوردستان ئازاد دەکەین و تورکیا بەدیموکراتی دەکەین) لەسەر بنەمای چالاکیی زەنگینتر و ئافرێنەرتر لە هەموو ڕوویەکەوە بەرێوەببەن و بە سەرکەوتنی بگەیەنن.
#28-05-2019#
ئەم بابەتە 3,739 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-05-2019 (5 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-05-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-05-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-05-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,739 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
جەلال شێرە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
ژیاننامە
سارا ئیکرام
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی چۆمان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنگرد لە دوکان ساڵی 1977
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
پەرتووکخانە
کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی سەرکەپکان لە ڕانیە ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
شێلم فرۆشێک لە شارەدێی پیرەمەگروون ساڵی 1995
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شارۆچکەی کفری ساڵی 1989
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
شەهیدان
سۆران مامەحەمە
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سۆران مامەحەمە
ژیاننامە
فەرید زامدار
20-01-2009
هاوڕێ باخەوان
فەرید زامدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
28-05-2019
هاوڕێ باخەوان
زارا محەمەدی
ژیاننامە
هێمن حەمەکەریم
23-07-2022
شەنە بەکر
هێمن حەمەکەریم
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
12-07-2023
هومام تاهیر
ئەحمەد سیمبان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمانی حەلەوی
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 06
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 525,101
وێنە 106,338
پەرتووک PDF 19,783
فایلی پەیوەندیدار 99,468
ڤیدیۆ 1,446
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
جەلال شێرە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
ژیاننامە
سارا ئیکرام
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی چۆمان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنگرد لە دوکان ساڵی 1977
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
پەرتووکخانە
کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی سەرکەپکان لە ڕانیە ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
شێلم فرۆشێک لە شارەدێی پیرەمەگروون ساڵی 1995
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شارۆچکەی کفری ساڵی 1989
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
فۆڵدەرەکان
پەند و ئیدیۆم - بەشە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەند - بەشە شێوەزاری سلێمانی پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت) پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کۆمەڵکوژی - تەرمەکەی دۆزراوەتەوە؟ - نەخێر (تا کاتی تۆمارکردن - چاککردنی ئەم بابەتە) کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - ئەنفالکراو کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - قوربانیی ئەنفال کۆمەڵکوژی - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - چەمچەماڵ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!