نەجمەدین عومەر کەریم لە ساڵی 1949 لە کەرکووک لەدایکبووە.
$خوێندن$
سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە #کەرکووک# تەواوکردووە، پاشان کۆلێژی پزیشکی زانکۆی #موسڵ#ی تەواوکردووە.
$چالاکی$
لە تەمەنی گەنجێتییەوە لەڕیزەکانی #یەکێتیی قوتابییانی کوردستان#دا کاری کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/982/0014.JPG=KTML_Photo_Alt=نەجمەدین کەریم=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/982/0014.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1971 هەڵبژێردرا بە ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت و بوو بەلێپرسراوی لقی موسڵ و #دهۆک#ی یەکێتی قوتابییانی باشووری کوردستان، لەڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#دا کاری کردووە، دوای کارکردن لە نەخۆشخانەی کۆماریی کەرکووک وەکوو پزیشک چووەتە ڕیزەکانی ناو شۆڕشی کوردستان و لە کاری پزیشکیی بەردەوامبووە تا تێکچوونی شۆڕش دوای 6ی ئازاری 1975.
لە ساڵی 1976 وەک پزیشکی تایبەتیی سەرۆک مەلا #مستەفا بارزانی#، پێکەوە چوونەتە ئەمریکا و لەوێ ماوتەوە، بەردەوامبووە لە خوێندن تا پسپۆڕی (بۆردی) وەرگرت لە (Neurosurgery) (جراحة الجملة العصبیة) لە دانشگای جورج واشنتۆن و لە کاری خۆی بەردەوامبووە.
لێپرسراوێتی زۆری وەرگرتووە و یارمەتیی ژمارەیەکی زۆری دکتۆری کوردی داوە بۆ ئەوەی وەربگیرێن و لە نەخۆشخانەکان و پسپۆڕی وەربگرن.
دکتۆر نەجمەدین عومەر کەریم، بەردەوامبووە لە کاری سیاسی کوردایەتی لەگەڵ خوێندن و کاری پزیشکی.
لە ساڵی 1988 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی #کۆنگرەی نەتەوەیی کورد# KNC یان لە باکووری ئەمریکا دامەزراند، لە ساڵی 1991-1999 دا سەرۆکی کۆنگرەکە بووە.
لە 15-06-1990 یەکەم کورد بووە لە بەردەم ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکادا قسەبکات بۆ بەرگریکرد لە مافی گەلی کورد و ئاشکراکردنی تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران.
لە مانگی 4/1991 دا یەکەم کۆبوونەوەی ڕەسمی وەکوو کورد لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا سازکردووە و بووەتە وتەبێژی سەرەکی کورد لە میدیاکانی ئەمریکا لەسەر کێشەی کورد، هانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای داوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرەی کوردستانی وەکوو نوێنەری شەرعی باشووری کوردستان.
لە ساڵی 1991 ڕۆڵی سەرەکی هەبوو بۆ دامەزراندنی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا کە لە ساڵی 1992 دەستی بەپەخش کرد.
لە ساڵی 1996 ئەنیستیتیوتی کوردی لە واشنتۆن دامەزراند کە تا ئێستاش سەرۆکی Washinsku Kurdish instute.
بەشداری کۆبوونەوەی کۆنگرەی نیشتمانی ئێراق INC کرد لە ڤیەننا وە پاشان هەڵبژێردرا بۆ مەکتەب تەنفیزی.
لە مانگی 12/2002 دا بەشداری کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی کرد لە لەندەن و هەڵبژێدرا بە یەکێک لەو 65 کەسەی سەرکردایەتی و بەشداری کۆبوونەوەی سەڵاحەدینی کرد لە مانگی 2/2003 دا.
ئێستا ئەندامی بۆردی چەند ڕێکخراو و زانکۆیەکە، وەکوو زانکۆی ناوەڕاستی فلۆریدا کە چوارەم گەورەترین زانکۆی ئەمریکایە، جێگری سەرۆکی ئەنستیتیوتی کوردی پاریس- ە.
لە زۆر ڕۆژنامە و پڕۆگرامی تەلەڤزیۆن لە ئەمریکا، ئەوروپا، کەنەدا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەشداریکردووە، بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەمریکاو جیهانی کردووە کە پەیوەندی بەکێشەی کوردەوە هەبووە، وتاری نووسراوی بڵاوکراوەتە لە ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ئەمریکا وەکوو نیویۆرک تایمز، واشنتۆن پۆست، لوس ئەنجلس تایمز، واشنتۆن تایمز، هەروەها زۆر گۆڤار و ڕۆژنامەی تر.
بەشداری کۆبوونەوەی پاریسی کردووە بۆ ئاشتبوونەوەی پارتی و یەکێتیی لە ساڵی 1994 دا.
یارمەتیی مەسەلەی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا داوە، بەشداری کۆبوونەوەکانیان بووە، کۆنفرانس و سیمیناری بۆیان ڕێکخستووە و سەردانی سەرکردەکانیانی بۆ ئەمریکا ڕێکخستووە و یارمەتیداون.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق لە 2010دا. [1]
ماوەیەکی زۆر پارێزگاری شاری کەرکووک بووە.
ڕۆژی 14-09-2017 بەپێ بڕیاری ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئێراق بەزۆرینەی دەنگەکان (بێ لە نوێنەرە کوردەکان) لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک لابرا.[2]
کاتژمێر 11ی شەوی هەینی، #30-10-2020#، نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک لە ئەمریکا گیانی لەدەست دا. [3]