بەناوی خواو کوردستانی پیرۆزەوە
(دیسان دوو چاوی سووری وەتەن بوو بە گۆمی خوێن
فرمێسک وەکو فوارە لە دڵ هەڵقووڵایەوە) بێخود
لە بنەماڵەی دکتۆر #جەمال نەبەز#ەوە بۆ سەرجەم خزمان و هاوبیران و هاوڕێ و دلسۆزانی زانای نێوداری کورد دکتۆر (جەمال نەبەز) گشت کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بیستراو و بینراو. سڵاوی گەرم.
ڕۆژی هەینی 21 /12 / 2018 کاتژمێر 4:30 ئێوارە، تەرمی ڕەوانشاد مامۆستا (جەمال نەبەز) بەیاوەری دەستەیەک لە دڵسۆزانییەوە، لەفرۆکەخانەی تێگلی بەرلینی ئەڵمانییاوە بەڕێدەکرێت بۆ کوردستان. لە کاتژمێر 10:30 شەو لە فڕۆکەخانەی #هەولێر#ی نێودەوڵەتی لەلایەن خۆشەویستان و خانەوادەکەیەوە وەردەگیرێت..
بۆ بەیانییەکەی 22 /12 / 2018 دەگاتەوە شاری #سلێمانی# و لە شوێنێکی تایبەت و بە ئامادەبوونی دۆست و خانەوادە و هاوبیرانییەوە لە گۆڕستانی (گردی شێخ مارف) بەخاک دەسپێردرێت. سەری ڕێزو نەوازش دادەنوێنین بۆ نەمری ئەم کەڵە مرۆڤەی چۆکی دانەدا بۆ هەموو داگیرکەران و ئەوانەی کەوابەرلەشکرییان بوون. گۆڕت چراخان و ڕەوانت بە فیردەوس شاد بێت.
خوشکی دلسۆزتان نیعمەت تۆفیق مەحمود، بنەماڵەی دکتۆر جەمال نەبەز
#20-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,580 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!