عارف باوەجانی لە بەهاری 1973 لە ناوچەی #سەلاسی باوەجان#ی سەر بە پاڕێزگای #کرماشان# لە دایکبووە، لە ساڵی 1980 وێرای بنەماڵەکەی لەسەرەتایی شەری ماڵوێرانکەری نێوان ئێران و ئێراق ئاوارەی باشووری کوردستان دەبن، دوای دوو ساڵ بۆ کامپی ئەڵتاش لە ڕومادی دەگوازرێنەوه.
لە ماوەی تەمەنی ژیانی لە کەمپی ئەڵتاش چوار ساڵ دەبێتە پێشمەرگەی کوردستان، بۆیە هەر لە تەمەنی 14 ساڵیەوە خولیای سیاسەت دەبێت و بەکردەوە تێکەڵ بە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان دەبێت.
لە ساڵی 1997 لە ڕێگەی کۆمیساریای بەرزی پەنابەرانەوە دەگاتە وڵاتی نەرویج
لە ساڵی 2000 وە لەگەڵ پارتی سوسیال چەپی نۆرویژی دەست بە کار دەبێت.
لە سالی 2003 وەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ، لە لیستی ئەو حیزبە بۆ ماوەی چوار ساڵ هەڵدەبژێردریت.
لە ساڵی 2006، #پارتی سەربەستیی کوردستان# دادەمەزرێنێت، پاشان تا بەستنی کۆنگرەی یەکەمی ئەو پارتە لە کۆنفرانسەکاندا وەک وتەبێژی کاتی هەڵدەبژێردرێت.
لە کۆنگرەی یەکەمی پارتی سەربەستیی کوردستاندا، لە 13-11- 2009 و لە کۆنگرەی دووەم لە 14 / 2/ 2013 لە هەولێر وەک سەرۆکی گشتی هەڵدەبژێردرێتەوە.
لە کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەکانی بندەست (غەیرە فارسی) لە ئۆسڵۆ لە ساڵی 2013 تا 2016 وەک وتەبێژی ئەو ڕێکخراوەش هەلبژێردراوە.
باوەجانی وێرای کاری سیاسی بە کاری مرۆڤایەتیشەوە سەرقاڵ بووە. لە ساڵی1997 تا ئێستا بەردەوام پشتیوانی لە کێشەی پەنابەرانی کورد دەکات.
عارف هەر لە ساڵی 1989 ەوە تا ئێستا، بەردەوام نووسینی لە ڕۆژنامە و سایتەکان بڵاو بووەتەوە، خاوەنی چەندین پەرتووکە، بە شێوەی خوارەوە
پەڕتووک و نامیلکەی بڵاوکراوە و چاپکراو.
بیرەوەرییەکانم لە پێناو سەروەری نیشتماندا. 592 لاپەڕە.
نامیلەک، واتە پەڕتووکی بچووک، کە لە 100 بۆ خوارەوەن، بڵاوکراونەتەوە
ئیلام بە مێژوو ئابووریەکەی ڕۆژهەڵاتی دەبووژێنێتەوە.
مەلا محەمەدی ڕەبیعی تەنیا چالاکوانێکی ئایینی نەبوو.
جوانڕۆی هەمیشەر سەربەرز لە میژوودا. .
کوردەکانی لای خۆراسان، لە دواڕۆژی دەوڵەتی خۆرهەڵاتی کوردستاندا.
ئامانەش ئامادەی چاپن.
هەنگاوەکان لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا.
سەلاسی باوەجانی لە هەگبەی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی.
ئەمانەش کاریان لەسەر دەکرێت.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆی 6 بەرگدا، کە هەر بەرگە و تایبەتە بەپاڕێزگایەک، یەک بەرگیش تایبەت بە کوردەکانی دوورخراوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
خاڵۆعەلی بنیشتکەر، بەسەرهاتێکی بێ وڵاتییە بە شێوەی ڕۆمان.
لە ساڵی2001 گۆڤاری هەڵوەدای لەدەرەوەی وڵات بڵاوکردووەتەوە، بۆ خۆی سەرنووسەری بووە.
لە ڕاگەیاندنەکاندا: وەک چالاکێکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەردەوام لە میدیا گەورەکانی کوردستانی جیهانی بە گشت زاراوەکانی کوردی، و زمانەکانی عەرەبی و ئینگلزی و فارسی و نەرویجی چاوپێکەوتن و دیمانەی لەگەڵ پێکهێنراوە بەردەوام پێکدەهێنرێت. هەروەها بە دەیان وتاری لە ڕۆژنامە گرنگەکانی جیهانیش بڵاوکراوەتەوە. لە ساڵی 1989 تا ئێستاش بەردەوام لە میدیا و ڕاگەیاندنی نووسراو بیسراو بینراوی کوردی دەردەکەوێت.
عارف باوەجانی: لە ڕێگەی کاری دیپلوماتییەوە پێوەندییەکی بە هێزی لەگەڵ دەیان ڕێکخراوی گرنگی جیهانی، وڵاتان و کەسایەتیە دیارەکانی جیهانی درووستکردووە. کە بەرهەمەکەش ئەوەیە ئەو لایەن و کەسانە بوونەتە پشتیوانی بەردەوامی گەلی کورد. لە دەیان کۆنگرەو کۆنفرانسی گرنگی نێونەتەوەیی بەشداری کردووە و بەردەوامیش بانگهێشت دەکرێت. بە تایبەت کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی جیهانی.
هەر لەو پێوەندیەشدا ڕێکخراوی دۆستایەتی جیهانی کوردی درووستکردووە، ئەو ڕێکخراوە لە چەندین وڵاتی جیهان ئەندامی لە خەڵکی بیانی وڵاتان هەیە.
هەروەها لە چەندین خوڵی جیهانی لە بوارەکانی بەڕێوەبەری، سیاسی و دیپلوماسیدا بەشداریکردووە.
شارەزایی لە زمانەکان:
شارەزایی لە زاراوە کوردییەکان، سۆرانی، کرمانجی، هەورامی، کەڵهوڕی.
زمانەکان، عەرەبی. نەرویجی، فارسی و ئینگلیزی.
بەهۆی چالاکی و لێهاتوویی بەڕێزیان زۆر جار کەوتوونەتە بەر پەلاماری ڕاگەیاندن و پڕوپاگەندەی ڕێژیمی فارسی کۆماری ئیسلامی ئێران، و کەس ولایەنە شۆفینسیتە فارسەکان.
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100050226650858=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: عارف باوەجانی=KTML_Link_Facebook_End=