ناو: سیروان
نازناو: سیروان بارزانی
ناوی باوک: سابیر مستەفا شێخ محەمەد بارزانی
ساڵی لەدایکبوون: 1970
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
ئەفسەر و سیاسەتمەدار سیروان سابیر مستەفا شێخ محەمەد، ناسراو بە (سیروان بارزانی) ، ساڵی 1987 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتی و هەمان ساڵ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) ی پارتی بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە.
سیروان بارزانی ساڵی 1970 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و لە بنەماڵەی شێخەکانی تەکیەی بارزانە. ساڵی 1998 کۆلێژی سەربازیی #زاخۆ#ی تەواوکردووە. ساڵی 2015 دکتۆرای شانازیی لە بواری ئاساییشی نەتەوەییدا لەلایەن ئەکادیمیای کامبریجی زانستی و تەکنەلۆجی لە کۆماری میسری عەرەبی پێبەخشراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزییە.
$خەباتنامە$
سیروان بارزانی ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و ساڵی 1979 لەگەڵ باوکیدا گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و بۆ شاری بەغدا دوورخراوەتەوە. ساڵی 1987 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتی و ساڵی 1987 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووه. ساڵی 1988 بەشداریی لە داستانی خواکوڕک دژ بە سوپای ئێڕاق کردووە. ساڵی 1990 بەرپرسی هێزی پاسەوانەکانی سەرۆک #مەسعود بارزانی# و ساڵی 1991 یاریدەدەری #نێچیرڤان بارزانی# لە قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان بووە و بەشداریی لە ئازادکردنی شاری #سلێمانی# دا کردووە.
نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) ی پارتی بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1994 فەرماندەی سوپای بارزان-ی سەر بە هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. ساڵی 1999 ڕاوێژکاری سەرۆک مەسعود بارزانی بووە. ساڵی 2014 پلەی سەربازیی لیوا (جەنەراڵ) ی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە پێ بەخشراوە. ساڵی 2014 و لە شەڕی دژ بە #داعش#دا کراوەتە بەرپرسی میحوەری شەشەمی سەربازیی گوێر-مەخمور لە سنووری پارێزگای هەولێر.
-بەڕێوەبەری کۆڕەک تلیکۆمە. [1]