هەڵووژەی ترشی بەهاری پڕە لە ڤیتامینات و مەوادی خۆراکی کانزایی. هەڵووژە لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی جۆری K، بۆ خوێن زۆر بەسوودە و پێش بە خەستبوونەوەی خوێن دەگرێت.
ڤیتامینی Cی ئەم میوەیە سیستەمی بەرگریی لەش بەهێز دەکات. هەڵووژە بەهۆی ئەوەی میوەیەکی زۆر ئاودارە، بۆ ڕۆژانی گەرمی ساڵ زۆر بەسوودە و ناهێڵێت زۆر تینووت بێت.
لە کۆتاییدا، هەڵووژەی ترش ئارامکەرەوەی ئێش و ئازاریشە و دژی هەوکردنەکانی جەستە کار دەکات. [1]