بەرێز / سەرۆک کۆماری عیراق
بەرێز / سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
بەرێز / سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بەڕێزان پاش داخستنی ڕێگەی سەرەکی #کەرکووک#-#هەولێر# لەلایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرەوە دژی چۆڵکردنی بینای فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عیراق لە کەرکووک و تەسلیمکردنەوەی بە #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کەرکووک بە باردۆخێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت.
ئێمە لە فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پەرلەمانی عیراق وێڕای ئەوەی دژی داخستنی ڕێگەی سەرەکی کەرکووک -هەولێرین کە بارگرانی زۆری بۆ هاووڵاتییان دروست کردوە، داواتان لێدەکەین ڕێکاری بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک.
لە هەمان کاتیشدا داوا لە هاووڵاتییانی شاری کەرکووک لە هەموو پێکهاتەکان دەکەین، دان بە خۆیاندا بگرن و ڕێگە نەدەن لەپێناور مەرامی سیاسی هەندێک لایەندا سەقامگیری کەرکووک و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە شارەکە بکەوێتە مەترسییەوە.
وەک فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر خەتین و هەموو جۆرە ڕێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر بۆ سزادانی هەر کەس و لایەنێک کە بیەوێت بە ئاڵۆزکردنی دۆخی کەرکووک لە ئاوی لێڵدا ماسی بگرێت.[1]
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!