یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش
دوای ئه و سەرکەوتنانە و ڕزگارکردنی شارەکان و کەرکووک، ئەمریکا، کە هەموو هیوامان لەسەر هەڵچنیبوو، لە جێگەی خۆی وەستا و ڕووی نەکردە بەغدا. لە ترسی ئەوەی نەک شیعەکان دەسەڵات بگرنە دەست، ئەمریکا لەگەڵ سەدام حسێن ڕێک کەوت. ڕژێمیش لەسەر بنەمای ئەم ڕێککەوتنە خۆی ئامادە کرد بۆ پەلاماردانی شارەکانی کوردستان و ترسی نەما، به شەڕ هەندێک جێگەی گرتەوە. هەموو خەڵکی کوردستان سەدام و ڕژێمەکەی باش دەناسن چیی کردووە بە میللەتەکەمان لە ئەنفال و کیمیابارانی خەڵکی و لە ترسی سیاسەتی بێبەزەییانە زۆربەی زۆری خەڵکی ماڵوحاڵ و شارەکەی خۆیان بەجێ هێشت. هەر ئه و ڕەوە گەورەیە بوو، کە کوردستانی به هەموو دنیا ناساند، هەموو خەڵکی کوردستان ڕوویان کردە سنوورەکان و شارەکانی کوردستانی ئێران و تورکیا، خەڵکی پێشوازیی لێکردن. ئەم ڕەوە ملیۆنییە دنیای بەئاگا هێنا و ئاشکرا بوو ڕژێمی سەدام حسێن چەند بێبەزەییە. ڕێککەوتنی شفازکۆف قائدی سەربازیی ئەمەریکی لەگەڵ سوڵتان هاشم لە سنووری بەسرە کۆتایی بە شەڕ هێنا و شەڕ لەگەڵ سەدام ڕاگیرا. ئەم وەزعەش وای لە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد کرد بیر لەوە بکەنەوە کە وڵات لەوە زیاتر کاول نەبێ و لەسەر خاکی خۆمان بمێنین.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,051 جارۍ ۋینیێنە