بەڕێزان: سکرتاریەت و ئەندامانی ڕێکخراوی ئازادی لاوان
(24) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادی لە ئێوە و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکەتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادەتان ببێتە مایەی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر.
ڕێکخراوی ئازادی لاوان، لە ماوەی ڕابردوودا وەک ڕێکخراوێکی تایبەت بە لاوان لەژێر دروشمی لاوان کۆڵەگەی سەرەکی کۆمەڵگان و ئایندەی میللەتەکەمانن توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بە لاوان بکات و ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێگەیاندنی لاوان و ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناکانیان.
بۆ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هەمیشە لاوان بناغەی خەباتکردن و خزمەتکردن بوونە، لە دامەزراندنی یەکێتییەوە تا ئێستا هەمیشە گەنجان و لاوان لەریزی پێشەوەی خەبات و داکۆکیکردن بوونە و ئایندەی حزب و حوکمڕانی بوونە.
بۆ قۆناغی داهاتوو ئامانجمانە ڕێکخراوەکە بە خوێنێکی تازە و بەرنامەی تازە و ستافێکی تازە بەگڕوتینەوە کاربکەن و خزمەتی لاوان بکەن و دەرفەتی گونجاویان بۆ بڕەخسێنن، وەک هەمیشەش لاوان پێشەنگی گۆڕانکارییەکان بن و بەتواناکانیان ببنە هەوێنی پێشکەوتن و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگاکەماندا. [1]
#شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=