ناو: ڕزگار
نازناو: ڕزگار ڕەنجەڕۆ
ناوی باوک: محەمەد شێخ محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1960
شوێنی لەدایکبوون: #گوێڕ#
$ژیاننامە$
ڕزگار محەمەد شێخ محەمەد ناسراوە بە (ڕزگار ڕەنجەڕۆ) ساڵی 1960 لە شارۆچکەی گوێر لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە کوردستان تەواوکردووە، دوایی تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی ناچار بە جێهێشتنی وڵات دەکرێت و ڕوو دەکاتە هەندەران. لە کۆماری چیک درێژە بۆ خوێندن دەدات و دەچێتە زانکۆ، بڕوانامەی دکتۆراکەشی لە سڕبیا بەدەست دەهێنێت.
لە ساڵی 1983 لە یۆگسلافیا لەگەڵ کوردانی ئەوێ گۆڤاری کورد دەردەکەن.
لە ساڵی 1971 یەکەم سردووی هونەری بۆ ڕادیۆیی کوردی تۆمار کردووە، لە شیعری ئەنوەر کاوانی، کە ئەو کات خوێندکاری قۆناغی سەرەتایی بووە.
لە کۆتایی حەفتاکان گۆرانیەکی دڵداری (قاسپەقاسپی کەوان) تۆمار دەکات کە ئاواز و هۆنراوەی خۆی بوو.
لە ساڵی 1993 دەبێتە ئەندامی یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی جیهان.
ساڵی 2012 بڕوانامەی کۆری زانستی سربیا دەدرێت بە ڕزگار ڕەنجەڕۆ و سێ کەسایەتی تر، کاندیدکردنی نووسەرو ڕۆژنامەنووس ڕزگار ڕەنجەڕۆ وەک یەکەم کورد لە مێژوودا بۆ وەرگرتنی ئەو بڕوانامەیە لەلایەن کۆڕی زانستی سربیا، دوای ئەوە هات کە ناو براو بەهۆی خوێندنی دکتۆرا ڕووی لەو وڵاتەکردووە، لەماوەی مانەوەیدا چەندین نووسینی مێژوویی لە ڕۆژنامەکانی ئەوێدا بڵاوکردۆتەوە، هاوکات بەشداربووە لە کۆرو سیمینارە زانستییەکاندا.
پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە زانکۆی سەڵاحەدین بەشی ڕاگەیاندن.[1]