- زیندووکردنەوەی ڕێکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن غەنی بلوریان، محەمەدی شاپەسەند - سەعید ناکام، قادری مەحمود زادە و عەزیزی فەرهادییەوە.
- پەنابەرانی کورد لە پاریس بنکەی لێکۆڵینەوەی کوردیان دامەزراند، کە بڵاوکراوەیەکی تایبەتی خۆیی هەبوو.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ڕێگا لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک لەسەر ئافرەتی کورد لەلایەن ئەمینی ئەڤداڵەوە لە یەریڤان.
- عوسمان مەتە، نووسەری ڕۆژنامەی سۆن پۆستا، لە پاش 10 ساڵ سەرکووتکردنی ڕاپەرینی دەرسیم ئەمەی بڵاوکردەوە: .... چەند کەسێک لە خەڵکی ئەو مەڵبەندە باسیان بۆ کردم، کە بێجگە لە ژاندارم و فەرمانبەری باجوەرگرتن، هیچ مووچەخۆرێکی حوکومەتیان نەدیوە.... زۆرم هەوڵدا لە نزیکەوە بارودۆخی خەڵکەکە بناسم، و لە نیازی دڵیان تێبگەم، هیچم دەست نەکەوت ببێتە بەڵگەی ئەمە کە ئێمە کارێکمان بۆ کردوون. لەوێ نە پیشەسازی هەیە و نە کشتووکاڵ و نە بازرگان... پزیشک دەست ناکەوێت و خەڵک هەر نازانن دەرمان چییە، و لە نێوان گوندەکانیشدا ڕێگا خۆش نەکراون.....
- لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئوجەلان، سکرتێری پکک لە شانلی ئورفەی باکووری کوردستان.
- لەدایکبوونی ئازاد مستەفا، سکرتێری پاسۆک لە گوندی بارزان.
- نیشتمانپەروەرانی کورد، نەخشەیەکی کوردستانیان پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
- زەید ئەحمەد ئەفەندی لە قاهیرە نامەیەکی بە نێوی خەباتی کوردەوە بەزمانی عارەبی تۆمار کرد و بەنهێنی گەیاندییەوە کوردستان.
- دەرچوونی ڕۆژنامەی ڕێگا لە شاری مەهاباد، کە تەنێ یەک ژمارەی لێ دەرچوو.
- بەندکردنی عەزیزی یوسفی ئەندامی بالای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە.
- بەندکردنی غەنی بلوریان، ئەندامی باڵای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن داگیرکەری فارس.
- کۆچی دوایی هۆزنەوان فایەق بێکەس.
- کۆچی دوایی خواجە کەریمی ئەلەکە لە بەغداد، نێوبراو فەلەیەکی کلدانی و لە سەردەمی حکوومەتی پادشانشینی کوردستاندا وەزیری دارایی بوو.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا عەبدوڵڵای زێوەر.
- کاکە زیاد وازی لە ئەندامی پەڕڵەمانێتیی ئێڕاقی هێنا.
- تا 951، پشکنینەکانی گوندی چەرموی نزیک چەمچەماڵ لەلایەن ڕ. ج. بریدوودی زانکۆی مەشیگانی ئامریکییەوە، کە یەکەمین و کۆنترین گوند لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دۆزرایەوە، کە ئەویش دەکەوێتە کوردستانەوە و مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی هەفتەمی پ.ز.
- نرخی تەنێک بەردی مەڵکەندی بە 100 فلس و بەردی سپی 750 فلس بووە لە سلێمانی.
- گفتوگۆی خولە پیزە و هاوڕێیانی لەگەڵ پارتی هیوادا لە چیای سورکێو، تاوەکو لە نێو ئەو پارتەدا ڕێک بخرێن، بەڵام هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو.
- یاریکردنی شانۆنامەی تێکۆشانی ڕەنجدەران لە قوتابخانەی غازی لە سلێمانی، پاشان داگیرکەری عەرەبی ئێراق زۆربەی ئەکتەرەکانی زیندانی کرد.
- دانانی سروودی نەورۆز لەلایەن پیرەمێرد و محەمەد ساڵح دیلان ئاوازی بۆ دانا.