- هێرشێکی ئەنساری ئیسلام بۆسەر هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناوچەکانی سنووری هەورامان و سیرواندا. بەپێی وتەبێژێکی سەربازیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیان کەس لە ئەنساری ئیسلام کورژراو و برینداربووە و هێرشەکە تێکشکێنراوە. هەروەها 8 چەکداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یش کورژراوە و 6ی تریش برینداربووە.
- کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی کورد حاجی عەبابەکر دەربەندی لە شاری سلێمانی. نێوبراو باوکی شەهیدا خۆشەوی و محەمەد قودسی بوو و لە ساڵی 1920 لە گوندی ڕایات لەدایکبووە و لە ساڵی 1942 پەیوەندیی کردووە بە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردەوە. ساڵی 1980 لەلایەن داگیرکەری عەرەبی ئێراق زیندانی دەکرێت.
- کۆچی دوایی ژوبین ڕازانی ناسراو بە مەنسووری حیکمەت لە ئامریکا، نێوبراو سکرتێری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران بوو.