جۆری وشە:ناوی واتایی دروستکراوە، لە هاوەڵناو+ی دروست بووە.
زاراوە: زاراوەی سیاسی
واتا: دۆخێکە، کە تێیدا هیچ شتێک پابەند و دەربەستی شتی تر نەبێت و بتوانێت لە گەردوندا جێ بەجێ بکرێت. سەبارەت بە مرۆڤ ئازادی دۆخێکە هیچ شتێک ڕێگر نەبێت لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی بە شێوەی تایبەت و گشتی.
قانع دەڵێت: (گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم.)
سەرچاوە: پەرتووکی #فەرهەنگی زانستی سیاسی#
[1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 3,422 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!