هۆگر #گۆران# کوڕە گەورەی مامۆستا گۆرانی شاعیر، لە #01-07-1934# لە قەرەداغ لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە#سلێمانی# تەواوکردووە، لە قوتابخانەی ئەو کاتی فەیسەڵییە خوێندویەتی، لە ژیانیدا چەرمەسەری و نەهامەتی زۆری دیوە، بەڵام خۆشبەختانە بەسەر کۆسپ و تەگەرەکانیدا هەنگاوی داوە و بەردەوام بووە.
کاتێک قوتابی چوار و پێنجی ئامادەیی دەبێت، دەستگیر دەکرێت و پێش تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ ئازاد دەکرێت، بەو ئازارەوە لەبەر لێهاتووی و زرنگی خۆی نمرەی باش بەدەست دەهێنێت و ئامادەیی دەبڕێت.
بەبڕوانامەی پێنجی ئامادەیی ئەو کاتە دامەزراوە، کە دەکاتە پۆلی دوانزەی ئێستا..
بۆ یەکەمجار لە (دائیرەی اصلاحی زراعی) سلێمانی دادەمەزرێت، پێش دامەزراندنی وەکوو وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی بۆ کوردی لە پڕۆژەی تونێلی #دەربەندیخان# کاری کردووە، چونکە ئینگلیزییەکی باش و پاراوی زانیوە.
چەند جار بەهۆی بیروڕای جیاوازەوە تووشی گرتن و ئەشکەنجە و زیندان بووە، هەر بۆیە لە شاری سلێمانییەوە کارەکەی دەگوزرێتەوە بۆ شاری #هەولێر#..
سەرەتایی حەفتاکان پێنج ساڵ لە (ٳصلاحی زراعی) هەولێر کاردەکات، پاشان دێتەوە بۆ سلێمانی و ساڵی 1977 و 1978 دیسان لە (ئەمنی عاممە)ی سلێمانی دەگیرێت و تووشی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر دەبێت و پاش چەند مانگێک ئازاد دەکرێت و پاشان بۆ چارەسەر ڕوو لە وڵاتی پۆڵاندا دەکات، ئەو وێنەیە (کە پەییوەست کروە) وارشۆی پایتەختی پۆڵاندایە، پاشان دێتەوە بۆ سلێمانی هەتا ساڵی 1983 لە وەزیفە دەمێنێتەوە. هەڕەشە و چاوسوورکردنەوەی #بەعس# هەمیشە چاوی لەسەر بوو ناچار خۆی خانەنشین ئەکات..
هۆگر گۆران دەستی نووسینی هەڵبەستی هەبوو و چەندین نووسینی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئەو کاتەدا هەبووە، یەکێک بوو لە ئەندام و دەستەی یەکێتیی نووسەرانی کورد، لەگەڵ ئەژی برای نامیلکەیەکی هەیە بەناوی خەمەکانم.
هۆگر گۆران خاوەنی چوار برا و دوو خوشکە..
براکانی:
ئەژی گۆران، شاهۆ گۆران، هەڵۆ گۆران، فەرهاد گۆران
خوشکەکانی: هێرۆ گۆران، پیرۆزە گۆران.
لە ئێستادا تەنیا شاهۆ گۆران و هێرۆ گۆران و پیرۆزە لە ژیاندا ماون
کاک شاهۆ لە هەولێر کۆچی دواییکرد، د.هێرۆ لە سلێمانی دەژی و پیرۆزە لە بەحرەین دەژی..
لە ساڵی 1962 هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو نەسرین قادر عەبدولمەناف دەکات کە خانەوادەیەکی دیاری #هەڵەبجە#ن.
خاوەنی شەش منداڵ بوون.
بەناوی: ڕێبوار، ڕێکپۆش، هۆشیار، ڕووناک، چنار، جووتیار..
هۆگر گۆران لە 30-12-2016 لە سلێمانی بە نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد و لە گردی سەیوان لە تەنیشت گۆڕی گۆرانی باوکی بەخاک سپێردرا.[1]