پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیدریس نادری
28-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سینا محەمەدی
28-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
چیا نەسروڵڵاهی
28-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
مەلەک محەمەد محەمەدی
28-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
ئومێد قەرەنی
28-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
چەند گرتەیەکی باشووری کوردستان، سەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکر
28-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
27-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,110
وێنە
  113,357
پەرتووک PDF
  20,695
فایلی پەیوەندیدار
  109,262
ڤیدیۆ
  1,735
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,337
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,430
عربي - Arabic 
32,851
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,387
فارسی - Farsi 
11,712
English - English 
7,833
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,811
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,936
پەرتووکخانە 
26,186
کورتەباس 
19,272
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,086
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,185
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,423
وێنە و پێناس 
7,587
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,613
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,467
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
770
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,582
MP4 
2,883
IMG 
208,919
∑   تێکڕا 
244,902
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
لەیلا عەلی ساڵح
ژیاننامە
ئیحسان شێرزاد
ژیاننامە
ئازاد حەمدی
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
کۆنفڕانس و کۆنگرەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber6
SMS0
Messenger2
E-Mail1
Copy Link4
نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English0
عربي - Arabic3
فارسی - Farsi1
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کۆنفڕانس و کۆنگرەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس

کۆنفڕانس و کۆنگرەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس

لە دامەزراندنی یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ساڵ1992 هەتا پێش ئایاری ساڵی 2015، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، چەند کۆنفرانس و کۆنگرەی پەروەردەیی گرتووە، هەر هەموو شیان بە کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە کۆتاییانهاتووە. ئەمڕۆش (ئایاری 2015) بۆ جارێکیدیکە کۆنگرەیەک دەگیرێت و هەڵبەت ئەمیش بە کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە لەسەر تەوەرەکانی کۆنگرە، کۆتایی دێت.
کۆنفڕانس و کۆنگرەکان لەم ساڵانەو، بەو درووشمانەو، لەسایەی ئەو وەزیرانەی ئاماژە بە ناویان دەکەین، بەستراون :
یەکەم : کۆنفرانسەکان :

1/1 یەکەم کۆنفرانس... نیسانی 1997 لە هەولێر، بەبێ دیاریکردنی درووشمێک، لەسایەی کابینەی سێیەمی حکومەتی هەرێمدا بەستراوە.
2/1 دووەم کۆنفرانس... لە ڕۆژانی 12 – 14 ی ئەیلولی 2000 لە هەولێر، بە درووشمی لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و زانست لە کوردستانێکی خاڵی لە نەخوێندەواری بەستراوە لەژێر سایەی وەزیری پەروەردە (عبدالعزیز طیب أحمد) .
3/1 سێیەم کۆنفرانس... لە ڕۆژانی 10 – 12 ی ئەیلولی 2001 لە هەولێر، بەسەرپەرشتیی وەزیری پەروەردە (عبدالعزیز طیب أحمد) بەستراوە، بەڵام هەمان درووشمی کۆنفرانسی دووەمی هەڵگرتووە. پێدەچێت گرفتێک لە دۆکیۆمێتکردنی ئەم دوو کۆنفرانسەدا هەبێت، بەتایبەتیی لە دۆکیۆمێنتکردنی کۆنگرەکانیشدا، کۆنگرەی دووەم بزرە، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە مەبەست لە کۆنفرانسی دووەم کۆنگرەی دووەم بێت و تەنیا دوو کۆنفرانس گیرابێت. (بڕوانە ماڵپەڕی وەزارەتی پەروەردە لەسەر ئینتەرنێت بە کلیککردنی ئەم لینکە :
http://moe.krg.g/ku/conference
دووەم : کۆنگرەکان :
1/2 یەکەم کۆنگرە... ڕۆژانی 26 و 27-09-1993 لە هەولێر، بە درووشمی لەپێناو پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستان.. بە ڕەوشتی بەرز.. کوردایەتی ڕەسەن.. زانست و زانینی هاوچەرخ.. بنەماکانی دیموکراسی ، لەژێر سایەی وەزیری پەروەردە (دکتۆر ناسیح غەفور ڕەمەزان) .
2/2 دووەم کۆنگرە دۆکیۆمێنتێکی لە بەڵگەنامەکانی وەزارەتدا نییە، بۆیە دەشێت بۆچوونەکەمان، بەوەی کۆنفرانسی دووەم هەمان کۆنگرەی دووەم بێت، ڕاست بێت (هەمان ئەو لینکەی سەرەوە بکەرەوە) .
3/2 سێیەم کۆنگرە... ڕۆژانی 23 – 25-10-2001 لە سلێمانی، بە درووشمی گەشەپێدانی پەروەردە ، بە سەرپەرشتی وەزیری پەروەردە (نەرمین عوسمان) .
4/2 چوارەم کۆنگرە... ڕۆژانی 22 – 24-05-2007 لە هەولێر، بە درووشمی گۆڕینی دیدی فەلسەفیمان بۆ مرۆڤ بنەمای گۆڕانکارییەکانە لە سیستەمی پەروەردە و فێرکردندا ، لەژێر سایەی وەزیری پەروەردە (دکتۆر دڵشاد عەبدولرەحمان) دا.
5/2 کۆنگرەی ڕۆژانی 9 – 11-05-2015 لە هەولێر، بە درووشمی گەشەپێدان... بەها مرۆییەکان ، لەژێر سایەی وەزیری پەروەردە (دکتۆر پشتیوان صادق) دا.

لیژنەو تەوەرەکانی کۆنفرانس و کۆنگرەکان :

یەکەم کۆنگرە :
یەکەم کۆنگرەی پەروەردەیی بە دوو ساڵ و نیو دوای ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە بەهاری ساڵی 1991 دا گیراوە. کۆنگرە لە ڕۆژانی 26 و 27 ی ئەیلولی 1993 بەستراوە. دانیشتنەکانی بریتیبووە لە گفتوگۆکردن لەسەر پێنج ڕاپۆرتی ئامادەکراو لەلایەن پێنج لیژنەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتەوە :
- ڕاپۆرتی لیژنەی نەخشاکێشانی پەروەردەیی و پڕۆگرام و پەرتووک.
- ڕاپۆرتی لیژنەی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی و پسپۆڕیی.
- ڕاپۆرتی لیژنەی ئەزموونەکان.
- ڕاپۆرتی لیژنەی بنەماکانی ڕێکخستنەوەی کار.
- ڕاپۆرتی لیژنەی باری فێرکردن لە قۆناغەکانی خوێندن.
لە کۆتایی کۆنگرەکەدا لیژنەی داڕشتن، بڕیار و ڕاسپاردەکان لە ڕاپۆرتێکی کۆتاییدا ڕادەگەیەنێت. بەپێی ڕاپۆرتەکە (35) بڕیار و (15) ڕاسپاردەبووە.
لەم کۆنگرەیەدا دەستەی سەرۆکایەتی بریتی بووە لە :
دکتۆر ناسیح غەفور سلێمان سەرۆک
ناظم عومەر حەمەد جێگری سەرۆک
جەوهەر تاهیر بەکر بڕیاردەر
لەسەر پێشنیازی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆنگرەش، لیژنەی داڕشتن بەم شێوەیە پێکهاتووە :
ناظم دەهام جەمیل سەرپرشتیاری پشپۆڕیی سەرۆک هەولێر
محەمەد ئەمین حەسەن جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک ئەندام دهۆک
حسێن عوسمان مەعروف بەڕێوەبەری نەخشەکێشان لە بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی ەروەردەی سلێمانی ئەندام سلێمانی

یەکەم کۆنفرانس :
یەکەم کۆنفرانس لە نیسانی 1997 دا لە هەولێر بەستراوە، هیچ لێکۆڵینەوەیەک بۆ هیچ بابەتێکی پەروەردەیی بۆ کۆنگرە نەکراوە. بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەت، دەربارەی کار و چالاکییەکانیان و گرفتەکان و پێشنیازەکانیان ڕاپۆرتیان بۆ کۆنفرانس ئامادەکردووە، ڕاپۆرتەکان وەک تەوەرە بوون بۆ کۆنفرانسەکە بەم شێوەیەی خوارەوە :
1) بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارگێڕیی و دارایی :
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە، ئەو کاتە لەم بەڕیوەبەرایەتیانە پێکهاتووە و، کۆی ڕاپۆرتەکەی لەسەر بوارەکانی کاری ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەیە :
- بەڕیوەبەرایەتیی کارگێڕیی
- بەڕیوەبەرایەتیی ژمێریاریی
- بەڕیوەبەرایەتی تەجهیزات
- بەڕێوەبەرایەتیی کاری یاسایی
- بەڕێوەبەرایەتیی خۆیەتی و کەسایەتی
- بەڕیوەبەرایەتی خزمەتگوزاریی
- بەڕێوەبەرایەتی چاپخانەی پەروەردە
ڕاپۆرتەکان بە نمایشکردنی کارەکانی وەزارەت و دەستکەوتەکانی دەستپێدەکات، ئینجا واقیعی ئەو کاتە دەخاتەڕوو، گرفتەکان لە چەند خاڵێکدا دەستنیشان دەکات و بۆ چارەسەرکردنیان چەند پێشنیاز ێک، دەکات و باسێک لە وەرگرتنی بڕیار و ڕاسپاردە نییە.
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە (13) گیروگرفت و (20) پێشنیازی دیاریکردوو.
2) بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرام و نەخشە پەروەردەییەکان.
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بە هەمان شێوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەی پێشتر ڕاپۆرتەکەی خۆی پێشکەشکردووە و، ئەم گرفت و پێشنیازانەی بە کۆنفرانس داوە :
- پڕۆگرامەکان (المناهچ) ... (7) گرفت و (7) پێشنیاز.
- ئامادەکردن و مەشق کردن.... (2) کۆسپ و (5) پێشنیاز.
- سەرپەرشتیی پەروەردەیی و پسپۆڕیی.... (5) کۆسپ و ئاستەنگ و (9) پێشنیاز.
- ئامار، ئامارەکان لەسەر هەموو قۆناغەکان (باخچە، سەرەتایی، ناوەندیی، دواناوەندیی، پیشەیی، پەیمانگاکان) نمایش دەکات، پێداویستیی بۆ کەلوپەل و پەرتووک و قیرتاسییەو بیناسازی و پەرتووکخانەکان دەخاتەڕوو. سەرەنجام (3) گرفتی گشتیی و (10) پێشنیاز بەردەمی کۆنفرانس دەخات.
3) بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی گشتی :
ڕاپۆرتی ئەم بەڕێوەبەرایەتییەش بە شێوەی ئەوانیدیکە ڕێکخراوەو، گرفت و پێشنیازەکانی لەخۆگرتووە :
- بەڕیوەبەرایەتی فێرکردنی سەرەتایی و باخچەی ساوایان... کۆی (20) گرفت و (20) پێشنیازی بەردەم کۆنفرانس خستووە.
- پەیمانگاکان... (6) گرفت و (9) پێشنیاز.
- خوێندنی سریانی... تەنیا (7) پێشنیاز کراوە و، هیچ گرفتێک دیارینەکراوە.
- بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی وەرزشی... (4) پێشنیاز هەیە بەبێ ئاماژەکردن هیچ گرفتێک.
- ئینسیابییەت... ڕاپۆرتەکە دوو جۆر پێشنیازی تۆمارکردووە : (7) پێشنیاز، ئەگەر ئینسیابییەت بمێنێت.
(4) پێشنیازیش ئەگەر نەمێنێت.
ڕاپۆرتەکە باسێکی زۆر کوورتی خوێندنی پیشەیی دەکات بەبێ ئەوەی هیچ گرفتێک و پێشنیازێک پێشکەش بکات.
4) بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان :
ڕاپۆرتی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە، دوو ئەرک لەخۆی دەگرێت :
- ئەزموونەکان... (5) کۆسپ و (19) پێشنیاز.
- بڕوانامەکان... تەنیا (3) پێشنیازی کردووە.

دووەم کۆنگرە (کۆنفڕانس) :
دووەم کۆنگرە، بەناوی دووەم کۆنفرانسەوە، لە 12 – 14 ی ئەیلولی 2000 بەستراوە، لەڕووی ڕێکخستنییەوە، جیاوازبووە لە یەکەم کۆنگرەو یەکەم کۆنفرانس. بەر لە کۆنگرە چەندین لیژنە دیاریکراوە بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکانیان لەسەر چەندین تەوەرەی پەروەردەیی. ئەندامانی کۆنگرە بەسەر 22 لیژنەی سەرەکیدا دابەش بوون، چەند لێژنەیەک لەمانە، لیژنەیدیکەیان پێکهێناوە وەک لیژنەکانی ؛ (چاپخانە، بڕیاری 986، نەخشەکێشان، بڕوانامەکان) ، ئەمەش ناوی لیژنەکان و ژمارەی ئەو ڕاسپاردەو پێشنیازانەی کۆنگرە پەسەندیکردوون :
1) لیژنەی فرۆشگای قوتابخانەکان... (1) ڕاسپاردە بە دوو لق، لقی (ب) سێ خاڵە.
2) لیژنەی کارگێڕیی... (5) ڕاسپاردە.
3) لیژنەی کۆگاکان... (1) ڕاسپاردە.
4) لیژنەی دواناوەندیی... (6) ڕاسپاردە.
5) لیژنەی سەرەتایی و باخچەی ساوایان... (7) ڕاسپاردەیە، شەشەم ڕاسپاردەیان (5) خاراسپاردەڵە.
6) لیژنەی پەیمانگاکان... (4) ڕاسپاردە.
7) لیژنەی چالاکی قوتابخانەکان... (5) ڕاسپاردە.
8) لیژنەی پەروەردەی وەرزشی... (6) ڕاسپاردە.
9) لیژنەی خوێندنی پیشەیی... (5) ڕاسپاردە.
10) لیژنەی خو ێندنی تورکمانی... (7) ڕاسپاردە.
11) لیژنەی خوێندنی سریانی... (5) ڕاسپاردە.
12) لیژنەی خوێندنی تەوزیمی... (5) ڕاسپاردە.
13) لیژنەی نەهێشتنی نەخوێندەواری... (10) ڕاسپاردە.
14) لیژنەی ئێزدایەتی... (4) ڕاسپاردە.
15) لیژنەی پڕۆگرامەکان... (6) ڕاسپاردە.
16) لیژنەی سەرپەرشتیاریی... (8) ڕاسپاردە.
17) لیژنەی ئامادەو مەشق کردن... (6) ڕاسپاردە.
18) لیژنەی ڕاگەیاندن... (10) ڕاسپاردەو (34) پێشنیاز.
19) لیژنەی ئەزموونەکان و هەڵسەنگاندن و بڕوانامەکان... (13) ڕاسپاردە.
20) لیژنەی دارایی و دوو لیژنەی فەرعی (لیژنەی چاپخانەکان و لیژنەی بڕیاری 986) ... (15) ڕاسپاردە.

سێیەم کۆنفرانس :
سێیەم کۆنفرانس، کە لە واقیعدا دووەم کۆنفرانسە، ئەگەر دووەم کۆنفرانس ناوی دووەم کۆنگرە بێت، لە ڕۆژانی 10، 11، 12 ی ئەیلولی 2001 لە هەولێر بەسترا.تەوەرەکانی ئەم کۆنفرانسەش پشت بە هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و پەروەردەیی نابەستێت، بەڵکوو بریتین لە ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرێتییە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان. لێرەدا ئاماژە بۆ هەموو ڕاپۆرتەکان دەکەین لەگەڵ ژمارەی گرفت و ڕاسپاردەو پێشنیازەکانیان :
1) ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان کە بریتییە لە کۆی ڕاپۆرتی ئەم لیژنانە :
- ڕاپۆرتی لیژنەی کارگێڕیی... (6) پێشنیاز.
- ڕاپۆرتی لیژنەی میلاکات.. (6) پێشنیاز.
- ڕاپۆرتی لیژنەی ژمێریاریی... (10) پێشنیاز.
- ڕاپۆرتی لیژنەی فرۆشگای قوتابخانەکان... (5) پێشنیاز.
- ڕاپۆرتی لیژنەی کۆگاکان... (8) گرفت و (9) پێشنیاز.
- ڕاپۆرتی لیژنەی چاپخانە... (20) گرفت و (26) پێشنیاز.
2) ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی دواناوەندی و پیشەیی و پەیمانگەکان.
ئەم بەڕیوەبەرایەتییە گشتییە لەم بەڕیوەبەرایەتییانە پێکدەهات، کە هەریەکەیان ڕاپۆرت و گرفت و پێشنیازو ڕاسپاردەیان هەبووە بەم شیوەیەی خوارەوە :
أ - بەڕێوەبەرایەتیی فێرکردنی دواناوەندیی... (16) پێشنیاز.
ب - بەڕێوەبەرایەتیی فێکردنی پیشەیی... (5) گرفت و (7) پێشنیاز.
ج - بەڕێوەبەرایەتیی پەیمانگەکان... (18) پێشنیازە دەربارەی (وەرگرتن لە پەیمانگەکاندا) .
د - سەرپرشتیاریی پسپۆڕی... (10) پێشنیازو ڕاسپاردە.
3) ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان، پشتەستوو بە ڕاپۆرتی :
- ئەزموونەکان... (17) پێشنیاز.
- هەڵسەنگاندن... (4) ڕاسپاردە.
- بڕوانامەکان... (6) پێشناز.
4) بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی خوێندنی سەرەتایی پشتبەستوو بە ڕاپۆرتی ئەم بەڕێوەبەرایەتییانە :
أ - بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی سەرەتایی... (13) پێشنیاز.
ب - بەڕێوەبەرایەتیی باخچەی ساوایان... (23) پێشنیازو ڕاسپاردە.
ج - بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی تەوزیمی ونەهێشتنی نەخوێندەواریی... (10) پێشنیازو ڕاسپاردە دەربارەی نەهێشتنی نەخوێندەواریی.
د - بەڕێوەبەرایەتیی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی... ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە ڕاپۆرتەکەیدا، (6) مەرجی بۆ کاری خۆی داناوە... (6) مەرجی بۆ بوونە سەرپەرشتیار داناوە... بۆ ڕێکخستنی میلاکی سەرپەرشتیاریش (4) خاڵی دیاریکردووە.
5) بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هونەری و وەرزش کە دوو بواری جیاواز لەسایەیدایە :
أ - هونەریی... (28) پێشنیازیان بۆ کۆنفرانس کردووە.
ب - وەرزش و دیدەوانی... (20) پێشنیازیان پێشکەشکردووە.
6) بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خوێندنی تورکمانی... (9) پێشنیاز.
7) بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرام و هۆیەکانی فێرکردن و تاقیگەکان و نەخشە پەروەردەییەکان... پێشنیازو ڕاسپاردەکانیان بەم شێوەیە بوو :
أ - بەڕێوەبەرایەتیی هۆیەکانی فێرکردن... (10) پێشنیاز.
ب - بەڕێوەبەرایەتیی تاقیگەکان... (6) گرفت و (5) پێشنیاز.
ج - پڕۆگرامەکان :
- دەستەی شارەزایان... (4) پێشنیاز.
- پەروەردە و فێرکردن... (15) پێشنیاز.
د - ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی ئامار... (4) کۆسپ و (4) پێشنیاز.
و – بەڕێوەبەرایەتیی پەرتووکخانەکان... (11) پێشنیاز.
ز - ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی بڕیاری 986. ڕاپۆرتەکە کارو چالاکی بەڕێوەبەرایەتییەکە نمایش دەکات سەبارەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێکخراوەکانی (یۆنسکۆ، یونسیف و هابیتات) ، لە کۆتاییدا تەنیا (3) پێشنیاز بەردەم کۆنفرانس دەخات.
ح - ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی ئامادەو مەشق کردن لە دیوانی وەزارەت. ئەم ڕاپۆرتە چالاکیی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەخاتەڕوو، بەڵگەی پشتبەستوی بە ئامارێکی زۆر هێناوەتەوەو، لە کۆتاییدا ئاماژە بە (7) گیروگرفت دەکات و لەگەڵ (7) پێشنیازدا پێشکەش بە کۆنفرانسی دەکات.
8) ڕاپۆرتی نەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خوێندنی سریانی.. ئەم ڕاپۆرتە لە سێ تەوەرەدایە :
أ - کادیری فێرکردنی سەرەتایی (الکادر التعلیمي) ... (3) پێشنیاز.
ب - کادیری فێرکردنی دواناوەندیی (الکادر التدریسي) ... (3) پێشنیاز.
ج - بەرنامەکانی خوێندن و ئەزموونەکان... (4) پێشنیاز.

سێیەم کۆنگرە :
سێیەم کۆنگرەی پەروەردەیی لە سلێمانی، دوای مانگ ونیوێک لە سێیەم کۆنفرانسی پەروەردەیی لە هەولێر بەستراوە. ئەو کاتە سەردەمی دوو ئیدارەیی بووە. کۆنگرەکە لە 23 – 25-10-2001 خایاند. ئەم کۆنگرەیە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کاری بۆ کرا، لیژنەی ئامادەکردنی بۆ دانرا، ئەویش (12) لیژنەی بۆ ئامادەکردنی 12 لێکۆڵینەوە بۆ کۆنگرە پێکهێنا، بەڵام کاتی کۆنگرە ژمارەی لێکۆڵینەوەو ڕاپۆرتەکان گەیشتنە (24) و (32) بابەتیان لەخۆدەگرت. لەم لێکۆڵینەوانەدا کۆسپ و کێشە و گرفتەکانی دامودەزگاکانی وەزارەت و سەرجەم پڕۆسەی پەروەردە و فێربوون دەستنیشانکراون و بۆ هەریەکەشیان پێشنیازی چارەسەرکردن و ڕاسپاردە بەردەم کۆنگرە خراوە وەک لێرەدا دەیانخەینەڕوو :
1) لیژنەی فەلسەفەی پەروەردەیی – لێکۆڵینەوەکەی بەم ناونیشانە بوو : پڕۆژەیەک بۆ فەلسەفەی پەروەردەیی ، هیچ گرفت و پێشنیازێکی تیادا دیارینەکراوە، بەڵام لە کۆتاییەکەیدا (23) خاڵی وەک بنەما سەرەکییەکانی فەلسەفەی پەروەردەیی دەستنیشانکردووە.
2) لیژنەی مەسیرەی پەروەردەیی... لێکۆڵینەوە : مەسیرەی پەروەردەیی ... (20) ڕاسپاردەی
تێدایە. (لێرە بەدواوە تەنیا ناوی لیژنەکە دەنووسیین، چونکە لێکۆڵینەوەکان بەناوی لیژنەکانەوەیە) .
3) لیژنەی پڕۆگرام و پەرتووک و هۆیەکانی فێرکردن... (55) پێشنیاز.
4) لیژنەی تاقیکردنەوەکان... (6) گرفت و (6) پێشنیاز.
5) لیژنەی سەرپەرشتیاریی پسپۆڕی و پەروەردەیی... لێکۆڵینەوەکەیان هەندێک تێکەڵی و دووبارەبوونەوەی کێشە و پێشنیازەکانی تێدایە، بۆیە تەنیا ئەم کۆسپ و پێشنیازانەمان بۆ دەستنیشانکرا :
أ – سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی... کۆسپەکان کراون بە دوو بەشەوە :
- پێداویستی... (4) کۆسپ (4) پێشنیاز، چوارەمیان (5) خاڵە.
- لایەنی هونەریی... (8) کۆسپ (10) پێشنیاز.
ب – سەرپەرشتیاریی پسپۆڕیی... (2) کۆسپ و گرفت، یەکەمیان (11) خاڵ و، دووەمیان (4) خاڵە. لەشوێنێکیدیکەی لێکۆڵینەوەکەدا (9) چارەسەری پێشنیازکردوەو، لە کۆتاییشدا بەگشتیی (22) پێشنیازی ڕیزکردووە.
6) لیژنەی پەیمانگەکان و ڕاهێنان :
أ - ڕاهێنان... (20) پێشنیاز.
ب - پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی... (12) پێشنیاز.
ج - پەیمانگە مەڵبەندییەکان... (6) گرفت و (10) پێشنیاز.
7) لیژنەی خوێندنی پیشەیی... (3) گرفت، سێیەمیان (10) خاڵە... (15) چارەسەر و (7) پێشنیازو ڕاسپاردە.
8) لیژنەی باخچەکان... (5) گرفتی سەرەکیی و (18) پێشنیاز.
9) لیژنەی میلاکی دواناوەندی و سەرەتایی...
أ – میلاکی دواناوەندیی... (8) گرفت، چوارەم گرفت) 4) خاڵە، پێنجەم گرفت (3) خاڵە... (11) پێشنیاز.
ب - میلاکی سەرەتایی... (9) گرفت و (12) پێشنیاز.
10) تەنسیق لەگەڵ ڕێکخراوەکان و بڕیاری 986 خانووبەرەو گەنجینەکان : (مەبەست لە ڕێکخراوەکان، هابیتات، یۆنسکۆ، یونسیف و ڕێکخراوەکانی ئێن. جی. ئۆ – یە.) ... (13) کێشە و (8) پێشنیاز.
11) لیژنەی وەرزش و هونەر :
أ - چالاکیی وەرزشی... (10) کۆسپ و تەگەرە و (18) پێشنیاز.
ب _ چالاکیی هونەریی... (4) گرفت، دووەم گرفتیان (4) خاڵە.
12) لیژنەی (چەند بابەتێکی پەروەردەیی) : ئەم لیژنەیە پێکهاتبوو لە نوێنەری (13) بواری پەروەردەیی. نمایشکردنی گرفت و پێشنیازەکان زێتر لە شێوەی ڕاپۆرتدایە. ئەمەش بوارەکان و کێشە و پێشنیازەکانیانە :
1/12 نەهێشتنی نەخوێندەواری... (9) کۆسپ و (4) پێشنیاز.
2/12 خوێندنی تەوزیمی... (9) گرفت و (17) پێشنیاز.
3/12 قوتابخانەی نەوجەوانان... (29) گرفت و (29) پێشنیاز.
4/12 پەروەردەی تایبەت... پێشنیازەکان کراون بە دوو بەشەوە :
یەکەم... (3) پێشنیازە، یەکەمیان (7) خاڵە، دووەم (8) خاڵە، سێیەم (4) خاڵە.
دووەم... (8) پێشنیازە.
5/12 پەرتووکخانەی قوتابخانە... (6) گرفت و (12 پێشنیاز.
6/12 چاپخانە... (12) کێشە و (5) پێشنیاز.
7/12 باخچەی قوتابخانەکان... (11) کێشە و (11) پێشنیاز.
8/12 تاقیگەکان.. (4) گرفتی بەشەکان، (6) گرفتی تاقیگەکان و (10) پێشنیاز.
9/12 کارگەی دارتاشیی... (6) گرفت و (11) پێشنیاز.
10/12 فرۆشگای خوێندنگەکان و خولەکانی بەهێزکردن : بەم شێوەیە گرفت و پێشنیازەکانان خسووەتەڕوو
لایەنە باشەکانی فرۆشگا (4) خاڵ، لایەنە خراپەکانی فرۆشگا (7) خاڵ، (10) پێشنیاز.
11/12 ڕابەرایەتی پەروەردەیی... (5) پێشنیاز.
12/12 کارگێڕیی و دارایی... (12) پێشنیاز.
13/12 ژمێرەو تەکنەلۆجیا پەروەردەییەکان... (10) گرفت و (9) پێشنیاز.
ئەنجامەکانی سێیەم کۆنگرە :
دوای کۆتاییهاتنی کۆنگرە، بەم شێوەیە ئەنجامەکانی ڕاگەیەنرا :
یەکەم... بڕیارەکان : (15) بڕیار.
دووەم... ڕاسپاردەکان : (10) ڕاسپاردە.
سێیەم... لە پێشنیارەکانی تریش دەکۆڵرێتەوە :
- پێکهێنانی چەند لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە (پێشنیارەکانی تر) کە دەبێت لە هەموو لایەنێکیان بکۆڵرێتەوە، بەو نیازەی بگەینە چەند بڕیاروراسپاردەیەکی وا کە بەدیهێنانیان گونجاوو ممکن بێت، وە کاردانەوەیەکی باشیان ببێت بۆ گەشەکردنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن .

چوارەم کۆنگرە :
جوارەم کۆنگرە (22 – 24 ی ئایاری 2007) لە قۆناغێکی نوێی سیاسیدا بەسترا. کاتی گرتنەکەی دەکەوێتە دوای یەکخستنەوەی هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانی، واتە لەسایەی یەکەم کابینەی دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەکە.
ئەم کۆنگرەیە، لەڕووی چۆنایەتی و ڕێکخستنەوە، لە کۆنگرەو کۆنفرانسەکانی پێشووتر جیاواز بوو، بەتایبەتیی لە سێیەم کۆنگرەو سێیەم کۆنفرانس کە یەکەمیان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەستراو، دووەمیش تایبەت بوو بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەم کۆنگرەیە، نزیکەی ساڵێک بەر لە بەستنی، ئامادەکاریی بۆ کرا. لیژنەی باڵای کۆنگرەو (16) لیژنەی تایبەت بە تەوەرەکانی بۆ پێکهات. چەندین کۆڕو کۆبوونەوە و کۆنفرانسی لەنێو وەزارەت و لەسەر ئاستی پەروەردەی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دهۆک بۆ کرا، بە مەبەستی نمایشی ئاستێکی بەرز لە کۆنگرەکەدا ڕاوێژ بە دەیان کەسی پسپۆڕی پەروەردەیی کراو دواتریش بۆ کۆنگرەکە بانگهێشتکران.
لیژنەی باڵای کۆنگرە شێوازێکی نوێی لە ئامادەکردنی تەوەرەکانی کۆنگرەدا پەیڕەوکرد، ئەویش بەیەکخستنی هەموو ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان لە یەک ڕاپۆرتی گشتیدا. بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە (604) ئەندامی لیژنەی تەوەرەکانی کۆنگرە دەستنیشانکران، کە زۆربەیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانی : (هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک، گەرمیان، ڕانییە، کۆیەو چەمچەماڵ) بوون. لەم ژمارە (412) ئەندامیان بەشدارییانکردوو لە کاتێکی کەمدا کارەکەیان تەواوکردو، ڕاپۆرتە یەکگرتووەکە لە کۆتایی مانگی ئابی 2006 وە ئامادەبوو.
وەزارەتی پەروەردە پێشنیازو ڕاسپاردەکانی لیژنەی تەوەرەکانی کۆنگرەی لە پەرتووکێکدا بە ناوی پێشنیازو ڕاسپاردەکان بۆ کۆنگرەی پەروەردەیی 2007 چاپکرد کە نزیکەی (650) پێشنازو ڕاسپاردەی لەخۆگرتبوو، جگە لە دەیان لقی هەندێک لە پێشنیازو ڕاسپاردەکان.
ئەم پێشنیازو ڕاسپاردانە، بەهۆی سەرهەڵدان و پێشکەشکردنی پڕۆژەی گۆڕینی سیستمی پەروەردە و فێرکردن بە کۆنگرە، چەند گۆڕانکارییەکی بەسەرداهات، بەڵام زۆربەی پێشنیازو ڕاسپاردەکان بۆ تاووتوێکردنی لە کۆنگرەدا وەکوو خۆیان مانەوە.

لیژنەی تەوەرەکانی کۆنگرە :
ئەگەرچی وەزارەت (10) لیژنەی بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر (16) کایەی پەروەردەیی پێکهێنا، بەڵام دوایی بە واقیعی (16) لیژنە ڕاپۆرتەکانیان ئامادەکردو، پێشنیازو ڕاسپاردەو ڕێنماییان بەردەمی کۆنگرە خست. ئەمەش ناوی لیژنەکانە :
1 - لیژنەی گەشەپێدان وپێداچوونەوەی ڕۆگرامەکانی خوێندن.
2 - لیژنەی دەستەی مامۆستایان (ئاستی زانستییان، بژێوی ژیانیان، ڕاهێنانیان) .
3 - لیژنەی گەشەپێدانی دەزگای سەرپەرشتیاریی پسپۆڕی و پەروەردەیی.
4 - لیژنەی ئەزموونەکان.
5 - لیژنەی میلاکات.
6 - لیژنەی پێداچوونەوەی سیستمی قوتابخانە – خوێندنگە.
7 - لیژنەی پەرەپێدانی ڕاگەیاندنی پەروەردەیی.
8 - لیژنەی چالاکیی وەرزش و دیدەوانی و چالاکیی قوتابخانەو خوێندنگەکان.
9 - لیژنەی خوێندنی عەرەبی – سریانی – تورکمانی.
10 - لیژنەی باخچەی ساوایان و خوێندنی سەرەتایی و نەهێشتنی نەخوێندەواریی.
11 - لیژنەی خوێندنی دواناوەندی و پێشەییەکان.
12 - لیژنەی پەیمانگەکان.
13 - لیژنەی بیناسازی و نەخشەکێشان.
14 - لیژنەی تۆژینەوەو لێکۆڵینەوە.
15 - لیژنەی گەشەپێدانی کارگێڕی قوتابخانەکان و خوێندنگەکان.
16 - لیژنەی پێداویستییەکان و کارگێڕی دارایی لە دیوانی وەزارەت و پەروەردە گشتییەکان.
پێشنیازو ڕاسپاردەکانی کۆنگرە :
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، ئەو پێشنیازو ڕاسپاردانەی بۆ کۆنگرەی پەروەردەیی 2007 لە نامیلکەیەکدا بۆ کۆنگرە ئامادەکرابوو، لە ئەنجامی گفتوگۆکانی لیژنەکانی کۆنگرەو پڕۆژەی گۆڕینی سیستمی پەروەردە و فێرکردن گۆڕانکاریی بەسەرداهات و، ئەم پێشنیارو ڕاسپاردانە بڕیاریان لەسەردرا:
أ - بڕیارەکانی گۆڕینی سیستمی پەروەردەیی :
یەکەم/قۆناغی بنەڕەتی :
1. نۆ ساڵی خوێندنی تەوزیمی (ئیلزامی) ، واتە قۆناغی ناوەندیی نامێنێت وققۆناغی سەرەتایی دەگۆڕێت بۆ قۆناغی (9) نۆ ساڵی بنەڕەتی... بەپێی یاسا بڕیار دەدرێت کە هەموو منداڵێکی کوردستان نۆ ساڵ بخوێنێت.... مەرج نییە پۆلی یەکەم تا پۆلی نۆ لە هەر هەمان قوتابخانە – خوێندنگەدابن، دەکرێت هەندێک قوتابخانە – خوێندنگەلە پۆلی 1 – 9 ی هەبێت، یان هەندێک قوتابخانە – خوێندنگە پۆلی 1 – 3 لە قوتابخانەیەک – خوێندنگەیەک و 4 – 6 لە قوتابخانەیەک – خوێندنگەیەک و 7 – 9 لە قوتابخانە – خوێندنگەیەکیتر. بینا گرنگ نییە و بڕیاردەر نییە بەڵکوو سیستمەکە بڕیاردەرە کە لە 1 تا 9 یەو ئیلزمییە.
2. دیاردەی مانەوە لە پۆلەکانی یەک تا سێی بنەڕەتی نامێمێ.
لە کوردستان منداڵان لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەست بە قوتابخانە – خوێندنگە دەکەن، لە پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتیدا دەرنەچوون نامێنێت... هاوکات لە بری نمرەدانان، لە ساڵی خوێندنەکەدا دوو جار، بە تەنیا مامۆستای بەرپرسی پۆل (مێنتور) لەگەڵ منداڵەکەو دایک وباوکی منداڵەکەدا، لەژێر ناوی (دیداری گەشە) دا کۆدەبێتەوە.
پێش ئەم دیدارانە دەبێت مامۆستای بەرپرس زانیاری تەواوی دەربارەی ئاستی زانستی قوتابییەکە لەو مامۆستایانەی تر کە قوتابییەکە هەیەتی لە وانەکانی تردا کۆکردبێتەوە.
قوتابخانە – خوێندنگە ساڵی دوو جار دیداری گەشە، بە ئامادەبوونی مامۆستای بەرپرسی پۆل لەگەڵ قوتابی خوێندکارو دایک و باوکیدا، جارێک لە نیوەی یەکەمی ساڵی خوێندن و جاری دووەمیش لە نیوەی دووەمی ساڵی خوێندن ڕێکدەخات.
ئەرکی مامۆستای بەرپرسی پۆل :
- پشتگیرییکردن و یارمەتیدانی قوتابی – خوێندکار لە خوێندندا.
- پەیوەندیکردن بە دایک و باوکی قوتابی – خوێندکارەوە هەفتەی جارێک لە ڕێگای نامەی هەفتانەوە.
- پەیوەندیکردن بە دایک و باوکی قوتابی – خوێندکارەوە، ئەگەر گرفتێک یا کێشەیەک هەبوو.
- ئاگادارکردنی دایک و باوک لە ئەنجامەکانی خوێندنی قوتابی – خوێندکار.
- بینینی دایک و باوکی قوتابی – خوێندکار لە دیداری گەشەکردندا.
ئەگەر لە پۆلێکدا زانرا کە چەند منداڵێک پێویستییان بە یارمەتیی زیاتر هەیە، دەبێت یارمەتییان بۆ تەرخان بکرێت لە کاتی دەوامی ساڵدا.
هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون لەلایەن مامۆستایان جێگەی نمرەدانان دەگرێتەوە.
3. تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ لە قۆناغی بنەڕەتیدا نامێنێت.یەک تاقیکردنەوەی میلی هەبێت،
4. تاقیکردنەوەی بەکالۆری پۆلی شەشەمی بنەڕەتی نامێنێت.
5. لەبری تاقیکردنەوەی بەکالۆری لە پۆلی شەشدا : تاقیکردنەوەی میللی لە پۆلی پێنجەمی بنڕەتی، لە زمانی کوردی و، ماتماتیک و زمانی ئینگلیزی و بابەتەکانی تر کە پێویستن جێگەی تاقیکردنەوەی بەکالۆری پۆلی شەش دەگرێتەوە.
قوتابی – خوێندکار بە کۆی ئەنجامی گشتی هەموو تاقیکردنەوەکان، بە تاقیکردنەوەی میللیشەوە ئەنجامی کۆتایی وەردەگرێت، دەبێت لە هەموو کوردستاندا یەک تاقیکردنەوەی میللی هەبێت... واباشترە :
أ – تاقیکردنەوەکە بکەوێتە سێ ڕۆژی هەفتەی یەکەمی مانگی نیسانی هەموو ساڵێکی خوێندن.
ب – پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی میللی لەسەر ئاستی پەروەردەی شارۆچکەکان بە لیژنە بێت.
ج – پشکنینی تێنووسە ئەزموونییەکان لەلایەن هەمان مامۆستای بابەتی قوتابخانە - خوێندنگە دەبێت وەکوو یەکێک لە ئەرکە پەروەردەییەکانی سەرشانی مامۆستا وە بە لیژنە دەبێت.
بە نەمانی تاقیکردنەوەی بەکالۆری پۆلی شەش، بڕوانامەی قۆناغی سەرەتایی نامێنێت.
6. ئەزموونەکانی پۆلەکانی حەوتەم و هەشتەم و نۆیەم بەم شێوەیە دەبێت :
- ڕێژەی نمرەی پۆلی حەوت 15 وەردەگیرێت.
- ڕێژەی نمرەی پۆلی هەشتەم 15 وەردەگیرێت.
- ڕێژەی نمرەی پۆلی نۆیەم 70 وەردەگیرێت.
ساڵی خوێندنی 2007/2008 تەنیا پۆلی حەوت دەگرێتەوە.
هەژمارکردنی ئەم ڕێژانە بۆ دەرچوون لە قۆناغی بنەڕەتیدا :
أ - کێبەرکێیە بۆ وەرگرتنی لە قۆناغی ئامادەییدا.
ب - هەر قوتابییەک – خوێندکارێک ڕێژەی 60 بەدەست نەهێنێت مافی وەرگرتنی نابێت لە قۆناغی ئامادەیی (ئەکادیمی) زانستی و وێژەییدا، بەڵام دەتوانێت درێژە بە خوێندن بدات لە ئامادەییە پیشەییەکاندا یان پەیمانگەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردە.
ج - لە کاتی بەدەستنەهێنانی ڕێژەی وەرگرتنی لە ئامادەییە ئەکادیمییەکاندا، مافی هەیە ساڵی دواتر بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەکەی بەشداریی ئەزموونی دەرەکی بکات.
د - لە پۆلەکانی (چوار، پێنج، شەش، حەوت، هەشت، نۆ) دەرنەچوون لە خولی یەکەمدا نامێنێ.
دووەم/قوناغی ئامادەیی :
1 – تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ لە قۆناغی ئامادەیی نامێنێت.
2 - لە قۆناغی ئامادەییدا دەرنەچوون لە خولی یەکەمدا نامێنێت.
3 - پۆلی دە بەسەر ئەم لقانەی خوارەوەدا دابەش دەبێت :
أ - زانستی گشتی
ب – وێژەیی گشتی
ج – پیشەیی
1. زانستی گشتی :
پۆلی دەی زانستی گشتی دەستنیشانکەری ئارەزووەکانی قوتابییە لە بوارە زانستییەکاندا
2. بەشی وێژەیی :
پۆلی دەی وێژەیی گشتی دەستنیشانکەری ئارەزووەکانی قوتابییە لە بواری زانستە وێژەییەکاندا.
زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەر لە هەموو بەشەکانی ئامادەییدا بەشێوەیەکی فراوان دەخوێنرێت.
ئەزموونەکانی پۆلەکانی ئامادەیی، دە، یازدە و دوازدە بەم شێوەیە دبێت :
- ڕێژەی نمرەی پۆلی دە لە 10 وەردەگیرێت.
- ڕێژەی نمرەی پۆلی یازدە لە 15 وەردەگیرێت.
- ڕێژەی نمرەی ئەزموونەکانی وەزاری پۆلی دوازدە لە 75 وەردەگیرێت.
قوتابی – خوێندکار مافی هەیە بۆ زیادکردنی ڕێژەکەو وەرگرتنی لە زانکۆدا، ساڵانی دواتر بەشداریی ئەزموونی دەرەکی بکات.
3. پیشەیی :
أ - تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ نامێنێت.
ب - خوێندنی بەشی پیشەییش سێ ساڵە، پۆلی دە، یازدەو دوازدە.
ج - لە قۆناغی ئامادەیی بەشی پیشەیی دەرنەچوون لە خولی یەکەمدا نامێنێت.
د - نموونەی لقەکانی بەشی پیشەیی :
- پیشەسازی
- کشتوکاڵ
- بازرگانی
بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن :
پاش ساڵێک لە پڕاکتیککردنی پڕۆژەی گۆڕانی سیستمی پەروەردە و فێرکاری بەدواداچوونێکی هەمەلایەنەو هەڵسەنگاندنێکی قووڵی هەموو پڕۆژەکە، لەلایەن پسپۆڕانی پەروەردەییەوە دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی :
1 - دەرئەنجامە ئەرێنی (پۆزەتیڤ) و بەهێزەکانی پڕۆژەکە.
2 – دەرئەنجامە لاوازەکانی پڕۆژەکە بۆ چارەسەرکردنیان.
3 - بەردەوامی و موتوربەکردنی پڕۆژەکە بە گۆڕانکاریی نوێی پێویست، بۆ بەرەو پێشخستنی پڕۆسەی فێرکاری کوردستان.
ب – پێشنیازو ڕاسپاردە گشتییەکان :
یەکەم/قۆناغی باخچەی ساوایان:
1. سیستم... (3) ڕاسپاردە.
2. دەستەی مامۆستایانی باخچەی ساوایان... (6) ڕاسپاردە.
3. پڕۆگرامەکان باخچەی ساوایان... (1) ڕاسپاردەی گشتی.
دووەم/قۆناغی فێرکردنی تەوزیمی... (5) ڕاسپاردە.
سێیەم/قۆناغی ئامادەیی :
- دابەشبوونی پۆلی دەیەم : زانستی گشتی – وێژەیی گشتی – پیشەیی... (8) ڕاسپاردە بۆ بەشی زانستی گشتی و بەشی وێژەیی گشتی.
چوارەم/پیشەییەکان... (16) پێشنیازو ڕاسپاردە.
پێنجەم/پڕۆگرام... (5) ڕاسپاردە.
شەشەم/ئەزموونەکان/... (5) پێشنیازو ڕاسپاردە.
هەڵسەنگاندن... (5) پێشنیازو ڕاسپاردە.
لەکاتی هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەری قوتابخانەو مامۆستایانی دواناوەندی و ئامادەییەکان ئەم ڕێنماییە پەیڕەودەکرێت : ڕێنماییەکە (3) خاڵە.
بڕوانامەکان... (4) ڕاسپاردە.
حەوتەم/ئامادەکردن و ڕاهێنانی مامۆستایان... (9) پێشنیازو ڕاسپاردە.
دانانی سەنتەرێکی پێداگوگی :
پێشنیاز بۆ دامەزراندنی سەنتەرەکە... (5) پێشنیاز.
سێیەم پێشنیاز (7) خاڵە.
چوارەم پێشنیاز (6) خاڵە.
هەشتەم/سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی :
پەیکەر : پەیکەرێکی ڕێکخستن پێشنیازکراوە.
سەربەخۆیی دەزگەی سەرپەرشتیکردن
هەڵسەنگاندن : هەڵسەنگاندنی سەرپەرشتیاران... (11) خاڵ دەستنیشانکراوە.
هەڵسەنگاندنی مامۆستایان :
فۆڕمێک پێشنیازکراوە بوارەکانی هەڵسەنگاندنی مامۆستای تێدایە.
هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرەکان :
فۆڕمێک بۆ هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەر پێشنیازکراوە.
مەرج و پێوەرەکانی بوون بە سەرپەرشتیار... (8) مەرجە.
نۆیەم/چالاکیی وەرزشی و هونەری:
- چالاکیی وەرزشی... (15) ڕاسپاردە.
- چالاکیی هونەریی... (13) ڕاسپاردە.
دەیەم/پلانی پەروەردەیی
بەگشتی دواوەو تەنیا (4) خاڵی دەربارەی ڕۆڵی پلانی پەروەردەیی لە چاکسازیکردنی پەروەردە و فێرکردندا دیاریکردووە.
یازدەیەم/کارگێڕی قوتابخانەکان :
ڕاسپاردەکان (11) خاڵی بۆ بەڕێوەبەر دیاریکردووە کە دەبێت ڕەچاویان بکات.
خاڵی 11 یەمین : پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی قوتابخانە و، ئەرکەکانی لیژنەکەش (12) خاڵە.
دوازدەیەم/میلاکات :... (5) ڕاسپاردە.
سێزدەیەم/بیناسازی :... (15) ڕاسپاردە.
جواردەیەم/تۆژینەوەو لێکۆڵینەوەی پەروەردەیی :... (14) ڕاسپاردەیە، تەنیا نووسینەو بە خاڵ دەستنیشاننەکراوە.
پازدەیەم/راگەیاندنی پەروەردە :... (14) ڕاسپاردە.
شازدەیەم/نەهێشتنی نەخوێندەواری : ... (20) ڕاسپاردە.
حەڤدەیەم/پێشنیازە گشتییەکان :... (22) پێشنیازو ڕاسپاردە.

خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بۆ کۆنفرانس و کۆنگرەکانی وەزارەتی پەروەردە
دوای تێپەڕبوونی (22) بیست و دوو ساڵ بەسەر بەستنی یەکەم کۆنگرەی وەزارەتی پەروەردەدا، هێشتا بەستنی کۆنگرەی گشتی سەبارەت بە هەمان کێشە پەروەردەییەکانی ئەو کاتە لە ئارادایە، هێشتا بەستنی کۆنگرە وەک کارێکی زۆر بایەخداری وەزارەت پڕوپاگەندەی بۆ دەکرێت و هەموو جۆرە ڕاگەیەندنە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ بەگەڕدەخرێت. ئەم واقیعە دوو لێکدانەوە هەڵدەگرێت، یەکەمیان بنبەستبوونی سیاسەتی پەروەردەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەشێوەیەک هەر چەند ساڵ جارێک پێویستی بە خۆسازدانەوە هەبێت و کۆمەڵێک ڕێوشوێنیدیکە لە بواری پەروەردەدا تاقیبکاتەوە ؛ دوومیشیان کاریگەرێتی ئەجنداو کێبەرکێی حزبیی ناوخۆ و، کۆی بارودۆخە سیاسییەکەی ناوچەکە و، فشارێکی نێودەوڵەتی شاراوە بێت کە ئاڕاستەیەکی دیاریکراوی بۆ پەروەردە و فێربوون لە کوردستاندا هەبێت، بەشێوەیەک لەگەڵ سیاسەتی جیهانگیریی دەوڵەتە سەرمایەدارییە گەورەکانی جیهاندا بێتەوە.
درووشمی کۆنگرەکان :
هەموو کۆنفرانس و کۆنگرەکان – یەکەم کۆنفرانسی لێدەرچێت – هەڵگری درووشمی خۆیان بوون، هەریەکەیان بە درووشمێکەوە بەرنامەی پەروەردەیی خۆی نمایشکردووە. بەڵام ئایا بڕیار و ڕاسپاردەکان نەخشەرێگایەک بوون بۆ بەدیهێنانی ئەو درووشمانە ؟ ئایا بە واقیعی درووشمەکان بەدیهاتوون ؟ ئایا درووشمەکان ڕوون وهەڵێنجراوی واقیعەکە بوون ؟ بۆ وەڵامدانەوە بەم پرسیارانە دەگەڕیینەوە بۆ درووشمەکان :
- یەکەم کۆنفرانس (هەولێر 1997) درووشمی بۆ دانەنراوە، هۆکاری ئەوە کەمئەزموونی نییە، چونکە پێشتر لە یەکەم کۆنگرەدا درووشم هەبووە.
- دووەم کۆنفرانس (هەولێر 2000) درووشمی لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و زانست لە کوردستانێکی خاڵی لە نەخوێندەواری هەڵگرتووە. ئەم درووشمە لە سێیەم کۆنفرانسدا (هەولێر 2001) وەک خۆیەتی و گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە. ئەمە تێکەڵییەکی تێدایە کە دەبێت بەرپرسانی ڕاگەیاندنی وەزارەت ڕوون و ڕاستی بکەنەوە، تا تۆژیارانی ئەو مێژووەی پەروەردە بەهەڵەدا نەچن و زانیاریی نادرووست نەکەوێتە نێو توێژینەوەکانیانەوە.
ئەم درووشمە، نەک تا کۆنفرانس یان کۆنگرەی بەدوادواهاتوویدا بەدینەهاتووە، بەڵکوو تا ئەمڕۆش هەنگاوێکی بەرچاوی بۆ پێشەوە نەناوە، نە کوردستان خاڵییە لە نەخوێندەواران و، نە ئاستی پەروەردە و زانستیش بەرزبووەتەوە، بەپێچەوانەوە دابەزینی ئاستی زانست و پەروەردە بووەتە دیاردەیەکی نەشاردراوە لەخەڵکی و، بەفراوانی ڕای گشتی لەسەری دەدوێت.
یەکەم کۆنگرە (هەولێر 1993) لەژێر سایەی ئەم درووشمەدا بەسترا لەپێناو پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستان.. بە ڕەوشتی بەرز.. کوردایەتی ڕەسەن.. زانست و زانینی هاوچەرخ.. بنەماکانی دیموکراسی .
ئەم درووشمە، لە چەند وردە درووشمێک پێکهاتووە، کە لێڵ و نادیارە و، زێتر سۆز و سەرگەرمیی کەشی دوای هەڵبزاردنی پەڕڵەمان و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە، چەند درووشمێکن لە لێکدانەوەیەکی ڕوونان نییە.ئایا مەبەست لە ڕەوشتی بەرز چییە ؟ چ ڕەوشتێک بەرزە ؟ کوردایەتی ڕەسەن کامەیە ؟ ئایا لە بەرانبەریدا کوردایەتیی نارەسەن هەیە ؟ مەبەست لە زانست و زانینی هاوچەرخ چییە ؟ لە کوردستاندا چیی بە هاوچەرخ دەزانرێت ؟ ئەی بنەماکانی دیموکراسیی کامانەن ؟ ئایا نموونەیەکی خۆماڵیی لە کوردستاندا بۆ ئەو دیموکراسییە هەیە ؟
لەڕاستیدا ئەوەی بە بینینیش هەستی پێدەکەین، بەر لەوەی تۆژینەوەی لەسەر بکرێت وەک شێوازێکی زانستی بۆ هەڵسەنگاندن، داڕمانی بەها ئەرێیەکانە لە ئاستی کۆمەڵگەدا. ئەگەر مەبەست لە هاوچەرخێتی زانست و زانیاری، شۆڕشی تەکنەلۆژیی سەردەم بێت، کاریگەرێتییەک هەستی پێبکرێت، ڕێژەییەو، بەهۆکاریی دەرەکییە، جیهانییە. واتە قوتابخانە (تا ئێستا) ڕۆڵی بنەڕەتیی لە بەدیهێنانی ڕێژەیی و سەرەتایی ئەم درووشمەدا نییە.
بنەماکانی دیموکراسیش، تەنانەت بە چەمکە بۆرژواییەکانیش، بوونیان نییە، بۆ نموونە (هەڵبژاردنی ئازاد لە ئاستێکی گشتیدا، خۆکاندیدکردنی ئازاد بۆ دەزگاکانی نوێنەرایەتی، دەنگدانی ئازاد، ئازادییە سیاسییەکان، ئازادییە فەردییەکان، ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بە مافەکانی ژنان و منداڵانیشەوە، یەکسانی نێوان مرۆڤەکان، سێکولاریزم وەک کۆڵەکەیەکی سیستمی دیموکراسیی، هیچ جێوڕێیەکی عەمەلییان لەسایەی ئەم سیستمەدا نییە کە بە دیموکراسی ناویدەهێنن.
- سێیەم کۆنگرە (سلێمانی 2001) دوای سێیەم کۆنفرانس لە هەولێر بە مانگ و نیوێک بەستراوە.هەریەکەیان لە سایەی ئیدارەیەکدا بووە و کەشی کێبەرکێ درووستیکردوون. درووشمی ئەم کۆنگرەیە گەشەپێدانی پەروەردە یە. درووشمێکی گشتی بێ ڕۆخ و سنوورێکی دیاریکراوە، فێربوون و بەرنامە فراوانەکەی خوێندن ناگرێتەوە، بڕیار و ڕاسپاردەکانیشی، ڕێگایەکی کراوەی تێدانەبوو بۆ گەشەکردن. ئەمڕۆش دوای تێپەڕبوونی چوارردە ساڵ لە بەستنی ئەو کۆنگرەیە، هێستا چاوی چاوەڕوانیمان لە گەشەکردنی پەروەردەیە، هەم بەمانای ڕاستیی (گەشەکردن) و هەم بەمانای فراوانی (پەروەردە) .
- چوارەم کۆنگرە (هەولێر 2007) لە دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی سلێمانی و هەولێر و حکومەتی یەکگرتووی پارتی و یەکێتیی، لەژێر درووشمی گۆڕینی دیدی فەلسەفیمان بۆ مرۆڤ بنەمای گۆڕانکارییەکانە لە سیستمی پەروەردە و فێرکردندا بەسترا.
هەروەک چۆن ئەم کۆنگرەیە لەڕووی ڕێکخستن و بایەخدانی ڕاگەیاندن پێی، جیاواز بوو لە هەموو کۆنفرانس و کۆنگرەکانیدیکە، هەروەها لەڕووی داڕشتنی درووشمیشەوە بەو شێوەیە بوو. یەکەمجاربوو باسی فەلسەفە بکرێت لە درووشمدا، یەکەمجاربوو باس لە مرۆڤ بکرێت و دیدی فەلسەفی پێوە گرێبدرێت.
ئەوەندەی لەم درووشمە بگەین، باری سەرنجمانە بۆ فراوانی دیدە فەلسەفییەکە، چاوەڕواندەکرا ئەم درووشمە هەموو بوارەکانی پەروەردە و فێربوون بگرێتەوە، هەر لە پەیوەندییە مرۆییەکانی نێو قوتابخانەوە، تا پڕۆگرامەکانی خوێندن، تا ڕێگاکانی وانەوتنەوە، تا چالاکییە وەرزشی و هونەرییەکان، تا ئەزموونەکان، تا چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی دەرەوەی پۆل و نێو ژینگە کۆمەڵایەتییەکەی دەوروبەری قوتابخانە... هتد.
کاتێک دەگەڕێین بۆ دیدی فەلسەفی پێش ئەم کۆنگرەیە، تا بگۆڕدرێت، هیچ دیدێکی فەلسەفی دیاریکراو نابینرێت، هەتا ئێستاش دەسەڵاتی سیاسیی هەرێم، بەوپێێەش دەسەڵاتی پەروەردەیی لەڕووی دیدی فەلسەفی. واتە جیهانبینییەوە خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە. بە دیاریکراوی نازانرێت فەلسەفەی دەوڵەت و پەروەردەش چییەو بنەماکانی چین، لەچ بەڵگەنامەیەکدایەو بە چ دستوورێک پابەندی دەبن. ئایا مرۆڤ جێوڕێیەکی لە دیدی فەلسەفی پێشوودا هەبووە ؟ ئەی ئێستا هەمان ئەو مرۆڤە لەچ جێوڕێیەکی نوێدا ڕاوەستاوە، یان لە کوێوە بۆ کوێ گواستراوەتەوە ؟
هەتا ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانیی یان تۆژینەوەیەکی زانستی لەم بارەیەوە نەکراوە، تابزانرێت چەند لەم درووشمە جوانە جێبەجێبووە، بەڵام ئەوەی بە سەرنج لە واقیعە کۆمەڵایەتییەکە پێیدەگەین، نەرێیانەیەو ئاماژە بۆ سەرنەکەوتنی ئەو پڕۆژەو نیازە درووستە دەکات. هەروەها لە گشتێتی خۆیدا سەرنجمان بۆ ئەوە ڕادەکێشێت کە بەرئەنجامەکانی کۆنگرەی چوارەمیش گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لێنەکەوتەوەو، ئەو هەوڵەی درا لە سنووری ڕیفۆرمێکی سنووردار واوەتر نەچوو.
کۆنفڕانس و کۆنگرەکان فرە بابەت بوون :
لە یەکەم کۆنگرەو یەکەم کۆنفرانسەوە تا دەگاتە دواکۆنگرە لە 9 – 11 ی ئایاری 2015، هەڵەیەک هەیە خۆی دەجوێتەوە. کابینەکان، وەزیرەکان، پسپۆڕە پەروەردەیەکان، نە بیری لێدەکەنەوە و نە بە تەنگ ڕاستکردنەوەین. ئەو هەڵەیە بریتییە لە دانانی ژمارەیەکی زۆر بابەت یان تەوەرە بۆ لێدوانیان لە کۆنگرەو کۆنفرانسەکاندا. ئەو ڕاستییە دانپێدانانێن کە لە چەند ڕۆژێکی کۆنگرەدا توانای لێکۆڵینەوە لەو هەموو تەوەرانە نییە و نووسینی ڕاپۆرت یان لێکۆڵینەوەکان ئامانجەکانی خۆی ناپێکێت. ئەم شیوازە لە بەستنی کۆنگرە، بەو هەموو تەوەرەو بابەتانەوە، بۆ وڵاتێکی وەک باشووری کوردستان نەشیاوە، سەبارەت بەوەی ئەم کارانە نوێن و ئەزموونێکمان لە بارەیانەوە نییە، لەسەرێکیدییەوە، بواری پەروەردەشمان، هەروەکوو واقیعی وڵاتەکەمان بە درێژایی هەشت نۆ دە ساڵی وێرانکاریی تێداکراوە و دەبێت خشت خشت و بەرد بەرد بینێنەوە سەریەک و بینای نوێی کوردستان بۆ ئەمڕۆو ئاییندە بنیاتبنێینەوە.
پەروەردەی سەربەخۆ لە کوردستانی پێش ڕاپەڕیندا نەبووە، دەزگا پەروەردەییەکانی پارێزگاکانی کوردستان لەژێر سایەی پەروەردەی بەعسدا بوون و لەخزمەتی سیاسەتە شۆڤێنیستی و فاشستی و عەرەبسالاریی و باوک و پیاوسالاریی دڕندەترین دەستەی شۆڤێنیستیی عەرەبیدا بوون. بۆیە دوای هەرەسهێنانی ئەم دەسەڵاتەو سەرهەڵدانی دەسەڵاتی کوردیی، دەبوایە بەڕێگەیەکی جیاواز لەوەی پەیرەوکرا، پاکتاوی کەلتووری بەعسیزم بکرایەو، بە فەلسەفەیەکی نوێی پەروەردەیی، پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن لە کوردستاندا بنیاتبنرایەتەوە.
ئەو هەلومەرجەی دوای ڕاپەڕین هاتەئاراوە، بەتایبەتیی دوای دامەزراندنی حکومەتی هەرێم و دەستبەکاربوونی پەڕڵەمان، ئەوەی دەخواست کۆنگرەیەکی پەروەردەیی بۆ داڕشتنەوەی فەلسەفەی پەروەردەیی لە کوردستاندا ببەسترێت. دەتوانرا لە ڕێی ئەم کۆنگرەیەوە هەنگاوی درووست و جێگیرو بەرچاوڕوون بەرەو ئاییندە بهاوێژرایە و کەلتووری بەعس لە قوتابخانەو لەنێو مامۆستایان و خوێندکارانی کوردستاندا ڕیشەکێشبکرایە. دوابەدوای ئەوەش دەتوانرا بۆ هەر پرسێکی پەروەردە و فێربوون، کۆنگرەی تایبەت لەبەر ڕۆشنایی فەلسەفە پەروەردەییە بڕیارلێدراوەکەدا بگیرێت و، لەسەر بنەمایەکی نوێ سیاسەتی پەروەردەیی لە هەموو کایەکاندا پەیڕەوبکرایە. هەروەها بۆ بەردەوامیی پێشکەوتن و چارەسەرکردنی بەردەوامی کێشە پەروەردەییەکان، دەتوانرا ساڵانە لە هەر پارێزگایەکدا لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکاندا، تەنانەت لەسەر ئاستی بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆچکەکاندا، کۆنفرانسی خۆجێیی بگیرایەو، ئەمە ببوایەتە کەلتوورێکی کاری پەروەردەیی.
دەکرێت ئەم شێوازە بۆ زامنکردن و کاریگەرێتی کۆنفرانس و کۆنگرە پەروەردەییەکان لە داهاتوودا بگیرێتەبەر و هێشتا پڕۆسەی پەروەردە لە کوردستاندا هەنگاوە سەرەتاییەکانی دەنێت و، لە توانادایە هەڵەکانی ڕابردوو چارەسەر بکرێت و ئاسۆیەکی ڕووناک بەردەم ڕەوتی پڕۆسەی پەروەردە و فێربوون بخرێت.

کۆنفڕانس و کۆنگرەکان و شوێنەواری دوو ئیدارەیی :
دوو ئیدارەیی شوێنەواری شەڕی ناوخۆ بوو، چەند ساڵ دوو ئیدارەیی، لەیەکتردازانێکی واقیعی و دەروونیشی لێکەوتۆتەوە. دوای چەند ساڵێکیش لە یەکگرتنەوەی ئیدارەکان، هێشتا هەڵسوکەوتی سەردەمی دوو ئیدارەیی لەناواندایەو، کاریگەرێتی لەسەر ڕەوتی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئیداری و ڕۆشنبیریی و پەروەردەیی هەیە. کۆنفرانس و کۆنگرە پەروەردەییەکانیش پشکێکی ئەم کاریگەرێتییەی دوو دەسەڵاتی و دوو ئیدارەییەی بەرکەوتووەو هەستیپێدەکرێت. لێرەدا چەند خاڵیک وەک نموونە دەهێنینەوە :
- هەموو کۆنفرانس و کۆنگرەکان، جگە لە سێیەم کۆنگرە، لە شاری هەولێر بەستراون. هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەستنی ئەو کۆنفرانس وکۆنگرانەدا لەژێر سایەی دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بووە، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە ڕێککەوتننامەی ستڕاتیژیی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا هەبووە، یان وەک دوا کۆنگرە 9 – 11-05-2015 کەحکومەتێک بەناوی (حکومەتی بنکە فراوان) لەژێر سایەی پارتیدا هەیە، کاتی بەستنی کۆنفرانس و کۆنگرەکانیش، ئەوەندەی پارتی دەسەڵاتی یەکەم و سەرەکیی بووبێت لە مانگی ئەیلوولدا بووە وەک کۆنگرەی یەکەم و کۆنگرە (کۆنفڕانس) ی دووەم و کۆنفرانسی سێیەم، ئەیلولیش لە مێژووی پارتیدا مانگێکی تایبەتە، ئەو مانگەیە کە شۆڕشی ئەیلوولی تیادا هەڵگیرساوە، شۆڕشێک پارتی لە کۆبیری ناخیدا خۆی بە خاوەنی دەزانێت.
- کۆنفرانس و کۆنگرەکان لەژێر سایەی حزبە دەسەڵاتدارەکاندا بەستراون.یەکێک لە دیاردە دیارەکانی کۆنفرانس و کۆنگرەکا ن گرێدانیانە لە سایەی وەزیرەکانی پەروەردەدا کە هەموویان حزبی بون و سەر بە یەکێک لە حزبە دەسەڵاتدارەکان بوون و بەتایبەتیی پارتی.ئەمەش خشتەی کۆنفرانس و کۆنگرەکان ناوی وەزیرەکان و ئینتیمای حزبییان :
1 - یەکەم کۆنگرە دکتۆر ناسیح غەفور سلێمان پارتی دیموکراتی کوردستان
2 - یەکەم کۆنفرانس.. لە بەڵگەنامەکاندا ناوی وەزیر پارتی دیموکراتی کوردستان
نەنووسراوە.
3 – دووەم کۆنگرە
(دووەم کۆنفرانس) عەبدولعەزیز تەییب ئەحمەد پارتی دیموکراتی کوردستان
4 – سێیەم کۆنفرانس عەبدولعەزیز تەییب ئەحمەد پارتی دیموکراتی کوردستان
5 – سێیەم کۆنگرە نەرمین عوسمان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
6 – چوارەم کۆنگرە دڵشاد عەبدولڕەحمان محەمەد یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
7 – هەشتەم کۆنگرە دکتۆر پشتیوان صادق پارتی دیموکراتی کوردستان
دەربارەی ناونانی دوا کۆنگرە بە کۆنگرەی هەشتەم هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیم لەبەردستدا نییە، بۆیە دواتر کۆمێنتی لەسەر دەنووسم.
- پێکهاتەو بەشداریی لە کۆنگرەکاندا، بە هاوکێشەی هێزی سیاسیی باڵادەستەوە بەستراوەتەوە. لە یەکەم کۆنگرەدا دەستەی سەرۆکایەتی، وەک پێشتر ناوەکانیانمان نووسی : وەزیر کە پارتی بووە سەرۆک و، جێگری وەزیر کە یەکێتی بوو، جێگری سەرۆک بووە.
هەر لەم کۆنگرەیەشدا هەمان پێکهاتەی دەستەی سەرکایەتی کۆنگرە لە دەستنیشانکردنی لیژنەی داڕشتنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەدا پەیڕەو کراوە، سەرۆکی لیژنەکە لە هەولێر و دوو ئەندامیش دانراون یەکێکیان لە پەروەردەی سلێمانی و ئەویدییان لە پەروەردەی دهۆک. ئەو کۆنفرانس و کۆنگرانەشی کەوتنە ماوەی شەڕی ناوخۆ تا یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی سلێمانی و هەولێر، ئەگەر لە سلێمانی بووبێت، ڕێگەنەدراوە پەروەردەکانی سەر بە پارتی بەشداریی تێدا بکەن، ئەگەر لە هەولێرەش بووبێت، ڕێگەنەدراوە پەروەردەکانی سەر بە یەکێتیی بەشداریی تێدا بکەن.
- بەڵگەیەکیدیکەی کاریگەرێتیی ئەم دوو ئیدارەییە، بەستنی کۆنفرانسێک (سێیەم کۆنفرانس 10 – 12 ی ئەیلولی 2001 لە هەولێر) و کۆنگرەیەکە (سێیەم کۆنگرە 23 – 25 ی تشرینی یەکەمی 2001 لە سلێمانی) لە ماوەی مانگ و نیوێکدا، لەکاتێدا شەڕی ناوخۆیی، بە ڕێککەوتنی واشنتۆن لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستاندا کۆتاییهاتبوو، هیچ پاساوێکی لۆژیکیی بۆ بەستنیان لەو بارودۆخەدا نەبوو.
- دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانی، هەندێک دیاردەیدیکە سەرنجمان بۆ شوێنەواری سەردەمی دوو ئیدارەیی ڕادەکێشێت، وەک وتاردانی سەرۆکی حکومەت (پارتی) و جێگری سەرۆکی حکومەت (یەکێتی) لە ڕۆژی دەستپێکردنی چوارەم کۆنگرەدا (23 ی تشرینی یەکەم 2007) . ئەوە بۆ خۆی مایەی پرسیارە : ئەگەر بەڕاستی دوو ئیدارەیی نەماوە، چ پێویست دەکات حکومەت دوو وتاری بۆ کۆنگرەیەکی یەکگرتوو هەبێت !
هەر پەیوەند بەو دیاردانەی کاریگەرێتیی دوو ئیدارەیی و دو ئاڕاستەیی پێیانەوە دیارە، ئاماژە بە شێوازی داڕشتنی (پڕۆژەی گۆڕینی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن) دەکەین، ئەو پڕۆژەیەی لە کۆنگرەی چوارەمدا بڕیاری لەسەردرا. لە داڕشتنی ئەم پڕۆژەیەدا لە یەکەم لاپەڕەوە تا دەگاتە دوا لاپەڕە، لەهەر شوێنێک وشەی (قوتابی) هاتبێت، وشەی (خوێندکار) بە تەنیشتییەوە هاتووە و داشێک خراوەتە نێوانانەوە، هەروەها لە هەر شوێنێک وشەی (قوتابخانە) هاتبێت، وشەی (خوێندنگە) بە تەنیشتییەوە هاتووەو، دیسان داشێک خراوەتە نێوانیان. ئەم دیاردەیە بۆ خۆی سەرنجڕاکێشەو، سادەیی ئەقڵی سیاسی و پەروەردەییمان لە هەرێمدا دەداتێ کە لەلایەک زاراوەکانی پێس یەکگرتنەوەیان بەکارهێناوە بەڵام پێکەوە، وەک نیشانەیەک بۆ کەشی یەکگرتنەوە کە بەپێی ئەو ئەقڵییەتە یەکگرتنەوەی زاراوەکان یش دەگرێتەوە !! لە بری ئەوەی هەردوو زاراوەکەو زاراوەیدیکەش وەک (فێرخواز) بەکاربهێنن بەبێ ئەوەی لەتەک یەکدا بە تەقەڵ پێکیانەوە بدروون.
چەند تێبینیی گشتی لەسەر کۆنفرانس و کۆنگرەکان :
بەم چەند تێبینییە ئەم بابەتە کۆتاییپێدەهێنین و، دوای دەرچوونی فەرمیی بڕیار و ڕاسپاردەکانی دواکۆنگرە کۆنگرەی هەشتەم 9 – 11-05-2015، بۆ تەواوکردنی ئەم بابەتە، تێبینی و بۆچوونەکانمان دەربارەیان دەنووسین :
1) وەزارەتی پەروەردە لە یەکەم کابینەوە تا بە ئەمڕۆ دەگات جێگیریی تێدا نەبووە، تا ئێستا (11) وەزیری پەروەردە کاریان لەم وەزارەتەدا کردووە، هەر کابینەو وەزیرێکی پەروەردەی هەبووە، لە سەردەمی شەڕی ناوخۆو دوو ئیدارەییشدا دوو وەزیری پەروەردە لەیەک کاتدا لە هەولێر و سلێمانی هەبوون. دانانی وەزیرەکان لەسەر بنەمای سیاسیی بووە، بۆیە هەندێک لەو وەزیرانە پسپۆڕی بواری پەروەردە نەبوون، ئەوەشی پسپۆڕ بووە سیاسەتی حزبە دسەڵاتدارەکان دەستی کۆتکردوون و نەیانتوانیوە پەروەردەییانە کاروباری وەزارەتەکە، دوور لە ململانێی حزبی، بەڕێوەببەن.
2) بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانس و کۆنگرەکاندا، پێوەرێکی پەروەردەیی دیاریکراو بۆ دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆنگرە نەبووە، لایەنی پسپۆڕیی بۆ بەشداریی لە تاوتوێکردنی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوە پەروەردەییەکاندا نەبووە، زێتر کاربەدەستانی دامودەزگاکانی پەروەردە ڕۆڵیان بینیوە، ئەگەر کەسانێکیش لە دەرەوەی ئەو دامودەزگایانە بانگهێشتی کۆنفرانس و کۆنگرەکان کرابن، لەسەر بنەمای ناسین و نزیکبوونیان لە وەزیرو کاربەدەستە باڵاکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بووە، لەبەر ئەوە هەمیشە چالاکیی نێو کۆنگرەو گفتوگۆ لەسەر تەوەرەکان، لەلایەن چەند ئەندامێکەوە کراون کە لە پەنجەی هەردوودەست تێنەپەڕیون.
3) سەرەتا کۆنگرەکان بە ناوی (کۆنگرەی وەزارەتی پەروەردە) وە دەبەستران، دواتر ناوی کۆنگرەی پەروەردەییان لێنرا. لەواقیعیشدا وەزارەتی پەروەردە لە ڕێی دامودەزگاکانییەوە بە کۆنگرەکانەوە خەریک دەبوو. جەماوەری مامۆستایان و دەزگا پەروەردەییەکانی خوارەوە کەمتر لێی ئاگادار بوون، یان هەتا پێش بەستنی بە ماوەیەکی کەم ئاگادار نەبوون، نەیانزانیوە تەوەرەکان چین، یان پاساوو ئامانجی کۆنگرەکان چییە و چ گرفتێکی گەورەی پێ چارەسەردەکەن. مامۆستایان بەشدارییەکی بەرچاویان لە کۆنگرەکاندا نەبووە. کۆنفرانس و کۆنگرەکان – جگە لە کۆنگرەی چوارەم - خۆبەخۆی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگاکانی کوردستان بەستراون، ڕای گشتی تیادا بەشدارنەبووە، دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی بنەڕەتییان تێدا نەبینیوە، تەنانەت ڕاگەیاندنی وەزارەتیش - دیسان کۆنگرەی چوارەمی لێدەرچێت – ڕۆڵێکی ئەکتیڤی تێدا نەگێڕاوە.
4) تەوەرەکانی هەر کۆنفرانس و کۆنگرەیەک ڕاپۆرتیان لە بارەوە دەنووسرا، یان لە شێوەی لێکۆڵینەوەی لیژنەیەکدا ئامادە دەکران. شێوازی تۆژینەوەو لێکۆڵینەوەی مەیدانی بۆ تەوەرەکان لە ئارادا نەبووە، سەرباری ئەوە چەندبارەبوونەتەوە. هەموو جارێک تەوەرەکان خراونەتەوە بەر باس و لێکۆڵینەوە، لەنێوان کۆنگرەیەک و کۆنگرەیەکدا کەم و زۆرک لە تەوەرەکاندا هەیە، بەڵام بەتەواوەتی جیاوازنین.نەبوونی ئەم جیاوازییە نیشانە و بەڵگەی چارەسەرنەکردنی گیروگرفتەکان، یان مانەوەیان وەک خۆی بەدەستەوەدەدات.
4) هەموو کۆنگرەیەک، دوای تەواوبوونی کارەکانی، ڕاگەیاندنێکی کوورت دەربارەی کارەکانی کۆنگرە بڵاودەکاتەوە، دواتر ئەنجامەکانی ڕادەگەیەنێت. زۆربەی کۆنگرەکان ئەنجامەکانیان بە شێوەی بڕیار و ڕاسپاردە بەیاندەکەن، بەدیاریکراوی، لە ڕێی بڕگە و خاڵەوە سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکان، یەکەیەکە، یان لەژێر ناونیشان و تەوەرەی جیاوازدا دەخەنەڕوو.
لە کۆنفرانس و کۆنگرەکان وەزارەتی پەروەردەدا، چەند شێوازی جیاجیا بۆ ئەم دواکارەیان پەیرەوکراوە : کەمێکیان لەشێوەی (بڕیار) دایە، زۆربەیەکی لەژێر ناونیشانی (ڕاسپاردە) دایە، بەشێکی بەرچاویش ناونیشانی (پێشنیار) یان بۆ دانراوە، بەشێکیدیکەی ئەم ئەنجامانە بە نووسینەو خاڵبەندیی نەکراون، زێتر خستنەڕووی باری سەرنجە بۆ ئەرکی ئەو بوارە پەروەردەییەی لێی دەدوێن، یان ڕێنماییکردنە بۆ کاری داهاتوو، تەنانەت بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی چوارەم سەبارەت بە پڕۆژەی گۆڕینی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن وەک (ڕێککەوتنی کۆنگرە) لەسەریان باسدەکرێت نەک بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە. ئەمە جگە لە تێکەڵ و پێکەڵییەک لەنێوان ئەم شێوانەی خستنەڕووی ئەنجامەکاندا، کۆنگرەی سێیەمیش چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکی کەمی داوە و، بۆ بڕیار و ڕاسپاردە لەسەر تەوەرەکان، بڕیاری پێکهێنانی لیژەی بۆ دوای کۆنگرە داوە، واتە لە ڕۆژانی کۆنگرەو دانیشتنەکاندا نەیانتوانیوە بڕیار و ڕاسپاردە لەسەر گشت تەوەرەکان و سەرجەم گرفتەکان وەربگرن.

فوئاد قەرەداغی
ئایاری 2015

سەرچاوەکان
1 - یەکەم کۆنفرانسی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، نیسانی 1997، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی پەروەردە.
2 - دووەم کۆنفرانسی پەروەردەیی وەزارەتی پەروەردە 12 – 14 ی ئەیلولی 2000، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی پەروەردە، ماڵپەڕی وەزارەتی پەروەردە
http://moe.krg.g/ku
3) گۆڤاری (ئاسۆی پەروەردەیی) تشرینی دووەمی 2000.
4) کۆنفرانسی سێیەمی پەروەردەیی 10 – 11 – 12 ئەیلول 2001، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی پەروەردە، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە – هەولێر.
5) بڕیار و ڕاسپاردەکانی یەکەم کۆنگرەی پەروەردەیی، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان.
6) پێشنارو ڕاسپاردەکان بۆ کۆنگرەی پەروەردەیی 2007، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی پەروەردە، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە.
7) پڕۆژەی گۆڕینی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی پەروەردە، چاپی دووەم، ساڵی 2008، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە هەولێر.
8) کۆنگرەی پەروەردەی سێیەم 2001، بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئیدارەی سلێمانی.
9) بەڵگەنامەکانی کۆنگرەی پەروەردەیی 2007، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلان دانان/بەڕیوەبەرایەتیی تۆژینەوەو لێکۆڵینەوە/ئامادەکردنی عمر طاهر معروف، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە – هەولێر 2008.
10) ڕاپۆرتی کۆتایی کۆنگرەی پەروەردەیی 2007، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای کۆنگرەی پەروەردەیی، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە – هەولێر 2007 ز.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 29,967 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
1. ژیاننامە نەرمین عوسمان
2. ژیاننامە Narmin Osman
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 11-05-2015
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 25-10-2001
3. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 05-10-2001
4. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 27-09-1993
5. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 24-05-2007
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئامار
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-05-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-12-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 29,967 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
ژیاننامە
ئیدریس نادری
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
مەلەک محەمەد محەمەدی
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
وێنە و پێناس
دوو کەسایەتی شاری سەقز لە کۆندا
ژیاننامە
سینا محەمەدی
کورتەباس
شیعر و دەستنووسێکی مێژوویی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان لە هەولێر بۆ شێخ عەلائەدینی خەلان
وێنە و پێناس
عەتاخان باشماخ، خەڵکی شاری سەقز
کورتەباس
ڕێکخراوێکی کوردی بە ناوی 'سەڵاحەدینی ئەیووبی' 54 ساڵە لە ئوردن کار دەکات
کورتەباس
مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس، سوپاسنامەیەک بۆ ئومێد قەرەنی شاعیر و وەرگێڕی کورد دەنێرێت
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
ژیاننامە
ئومێد قەرەنی
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
کورتەباس
بە بەشداریی سەدان کەسی نێوخۆیی و بیانی، یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو
ژیاننامە
بنار عەباس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە نەوەکانی فەیزوڵڵا بەگ، شاری سەقز ساڵی 1965
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
چیا نەسروڵڵاهی
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
وێنە و پێناس
بەڕێوەبەر و کارمەندانی کارگەیەکی تووتن لە سەقز ساڵی 1937
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
گوندی دەرە تفێ، یان گوندی حاجی لەق لەقەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
لەیلا عەلی ساڵح
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
لەیلا عەلی ساڵح
ژیاننامە
ئیحسان شێرزاد
01-02-2010
هاوڕێ باخەوان
ئیحسان شێرزاد
ژیاننامە
ئازاد حەمدی
28-11-2010
هاوڕێ باخەوان
ئازاد حەمدی
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
27-12-2024
سەریاس ئەحمەد
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیدریس نادری
28-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سینا محەمەدی
28-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
چیا نەسروڵڵاهی
28-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
مەلەک محەمەد محەمەدی
28-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
ئومێد قەرەنی
28-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
چەند گرتەیەکی باشووری کوردستان، سەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکر
28-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
27-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,110
وێنە
  113,357
پەرتووک PDF
  20,695
فایلی پەیوەندیدار
  109,262
ڤیدیۆ
  1,735
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,337
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,430
عربي - Arabic 
32,851
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,387
فارسی - Farsi 
11,712
English - English 
7,833
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,811
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,936
پەرتووکخانە 
26,186
کورتەباس 
19,272
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,086
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,185
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,423
وێنە و پێناس 
7,587
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,613
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,467
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
770
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,582
MP4 
2,883
IMG 
208,919
∑   تێکڕا 
244,902
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
ژیاننامە
ئیدریس نادری
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
مەلەک محەمەد محەمەدی
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
وێنە و پێناس
دوو کەسایەتی شاری سەقز لە کۆندا
ژیاننامە
سینا محەمەدی
کورتەباس
شیعر و دەستنووسێکی مێژوویی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان لە هەولێر بۆ شێخ عەلائەدینی خەلان
وێنە و پێناس
عەتاخان باشماخ، خەڵکی شاری سەقز
کورتەباس
ڕێکخراوێکی کوردی بە ناوی 'سەڵاحەدینی ئەیووبی' 54 ساڵە لە ئوردن کار دەکات
کورتەباس
مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس، سوپاسنامەیەک بۆ ئومێد قەرەنی شاعیر و وەرگێڕی کورد دەنێرێت
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
ژیاننامە
ئومێد قەرەنی
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
کورتەباس
بە بەشداریی سەدان کەسی نێوخۆیی و بیانی، یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو
ژیاننامە
بنار عەباس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە نەوەکانی فەیزوڵڵا بەگ، شاری سەقز ساڵی 1965
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
چیا نەسروڵڵاهی
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
وێنە و پێناس
بەڕێوەبەر و کارمەندانی کارگەیەکی تووتن لە سەقز ساڵی 1937
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
گوندی دەرە تفێ، یان گوندی حاجی لەق لەقەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.484 چرکە!