- داگیرکەری تورک سێ کوردی تر لە شاری موش دەکوژێت.
- دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان وادەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات کە ڕۆژی چوارشەممە 19ی ئابی 2015یە.
- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بە دەستڕێژی گوللە فەرمانبەرێکی زانکۆی کەرکووک کوژرا.
- ئەنجوومەنی شورای دادوەری کوردستان بڕیاریدا، مەسعود بارزانی بۆماوەی دووساڵی دیکە بەتەواوی دەسەڵاتەکانییەوە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
- ئەمیرە زەنگەنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژەی بە ڕەزامەندی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق کرد بۆ دامەزراندنی فڕۆکەخانەی کەرکووکی نێودەوڵەتی.
- دوای کەوتنەخوارەوەی حەوت گوللەهاوەن لەنێو خاکی تورکیا، هێزەکانی تورکیا کە لەسەر سنورەکانی سوریا جێگیرکراون، چەند پێگەیەکی ڕێکخۆراوی تیرۆریستی داعشیان لە نێو خاکی سوریادا بۆردومان کرد.
- لە نووسراوێکدا بۆ ئەنجومەنی شورای هەرێم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە هەر نووسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنەکەتان کرابێت، بەبێ ئیمزای سەرۆکی پەرلەمان ڕەسمی نییە، ئەرکی ئەنجومەنەکەشی دیاریکردووە کە ڕادەربڕینە لەسەر ئەو بڕیارە یاساییانەی ئاراستەیان دەکرێت.
- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە وابەستەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی شورا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم نابن، جەختیشی لەوە کردەوە کە لە 20ی مانگەوە بارزانی ناتوانێت بەشێوەیەکی یاسایی دەسەڵاتەکانی وەک سەرۆکی هەرێم پیادە بکات.
- ئەمشەو داعش هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە گوێر و پێشمەرگەیەکیش شەهید بوو.
- ڕۆژنامەی (کوێلنەر شتادت ئانتسایگەر) ڕایگەیاند، لە ناوچەی بروکی شاری کۆڵن گۆڕستانێکی تایبەت بە کوردانی ئێزدی کراوەتەوە و ئەمڕۆش یەکەم مردووی لێ نێژرا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان