$باکووری کوردستان$
- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) ڕایدەگەیەنێت کە سوپای تورکیا بەشی زۆری شار و گوندەکانی باکوری کوردستانی بە سەربازگە کردووە و هاتوچۆی لە چەندین شار و گوند قەدەغە کردوە.[1]
- زرێپۆشێکی سوپای تورک لە جۆری کوبرا لە دەوروبەری #گەڤەر#ی سەربە #جولەمێرگ# تێکشکێندرا و لە ئەنجامیدا 15 سەربازی تورک کوژران و برینداربوون و لە چالاکییەکی دیکەشدا زرێپۆشێکی سوپا تێکشکێندراوە و لە ئەنجامدا 10 سەربازی تورک کوژران و بریندار بوون.[4]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر 05:00ی سەرلەبەیانی هێزەکانی سوپای تورک لە دەوروبەری قلابانی سەربە #شرناخ# ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید نودەم و شەهید سەردەم ئەمڕۆ گەریلاکانمان یەکینەیەکی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان خستە ژێر چاودێرییەوە و کاتژمێر 01:15 خولەکی نیوەڕۆ، لە دژیان چالاکییەکیان ئەنجام دا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورک کوژران.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە کەمپی جێژنیکان لە نزیک هەولێر، #حیزبی دیموکراتی کوردستان#ی ئێران (#حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران#)، کەرنەڤاڵێکی بۆ پشتگیری گشتپرسی باشووری کوردستان ئەنجامدا.[5]
- لە ناوچەی قەڵاگەی سەربە #نەوسوود#، ژمارەیەک #کۆڵبەر#ی کورد کەوتوونەتە بۆسەی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە، هێزە سەربازییەکان تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی تەمەن 25 ساڵ بەناوی فەرزاد قادری بە سەختی بریندار بووە.[4]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی ژمارەیەک لە شەهیدانی #شیلادزێ# کە لە بۆردومانەکانی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی تورک شەهید ببون لە ناوچەی #نێروە# و #ڕێکان#، گەیەندرانەوە شیلادزێ.[2]
- بەڕێوەبەری پەروەردەی #سلێمانی# دەڵێت، ئەگەر ئەمساڵ کێشەکان چارەسەرنەکرێن و پاشەکەوتی #مووچە#ی مامۆستا لانەبرێت، ئەگەری هەیە بایکۆتی خوێندن بکرێت.[1]
- لقی سلێمانی #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان# بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی و هاوڕێ و دۆستانی #ئەژین قادر#ی ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر، مەراسیمێکیان بۆ کۆچی دوایی هاوپیشەکەیان سازکرد.[2]
- سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەبەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند #ڕیفراندۆم#ی کورد بۆ جیابوونەوە خۆکوشتنە و داوا لەحکومەتی عێراق دەکمات یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزێت.[2]
- ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای دواخستنی ڕیفراندۆمی لە #مەسعود بارزانی# کرد، بەڵام بارزانی ڕایگەیاند کە لەکاتی دیاریکراودا ئه و پڕۆسەیە ئەنجام دەدەن.[2]
- مستەفا عەلیتاش، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکەپە) ڕایگەیاند، پەرلەمانی تورکیا کۆبونەوەی نائاسایی بۆ ئامادەکردنی یاداشتێک لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدەدات.[3]
- کاتژمێر 6 ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ناوەندی ئەندێشە، فیستیڤاڵێک بەڕێوەچوو، لە فیستیڤاڵەکەدا نەتەوەکانی #کەرکووک# خواردنی جۆراوجۆری نەتەوەی خۆیان پێشکەش بە میوانەکان کرد، هاوکات چەندین پێشەنگای جۆراو جۆریش کرانەوە.[4]
- کاردانەوەکان دژی کۆمەڵەکوژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شیلادزێ بەردەوامە، لە ڕاگەیەندراوێکدا تەڤگەری ئازادی وێڕای شەرمەزارکردنی هێرکە، ڕایگەیاند: پێویستە بێدەنگی دژی ئەو کردەوانە بشکێندرێت، بەتایبەت لە دەڤەری #بادینان#.[4]
- عەسائیبی ئەهلی حەق دەستپێشخەرییەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەبارەی گشتپرسی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە و پێیوایە پێچەوانەی دەستوورە، جەختیشیکردووەتەوە بۆ ساتێک سڵ لە ڕووبەڕووبوونەوەی پڕۆژەکانی دابەشکردن ناکەنەوە.[5]
- حەیدەر عەبادی لە وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت: هەڵوێستمان جێگیرە کە گشتپرسی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکەینەوە. گوتیشی: هەموو هەنگاوێکی تاک لایەنانە ڕەتدەکەینەوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- گەردەلولی جزیرە لە پێشڕەویدایە و مەودای 3 کیلۆمەتریان لە ناوچەی سور پاک کردوەتەوە کە دەکەوێتە سەر سنووری سوریا و عێراق، هاوکات 6 کێڵگەشیان ڕزگار کردووە.[4]