یەک لە گوندەکانی شارەدێی #سەنگاو#ی سەربە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ە، ساڵی 1988 بەر شاڵاوی بەدناوی ئەنفال کەتووە، بەشێک لە دانیشتووانەکەی ئەنفالکراوەن. دانیشتووانەکەی سەربە تیرەی (ڕەش و بۆری) هۆزی گەورەی جافن.
زالواو لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #زەلەسوتاو# و لە باشوور لەگەڵ گوندی #کەریمەجەل# و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی #جنۆکەی حەمەتالیب# لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی #ئاوەبۆرەکەی خواروو#
[1]