$باکووری کوردستان$
- شاندی ئیتالیا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە 11 کەس پێکهاتبوون و لە #ئامەد# چاودێری هەڵبژاردنەکانیان دەکرد. پارێزەر سیمۆنیتا کریشی یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندە ئیتالیەکە کە چاودێریی هەڵبژاردنەکان و پرۆسەی دەنگدانیان لە ئامەد دەکرد. کریشی ڕایگەیاند، لە ناو شاردا ڕووبەڕووی زۆر ئاستەنگی کراونەتەوە و وتیشی ئەستەمە باس لە هەڵبژاردنێکی دیموکراتیانە بکرێت.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پاش شەڕ و تێکەڵچوونی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لەگەڵ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران، لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی لە #حیزبی دێموکراتی کوردستان#ی ئێران کرد.[5]
- تۆپخانەکانی سپای پاسداران، بەرزایییەکانی حاجی عومران لە سنووری شاری #پیرانشار# تۆپباران دەکات.[5]
- بە دەست پێکردنی ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرتاسەری لە چەند شارێکی ئێران وبەتایبەت تاران-ی پایتەختی ئێران، دوکانداران وبازاڕییەکانی شاری #کرماشان# بە داخستنی دووکانەکانیان چوونە ڕیزی مانگرتنە سەرتاسەرییەکەی ئێرانەوە.[3]
$باشووری کوردستان$
- یادی هونەرمەندی کۆچکردو #حەسەن زیرەک# بە چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر لە سلێمانی بەڕێوەچوو.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150099/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=یادی حەسەن زیرەک لە سەرای سلێمانی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150099/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- شەوی ڕابردوو، چەکدارانی #داعش# هێرشیانکردە سەر گوندی #ئاوایی عەلی# لە ناوچەی #حەفتەغار#ی سەر بە شارۆچکەی #داقوق# و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی کورد بەناوی #کازم حاجی حسێن# کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.[1]
- هەر چوارلایەنی ناڕازی هەرێمی کوردستان سکاڵا لە دژی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دادوەرانی ڕاسپێردراو تۆماردەکەن لەبارەی بڕیاری هەژمارکردنەوەی تەنیا ئه و سندوقانەی سکاڵایان لەسەرە.[2]
- دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و فراکسیۆنی #یەکگرتووی ئیسلامی#ش بەهۆی ناڕەزایەتییان لەسەر کارنامەی دانیشتنەکە و نەبوونی پرسی داگیرکاریی لەسەر خاکی باشوری کوردستان لە کارنامەکەدا، بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.[4]
- ژمارەیەک خوێندکاری دەرچووی تواناسازیی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو داوای پێدانی پارەی تواناسازیی دەکەن.[2]
- #حەشدی شەعبی# لەبارەی داوای ئەمریکا بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ #کەرکووک# و ناوچە جێناکۆکەکان هەتادەنگ و ڕایگەیاند، ئه و داوایەی ئەمریکا دەستێوەردانێکی بێمانە و گەمژانەیە.[2]
- پۆلسی #هەولێر# بڕیاریدا لە دوای تەواو بوونی دەوام نابێت هیچ کارمەندێکی دەزگا ئەمنییەکان چەک لەگەڵ خۆی بباتەوە ماڵەوە و ڕێگەشی پێنادرێت چەک هەڵبگرێت.[2]
- لە ناوچەی زەرگەی سەر بە شارۆچکەی #خورماتوو# بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای عێراقدا سەربازێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.[2]
- دەستەی قەلغانی خەڵک دژ بە داگیرکاییەکان، لە گردبوونەوەیەکدا لە هەولێر داوای لە #نەتەوە یەکگرتوەکان# کرد بۆ وەستاندنی ئەو داگیرکاریانەی سوپای تورک لە باشوری کوردستان بەجدی بێنە سەرخەت.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- جارێکی دیکە چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستیان دایە کاوڵکردنی ماڵی هاووڵاتیان لە سنووری #عەفرین#. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئازانسی هەواڵی فورات کەوتووە، چەتەکانی کەتیبەی سوڵتان سلێمان ئاگریان بەردایە ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد شیندی.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانی نێوان عێراق و تورکیا و ئێرانیان کردووە، داواشدەکات چەک بە پارتی کرێکارانی کوردستان #پەکەکە# دابنرێت.[2]
- پارێزەرانی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# سەردانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپایان کرد و ڕایانگەیاند، کە بەرامبەر دەمیرتاش هەموو یاساکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا پێشێل کراوە.[4]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشی موشەکی کردەسەر پێگەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی پایتەختی سوریا و بەپیی سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکانیش ئامانج لە هێرشەکە پێگەیەکی حزبوڵای لوبنانی بووە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان