$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری دەوڵەتی تورکیا لە #ئامەد# قەدەغەی لە 19 گەڕەک و 54 دێ و لادێ لە سنووری شاری لیجەی ئامەد ڕاگەیاند و هەموو جۆرە جموجوڵ و چوونەدەرەوەیەک لە دوای سعات 6 لە هاووڵاتییان قەدەغە کراوە. هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەو قەدەغەکارییە، یەکە تایبەتەکانی سوپای تورکیا لە هەندێک لەو ناوچانەدا کە قەدەغەی تیادا ڕاگەیاندراوە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە چەندین کۆپتەریش تیایدا بەشداران و بە کۆپتەری جەنگی و لۆجستی هاوکاریی سەربازەکانی یەکەی تایبەتی سوپای تورکیا دەکرێت.[3]
- #لەیلا گیوڤەن# هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (#کەجەدە#) و پەرلەمانتاری زیندایەکێتیی نیشتمانیی کوردستانراوی #هەدەپە#، لەبەر ئەوەی ڕەتیکردەوە بە کەلەپچەکراوی ببرێتە دادگا، نەبرا بۆ دانیشتنی دادگا و دانیشتنەکە بەبێ ئامادەبوونی خۆی بەرێوەچوو.[6]
- بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی جۆری ئیی ئامەد بە پاساوی ئەوەی لە ڕۆژی 1ی نۆڤەمبەردا لە قاوشی زینداندا 10 ژنە زیندانیی سیاسیی کورد بە کوردی گۆرانییان چڕیوە، دەستیکرد بە لێکۆڵینەوەکردن لە گەڵیاندا.[3]
- پۆلیسی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەی تووتاخ-ی #ئاگری# هەڵیکوتایە سەر زۆر ماڵ و 15 کەسی دەستگیر کرد. ئه و کەسانەی دەستگیر کراون بریتین لە: مەندووح ئایدن بەرپرسی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەکە، نوورەدین دووران، بەدیر ئەلبی، مەندەرەس ئەلبی، ئیلیاس ئەفە، ڤەدات توورگووت، جەڤدەت بیلیجی، محەمەد دووراک، عەبدولرەحمان دەمیرەل، مەناڤ یڵدرم، مەتین یڵدرم، ئەنڤەر کوتولای و یاشار دووران. دەستگیرکراوان گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی تورکیا لە شاری ئاگری.[3]
- دادگەی دەوڵەتی تورک سزای ساڵێک و 8 مانگ زیندانیکردنی بۆ جەرەن چۆبان هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی لاوانی سۆسیالیست لە تورکیا بڕیەوە بەهۆی لێدوانێک دەربارەی داگیرکاریی سەر #عەفرین#.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، سپای پاسداران دەستی بەسەر 140 سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی فەرهاد سادقی خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ لە گوندی میراوا داگرت.[4]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەنسوور پەرویزی خەڵکی بەخشی قوتوور؛ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.[4]
$باشووری کوردستان$
- خانەوادەی شەهیدانی #16ی ئۆکتۆبەر# لەسنووری شارۆچکەی #پێنجوێن#، بەهۆی جێبەجینەکردنی داواکارییەکانیان و ڕێگەپێنەدانیان تا لەمەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ# کاربکەن، لەبەردەم مەرزەکە گردبونەوە و تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو مۆڵەتیان داوە، بۆ ئەوەی ڕێگەی کارکردنیان لە باشماخ پێبدرێت.[2]
- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی سووتانی بازاڕی لەنگەی #هەولێر#ی دەرکرد و بەگوێرەی ناوەڕۆکەکەی، کرێچی و خاوەن دوکان پێکەوە قەرەبوو دەکرێنەوە، ئەگەر بڕی ئەو 5 ملیۆن دۆلارە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت کە تێچووی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەیەتی.[5]
- ئەندامێکی دیکەی ئەو خێزانەی #ڕانیە# گیانی لەدەستدا کە بەهۆی ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە پێشتر چوار کەسیان گیانیان لەدەستدا بوو.[7]
- بەڕێوەبەری شارەدێی لەیلان لە سنوری #کەرکووک# کە لەنەتەوەی تورکمانە بەهۆی هەڵوێستەکانی دژی گەڕانەوەی عەرەبە هاوردەکان لەلایەن دادگای کەرکووکەوە بەشێوەیەکی کاتی دەستبەسەرکرا و دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.[2]
- لە کاژێر 6:30 خولەکی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی سەربازیی تورکیا بۆ جارێکی دیکە ئاسمانی هەرێمی کوردستانیان بەزاندە، دوای سوڕانەوەی نزیک 10 خولەک، بەچڕی کەوتوونەتە بۆردوومانکردنی خواکوڕک، گەلی ڕەش و دەوروبەری گوندی خەلیفان. بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان گوتیشی، بۆردوومانەکە زیانی گیانی نەبووە بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە نێو دانیشتوانی گوندی خەلیفان چونکە نزیک گوندەکە بەر بۆردوومانەکەی ناوە ناوەی فڕۆکەکان دەکەوێت.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکیای داگیرکەر ئەمشەو گوندەکانی چارخلی و سلپکران-ی #کۆبانێ#یان بەچڕی گولەباران کرد.[3]
- تورکیای داگیرکەر کاتژمێر 18:30 بە کاتی ڕۆژاڤا، بە چەکی لوولەدرێژ هێرشی کردووەتە سەر گوندی سووسک-ی کانتۆنی #گرێ سپی#.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی عێراق، ئەمڕۆ، لۆگۆیەکی بۆ وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە کە لە لۆگۆکەدا زمانی کوردی بەکارهێناوە.[1]