راگەیاندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی جێبەجێکردنی یاسا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی دەستێوەردان لە موڵکی گشتی. بەپێی بڕیاری دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگا ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی، گروپێکی دزین و بە قاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا، کە پێکهاتووه لە چوار هاوڵاتی و دوو کارمەندی ئاسایش.
دەستگیرکراوان بە پێی ڕێوشوێنە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانیش، لەلایەن دادگاوە دۆسیەکانیان یەکلا دەکرێتەوە.
ئێمه لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوه، لە پێناو سەروەری یاسا، ئەرک و شەونخونی دەزگاکانمان بەردەوام دەبێت و ڕێگە نادەین دەستدرێژی بکرێتە سەر موڵک و ماڵی گشتی و هاوڵاتیان، هەر کەس و لایەنێکیش یاساشکێنی بکات، ڕووبەرووی دادگا دەکرێتەوە و سزای یاسایی خۆی وەردەگرێت.
پێویسته دەزگا ئەمنییەکان لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، جێبەجێکاری یاسابن و بەهەمانشێوە مامەڵە لەگەڵ ڕێگر و یاساشکێنەکان بکەن و داڵدەی قاچاخچی و گەندەڵکاران نەدرێت.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
#18-10-2018#