ئەگەر من کامێرا ئە بووم..
رێم نەدەدا لەسەر سێکوچکەیەک بەندم بکەن لە بەردەم سیاسییەکاندا داچەمێمەوەو مەجلیس و کۆڕ و کۆبوونەوە پڕ لەمایکەکانیان، بۆگەنی ناوگەڵ و دەمیان، بگوازمەوە..
ئە گە ڕ من کامێرا ئە بووم..
لە جیاتی سیاسییەکان، ئەوا خۆم ئاوێزانی جوانی سروشت ئەکردو توند خۆم لە باوەشی لاولاوێک گرێ دەدا و دادەچەمیمەوە بۆ بۆن و بەرامی گوڵ، ئە ستێرە و تریفەی مانگەشەوم نە دەتۆراند، هەرگیز بەرپرسەکانم نەدە دواند..
ئە گە ڕ من کامێرا ئە بووم..
خۆم سە ڕقاڵی تەلەفزیۆن و بەرنامە بێسەروبەرەکانی میدیاکان نە دە کرد، نە دەبووم بە وێنەکێشی ستۆدیۆو شوێنە گشتییەکان، باڵەخانەکان و ئۆفیسی بەرپرسان و کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکانیانم بە لاوە گرنگ نەدەبوون.. هەمویانم توڕ دەدا..
ئەگەر من کامێرا ئەبووم..
هیچ کات سە ڕنجم نە دەخستە سەر دەزگێڕو عارەبانەچییەکانی شار، مەینەتیەکانی خۆمم ئاوێزانی مەینەتییەکانی هەژارەکانی شار نەدەکرد، نەدەبوومە میوانی کەمئەندام و پیرو پە ککەوتە و پەراوێزخراوانی شار، سەرنجی پڕ لەحەسرەتی ئەوانم تۆمار نەدەکرد نەبا بەرپرسە مافیاگەراکان بیکەن بە مەزەی پێکی شەوە سوورەکانیان..
ئەگەر من کامێر ئەبووم..
فیلمە بیانیەکانم نەدەگواستەوە تا عەسابەکانی وڵات فێری سیخوڕی و چەتەیی نەبن، هەرچی فیلمی پۆلیسی هەیە قەدەغەم دەکردن با هەرزە بەرپرسەکان فێری تەڵە فعلی قۆڕ نەبن..
ئەگەر من کامێر ئەبووم..
مەینەت و حەسرەتی گەنجانم نەدەخستە پێشچاو، نە دەچوومە بنج و بنەوانی خەم و ئازارەکانیان، نەدەبوومە باعسی هەڵوەرینی هەزاران خەونی ئەرخەوانیان.. ئاه و حەسرەتی ئەوانم بە تریفەی مانگەشەو دەسپارد..
ئەگەر من کامێرا ئەبووم..
خراپی ڕێگاوبان و شەقامەکانم نەدەگواستنەوە کە بەقەد داوێنی بۆگەنی بەرپرسەکان پڕە لە چاڵی مەرگ و کارەسات.. تیشکم نەدەخستە سەر مەینەتییەکانی هاتووچۆ، کە ڕۆژانە خەونی دەیان ئازیزان لەگەڵ خۆیاندا بە خاک دەسپێرن.. کراسی ڕەشم نەدەکردە میوانی دایکە خێر لە خۆ نەدیوەکانیان..
ئەگەر من کامێرا ئەبووم..
گەندەڵان و بەهەدەردانی سامانی وڵاتم بەلاوە گرنگ نەدەبوو، نەدەچوومە بنج و بناوانی گرێبەست و بزنسە تایبەتیەکانیان.. خۆم سەرقاڵ نەدەکرد بە و بەرپرسانەی کەلەسەر لاشەی نیشتمان مشەخۆری دەکەن و هەڵدەتۆقێن..
ئەگەر من کامێر ئەبووم..
بە لای سیستمی پەروەردە نەدەچووم، نەمدەویست بزانم لە فێرگە و خوێندنگە و پە یمانگاو زانکۆکان چی دە گوزەرێ!
خۆم لە کاروباری کۆنترۆڵی دەرمان و خۆراک هەڵنەدەقورتاند، دوورە پەرێز لەگرفت و خە می گۆمەڵگەو ئازارەکانیان ڕادەمام و نامەوێت ئەو ساتانە تۆمار بکەم کەچۆن وەک بارانی پاییزە هیوا ژەنگ گرتووەکانیان بە ساڵێکی تردەسپێرێن..
هەرگیز ڕووم نەدەکردە شوێنە گەشتیارییەکان کەبەدووکەڵی نەوتی سوتاو و وێران بووەو کەس لێی ناپرسێتەوە، هیچ کات زبڵ و خاشاکی هاوینە هەوارەکانم نەدەهێنایە ناوسکرینی ماڵەکانتان و خەمێکی ترم نەدەخستە سەر ئاهی ساردتان..
ئەگەر من کامێرا دەبووم..
بەویستی ئە م و بەدەستی ئە و، بەهەوەسی فڵان و بەزەوقی فیسار، سیخوڕیم بەسەر عاشق و شەیدایان نەدەکرد، نەدەچوومە ژووری خەوتن و ژێر بەتانی و ژیانی تایبەتیان، خۆم لەناو گڵۆپ و پە ڕدە و سەقف و دیوار و سەعات مەڵاس نەدەدا، ئەو خانمانەم وێنە نەدەگرتن کە خۆیان ڕووت دە کەنەوە و لەدوای شەکەتی کار و گەڕانەوەی بۆ ماڵ چۆن جلەکانیان فڕێ دەدەن و گوێ لە کام گۆرانی و میوزیک دەگرن و شەوانە خەون بە باڵای کام عەشقەوە دەبینن و خۆیان بۆ باڵای کام لاو ڕووت دەکەنەوە..
ئەگەر من کامێرا ئەبووم..
نامەوێت لەوێ بم.. ناهەرگیز نامەوێت لەوێ بم و ئەو کاتەی حۆرییەکان خۆیان ڕووت دەکەنەوە تۆمار بکەم.. نامەوێ لەسەر ئەو کانیە لەسووچێکدا وەک سیخوڕێکی ڕەزاگران خۆم بە تەنافی پەردەی ژووری نووستن هەڵواسم یان لەناو تابلۆئاوس بووەکە خۆم بشارمەوەو ئەو ساتانە بۆ دزو مافیاکانی سیاسەت تۆمار بکەم کەشەنگەبێری بۆ شەوێکی ڕۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەی قژی قەد قەد دەکاو بن هەڵگروبەری دەتاشێ و بە سابوونی خۆشەویستی، پیسی چاوی زەوقسزەکانی سیاسەت لەخۆی پاک دەکاتەوە..
نا نامەوێت لەوێ بم.. نامەوێت خۆم لەوێنەی ڕۆژی بوکێنیەکەی، حەرامزادانە مەڵاس بدەم کە دەڕوانێتە سەر سیسەمی خەونە ئەرخەوانییەکانی، نامەوێت ئەو دیمەنە ڕۆمانسییە ببینم و ڤیدیۆی ئەو بێریڤانە بگرم کە باوەش بە خۆشەویستەکەی دەکات.. نا.. هەرگیز نامەوێت ئەو ساتانە بچرکێنم کە شەقەی ماچ عەرشی ڤینۆس دەهەژێنێت..
#هەرمن ئەحمەد#