$باشووری کوردستان$
- بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی #پارتی کرێکارانی کوردستان# لە نزیک دووکانێکی گوندێکی سەر بە شارەدێی چەمانک-ی پارێزگای #دهۆک#، سێ کەس بوونە قوربانی.[1] هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن یەک لە قوربانییەکان گیانی لەدەستداوە.[2]
- کاژێر 10:30 خوولەکی ئەمشەو فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا گوندی زێوکەی سەر بە شارۆچکەی ژاراوەی لە شارۆچکەی پشدەر بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.[3]
- حکومەتی عێراق ژمارەی چەکدارانی #حەشدی شەعبی# لە سنووری #خانەقین# زیاتر دەکات و باس لەوەش دەکرێت دۆسیەی ئەمنی ناوچەکە لە سوپا وەربگیرێتەوە و ڕادەستی ئه و چەکدارانە بکرێت.[1]
- لە #هەولێر# لوتکەی دەرمانسازان سازدەدرێت.[2]
- قوتابیە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی لە شاری #کەرکووک# لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە خەڵاتکران.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362617/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شاندی ژنانی ڕۆژئاوا سەردانی یەکێتی ژنانی کوردستانی کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شاندی ژنانی ڕۆژئاوا سەردانی یەکێتی ژنانی کوردستانی کرد=KTML_ImageCaption_End=
- شاندێک لە ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان لە باشوری کوردستان-ن و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێتی ژنانی کوردستان لە شاری #سلێمانی# کۆبوونەوە. شاندی ژنانی ڕۆژئاوا پێکهاتبوو لە ئاسیا عەبدوڵا کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، ئەستێرە قاسم چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنیی، نارین مەتین سەرۆکی شەپۆلی پێشەڕۆژی کوردستان و شیراز حەمۆ هاوسەرۆکی ڕێڤەبەری مەجلیسی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی #عەفرین#.[4]
- بە بەشداری 48 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی نەوت و غاز و وزە لە هۆڵی ڕۆشنبیریی کەرکووک کرایەوەو بڕیارە ماوەی دوو ڕۆژ بخایەنێت.[4]
- دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی خاتوو #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# لە هەندێک پەیج و ماڵپەڕدا، هەر ئێستا د. محەمەد سابیر ئەندامی بنەماڵەکەیان ڕایگەیاند ئەو هەواڵانە سەر لەبەری دوورن لە ڕاستییەوە و هێرۆ خان لەدۆخێکی زۆر باشی تەندروستیدایە.[1]
- ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی یەبەشە، پارێزگاری نەینەوا، بەرپرسانی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و چەندین بەرپرسی عێراق، لە شارۆچکەی تلعزێر، پاککردنەوەی شارۆچکەکە و دەوروبەری لە پاشماوەی چەتەکانی #داعش# ڕاگەیەندرا.[4]
- بە ئامادەبوونی سەدان خوێندکار و هەزاران کەس، لە شارۆچکەی #ڕانیە# ئاهەنگی خولی هەشتەمین دەرچوانی زانکۆی ڕاپەڕین لە ژێر ناونیشانی (زانکۆ لە ناوەندی زانست و داهێنانەوە بەرەو بەگەڕخستنی توانستە ئەکادیمی و پیشەییەکان لە دامەزراوەکاندا) بەڕێوەچوو.[1]
- دامەزراوەی میدیایی کوردسات بەهۆی نەبوونی کرێی مانگانەی پەخش لەلایەن کۆمپانیای دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەرەوە پەخشی ڕاگیرا.[2]