$باکووری کوردستان$
- لە #ئاگری# 5 کەس گیران، لە موش و مێرسینیش 2 کەس دەستگیر کران و لە ئێلحیش سزای زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووسێکدا سەپێنرا.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابوردوودا سێ #کۆڵبەر# لەناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە قوربانی. یەک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی ناسیح پورە و باوکی دوو منداڵ بووە و گیانی لەدەستداوە.[2]
$باشووری کوردستان$
- پەرلەمانتارانی #کەرکووک#ی فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر کوشتنی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی لەناوچەی حەفتەغار هاتنە دەنگ و داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەکەن.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373140/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 28-11-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373140/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ بەهۆی خۆپیشادانەکانی ئێرانەوە، بەڕێژەی 90% کەمی کردووە. چاوەڕوان دەکرێت بە هێوربوونەوەی بارودۆخی ناوخۆیی ئێران ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و گەشتەکانی ئه و سنوورە ئاسایی ببێتەوە.[3]
- بەمەبەستی ڕاگرتن و قەدەغەکردنی پەخشی دراما تورکییەکان لە تەواوی کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان. کۆمەڵێک لە پارێزەرانی و چالاکوانانی #هەولێر# یاداشتێکیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم کرد.[2]
- شەوی ڕابردوو #ژنانی گەنجی تێکۆشەر# و #گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان# بە کردنەوەی ئاگر و نووسینی ناوی #پەکەکە# لەسەر چیای ئەزمەڕی شاری #سلێمانی#، 41ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.[4]
- ئه و دوو هاووڵاتییەی شەوی ڕابردوو، لە نزیک گوندی #حەفتەغار#، تەقەیان لێ کرا و شەهید بوون، ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە لایەن کەسوکاریانەوە بەخاک سپێردرا.[3]
- بەهۆی ئه و شەپۆلە سەرمایەی ڕووی لەهەرێمی کوردستان کردوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە بەفربارین لە #حاجی ئۆمەران# دەستیپێکردوە.[5]
- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند: لە ڕابردوودا ئێمە دژی بوونی پەکەکە بووین لە شەنگال، لەگەڵ ئەوە نین هێزەکانی پەکەکە لە شەنگال و ناوچەکانی دیکە هەبن.[2]
- دوای پێنج ساڵ لە ئەنجام نەدانی ئەمڕۆ شەشەمین فێستیڤاڵی گوڵە هەنار بۆ شیعری لاوان لە هۆڵی دکتۆر مستەفا زەڵمی لە شاری #هەڵەبجە# بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵەکە بە ناونیشانی (گوڵە هەنار باخێک بۆ چرۆی قەڵەمەکان) بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.[4]
- لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری سلێمانی، لە لایەن دەزگای میدیایی نالیا، چلەی ماتەمینی بۆ ڕۆژنامەنووس #ئامانج بابانی# و هاوسەر و منداڵەکەیان، ئەنجامدرا.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری ڕۆشنبیری شاری کەرکووک، پێنجەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بە بەشداری پێنج وڵات و هەشت گروپ لە هەرێمی کوردستان و چوار شاری عێراق دەستی بە کارەکانی کرد. ڤیستیڤاڵەکە بە نمایشکردنی شانۆیەک دەستیپێکرد، کە گوازرشت بوو لە ژیانی هونەرمەندی کەرکووکی حوسێن میسری، پاشان وتاری سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکە خوێندرایەوە و تێیدا کار و چالاکی سێ ڕۆژی فیستیڤاڵەکە خرایە ڕوو.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، ئەمەریکا نزیکەی 60 بارهەڵگری سەربازیی ڕەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی #هەسەدە# کردووە، کە چەندین تانک و زریپۆشان هەڵگرتبوو و هێزەکەش لە شاری قامشلۆ جێگر کران.[3]
- دوو تەقینەوە شارەکانی #عەفرین# و باب کە لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، هەژاند. تەقینەوەکەی عەفرین لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە گەڕەکی ئەشرەفیە ڕوویداوە، بەڵام ئەنجامی تەقینەوەکە ڕوون نەبووەتەوە. تەقینەوەکەی شاری باب-یش لە ناوندی شار و لە نزیک نەخۆشخانەی فارابی ڕوویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە چەند کەسێک برینداربووە.[4]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەردۆغان گوندی دبس و دەوروبەری عەین عیسا تۆپباران دەکەن.[6]
- ئاژانسی دەنگوباسی سانای فەرمی سوریا ئاشکرایکرد کە یەکەی بەرگری ئاسمانی ئه و وڵاتە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان لە سنوری شاری #قامیشلۆ#ی ڕۆژئاوای کوردستان خستووەتەخوراوە.[2]
- بەریتانیا هێزەکانی خۆی لە بنکەیەکی قەسرک لە تەلتەمر کشاندنەوە و لە ناوچە نەوتییەکانی دێرزوور جێگیریان دەکات.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوی عێراق سوتاندی کۆسوڵخانەی ئێران لە شاری نەجفی باشوری عیراق لەلاین خۆپێشاندەرانەوە بە توندی ئیدانە دەکات.[1]
- وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی لە تاران کرد و نامەی ناڕەزایی توندی خۆی سەبارەت بە سووتاندنی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە نەجەف پێدا.[3]
- دوناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی سەردانە کتوپڕەکەیدا بۆ ئەفغانستان چەند پەیامێکی سەبارەت بە پاراستنی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند. ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە #داعش#یان بەتەواوی تێکشکاندووە و دەشڵێت:دەتوانین یارمەتی کورد بدەین.[2]
- دوای ئەوەی سایتێکی ئەمەریکی، ناوی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-ی بە بابەتی کڕینی دوو ڤێلا لە ئەمەریکا لێکاندبوو. سایتەکە بە فەرمی داوای لێبوردنی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و بابەتەکەشی لە سایتەکەدا سڕیەوە.[3]
- موقتەدا سەدر لەکاردانەوەی بەرامبەر کوشتنی ژمارەیەکی زۆری خۆپێشاندەران لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە، ڕایگەیاند:ئامۆژگاری حکومەت دەکەم بۆ ڕێگریکردن لە خوێنڕشتن دەستبەجێ دەستلەکاربکێشێتەوە، سەدر هۆشداریشی داو وتی: دەستلەکارنەکێشانەوەی حکومەت واتە سەرەتای کۆتایی هاتنی عێراق.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان