خۆ بن مەمکی نەڕزيوە
کیژی کورد، کە بەره و ساڵان دەچێت و گەورە و جحێڵ دەبێت، ئەگەر جوان و قۆز و شیک و بەلار و لەنجە بێت ئەوا کوڕانی گەڕەک و ئاوایی و خزم و کەس و کار هەمووی دەیەوێت بچێتە خوازبێنی و بیکاتە ژن و موڵکی خۆی، هەندێجاریش خوازیار و داخوازی کەم دەبێت و ووردە ووردە دەچێتە ساڵەوە، ئینجا له و سەروبەینەدا کەسێک دێتە داوای بەڵام بەجۆرێکی بێ لێکدانەوە و ڕێ تێچوون، باوک و کەسوکاری کچەش کوڕەکە و چۆنیەتی داواکەیان بەدڵ نابێت و بەشێوازێکی ڕەقەوە وەڵام دەدەنەوە و دەڵێن(خۆ کچمان بن مەمکی نەڕزیووە) ئیدیۆمێکە گوزارشتیە بۆ ئەوەی هێشتا کچمان گەنجە و لێی بێزار نین و داخوازیتری زۆر دێت.[1]