ناو: سیما
ناوی باوک: ئاکۆ
ساڵی لەدایکبوون: 1999
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە:$
سیما ئاکۆ، ساڵی 1999 لە گەڕەکی هەواری تازە، کۆڵانی ئەڵوەندی شاری سلێمانی لەدایک بووە. لەناو بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و ئایینپەروەری خانەدانی سلێمانی دا چاوی بە دونیا هەڵهێناوە. پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بە گشتی و خێزانەکەی بە تایبەتیی هەیە. هەر لە منداڵییەوە دایک و باوکی پشتیوان و یاوەر و ستایشکاری بوون لە هەموو سەرکەوتن و جووڵەکانیدا و بەردەوام هانیان داوە بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێش بچێت. سیما، لە دایکییەوە ئارەزووی زمانی ئینگلیزیی بۆ پەیدا بووە و باوکیشی لە تەمەنێکدا توانیویەتی کۆمەڵێک وشە و دەستەواژەی گرنگی عەرەبیی فێر بکات.
لە ناوەندەکانی خوێندندا هەموو قۆناغەکانی سەرەتایی لە خوێندکارە پلەیەکەکان بووە و قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەییشی هەر بە نمرەی بەرز و نایابەوە تەواو کردووە.
لە قۆناغی کۆتایی خوێندنگە (پۆلی دوازدە)، نمرەیەکی بەرزی بە دەست هێناوە و بەشی ئەدەب و زمانی ئینگلیزیی #زانکۆی سلێمانی# هەڵبژاردووە و لەوێ خوێندوویەتی (2018-2022).
ئەم خانمە، هەر لە منداڵییەوە شەیدای خوێندنەوە بووە، سەرەتا لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانەوە دەستی پێ کردووە، دواتر لە چەند بوارێکی جیاجیادا خوێندوویەتییەوە و بەردەوام بووە.
$بەرهەمەکان:$
سیما ئاکۆ ساڵی 2019 دەستی بە وەرگێڕان کردووە و هەتا ئێستا بەردەوامە.
(ئەزموونی وەرگێڕان)
وەرگێڕانی پەرتووک (2018-ئێستا)
وەرگێڕانی زنجیرەدراما (2022 -ئێستا)
وەرگێڕانی فیلم (2019 -ئێستا)
وەرگێڕانی دۆکیومێنتاری (2024)
وەرگێڕانی توێژینەوە و وتار (2024)
وەرگێڕانی گۆرانی (2016 -ئێستا)
$ناوی ئەو پەرتووکانەی کە وەری گێڕاون:$
هونەری ژیان -بۆب پرۆکتۆر (گەشەپێدانی مرۆیی)
ئەی بی سیی سەرکەوتن -بۆب پرۆکتۆر (گەشەپێدانی مرۆیی)
دۆزینەوەی چیکا -میچ ئاڵبووم (یادداشتنامە، گێڕانەوە)
توند لە ئامێزم بگرە -د. سوو جانسن (گەشەپێدان و ڕێنموویی هاوسەران)
ژنی پیاوێکی تر -فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی (کۆچیرۆکی ڕووسی)
$ناوی ئەو زنجیرەدرامایانەی کە وەری گێڕاون بۆ کەناڵی کوردسات:$
(زنجیرە هیندییەکان)
یارییە قەدەغەکراوەکان
قوربانی
(زنجیرە کۆرییەکان)
وەرزی دوو و سێی پێنتهاوس
تیشکی ئەوین
1988
تاقانەکەم
لەگەڵ ژمارەیەک زنجیرەی کۆریی تردا کە جارێ پەخش نەکراون.
(زنجیرە ئەمریکییەکان)
لیستە ڕەشەکە
نیشتمان (جارێ تەواو نەکراوە)
(زنجیرەی ئیسپانی)
خێزانی گرێکۆ
$ناوی ئەو فیلمانەی کە وەری گێڕاون:$
خەڵکەکەم، وڵاتەکەم (2019)
چاکەکار (2019)
باڵندەی حەوتڕەنگیلە (2019)
ئاوە لێڵەکان (2019)
پادڵتن (2019)
پلۆیی (2018)
خواتان لەگەڵ منداڵەکان (1987)
خاتوو داوتفایەر (1993)
ناوی ئەو دۆکیومێنتاریانەی وەری گێڕاون:
هیشام ئەلهاشمی
کوردەکانی ڕۆژاڤا، تورکیا و داعش، بۆمبە کۆککراوەکانی سووریا
میزۆپۆتامیا
پەیامنێری جەنگ
$توێژینەوە$
وەرگێڕانی ژمارەیەک توێژینەوەی زانستی و پزیشکی و ئابووری بۆ خوێندکارانی زانکۆ
ناوی ئەو بابەت و وتارانەی کە بۆ وێبسایتی گەلاوێژ وەری گێڕاون:
وتارێک لەسەر پابلۆ نێرودا، هاوپێچ لەگەڵ سێ هۆنراوەیدا (نووسین: ئارتەر نیل)
من چۆن جوانیم بدۆزمەوە تا پێشانت بدەم؟ (نووسین: ئاکیف کیچلوو)
نامەیەکی جۆن شتاینبێک بۆ کوڕە لاوەکەی
ناوی ئەو وتارانەی کە بۆ ڕێکخراوی ئازادبوون وەری گێڕاون:
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا (نووسین: ڤلاد سۆلۆمۆن)
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا (نووسین: ئینۆک براتەر)
ناوی ئەو وتارانەی کە بۆ گۆڤاری فرە وەری گێڕاون:
کوردەکانی سووریا لە جوگرافیای ڕامیاریی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بوون بە جێگای بایەخ (نووسین: کامەران مەتین)
دوو لێکدانەوە بۆ بوونیادی باوکسالارانەی خێزان و کۆمەڵگە و دەسەڵات (نووسین: کەیت میڵێت)
[1]