ژیان بە ئامانجەوە
ئەرسەلان محەمەد لاوێکی بە پەرۆشە و یەکێکە لەوانەی ڕێگەی سەرکەوتن دەگرنە بەر، پەیامەکەشی (ژیان بە ئامانجەوە) گەشتێکی چێژبەخشە لە ڕاڕەوەکانی سەرکەوتن.
بە دیدی خۆم پەیامەکەی شایستەی خوێندنەوە و سوود لێ وەرگرتنە. (ئەرسەلان) بڕیاری داوە هەر بە تەنها و بێدەنگ کار نەکات، بەڵکو ئەوەی لایەتی هەڵیڕێژێ و لەگەڵ زۆران بەشداریی پێ بکات، تا گشت لایەک لێی سوودمەند بن، هەر هیچ نەبێت ژیان لە ڕوانگەیەکی گەشبینانە ببینن، ئێمە لەوە دەگەین کە ئەگەر بەشێک لە خەڵکی بتوانن سەرکەوتوو بن، بێگومان ئێمەش دەتوانین وا بین و بگرە بە زیادەوەش! [1]
عەبدولسەلام مەدەنی