عەدێ و مەدێ 21
چوومە ژۆرێ دەبینم وا ئێکدیان گرتیانە و بە تۆپ و تەیارەی لێک نابنەوە، گۆتم : کورە ئەنگۆ شێت بووینە، خوا لێی گۆڕینە، بەس بزانم لۆ وەدەکەن، هەی عەمرتان نەمینێ، هەبوو نەبوو مەسوولەکی تڕڕووهات، ئەنگۆ لۆ لۆوی ئەوها لە خۆ دەکەن، وەڵلاهی هەتا زەلامی وەکینگۆ مابی، وەزعی ئەو میللەتەی لەوەی خراتر دەبی و چا نابی! عەدێ گۆتی: ئەوەی لە زارتە نەیرێی، نەکەی خەتی بپسێنی، ئەمە ئەگەر ئێکدیش بکوژین لە بەرژەوەندی عیزبمان دایە، مەدێ گۆتی: عەدێ شەڕی ڕاگرە، ئەمە ئەگەر شەڕی بکەین خائین و دوژمنانی ئەو ئەزموونەی دریان پێخۆش دەبی! وەڵلا لەگەر ئەو قسەی هەردووک دەستیان لێک بەردا و لۆمن هاتن، مەدێ گۆتی: ئەتوو هەر قسان نەکەی بێجامە لەپێ، گۆلکەکت پێ نەگیراوە، دەتەوێ عوکمەتاتی بکەی؟ گۆتم: وەڵلا گۆلکەکە لەنگۆ بەرەڵلا ببوو نەک لەمن، باشە ئەمن ئەوە بێجامە لەپێمە، خۆ ئەنگۆ هەردووکتان بە حساب شەروار لە پێنە، لۆ ناچن بیگرنەوە و لۆ خارتان لە عاردی دەن! عەدێ گۆتی: ئیشیمە هەموو بە بەرنامەیە، بزربوونی ئەو گۆلکەش پەند و ئامۆژگاریەکی تێدایە! گۆتم: بەرێ بەرێ، وەکی سەتا پەنجا و ئێکەکی دەروەی هەرێم، کوو تێتان تەقاند، گۆلکە سۆریش ئەوها تێی تەقاند! کاکە وەکی ئەو قسەم کرد هەردووکیان بە جارەکی لۆم هاتن و غاریان دامێ، گەیشتنە من و سینگیان گرتم، لە دەرکەی درا، خوا ڕەحمی کرد بڕەک خاو بوونەوە، مەدێ دەرکەی کردەوە، دیتی دوو پۆلیسەکەنە! مەدێ سەرەکی بادا و گۆتی: یاخوا بەخێر بێنەوە سۆرە گۆرێ باخان!
مایتی.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 702 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!