عەدێ و مەدێ 27
مەجۆ گۆتی: تەنفیز بوو خارە، مەجۆ بە خۆ و بە دە دەوازدە زەلامان سواری چار پێنج تڕومبێلی بوون و وەکی تەلقەی دەرپەڕین! ئەوجە کابرای مەسوول گۆتی: یاڵلا معاون و ئەو پۆلیسانە لە زێرزەمینی کەن و نەیانهیننە دەرێ هەتا بەخۆم پێتان دەرێم! دوو سێ زەلام غاریاندا معاون و پۆلیسەکان و تێیان بەربوون بە شەق و پێلەقان، هەرکی بەوێ دادەهات شاپەکی دەخێواندنێ، ئەمە هێشتا ڕاوەستابووین، تەماشا ئەو لێدان کووتانەی جەماعەتیم دەکرد، چایەچیەک لەو سەری ڕاهات، سنیە چایەکی پێبوو، سنیەکەی دانا و کەتە سەر معاون و پۆلیسەکان، هەر ئێکی سێ چار شاپی لێدان، ئەوجە دەستی داوە سنیەکەیی و هاتە لایمە، جەماعەت گەیشتنە کن دەرکەی، بەنگلادیشیەک لەوێبوو، بە ماسیحەی کاشیەکەی دەستڕیەوە، ئەویش ماسیحەکەی برند کردوو یەک دوو کلکە ماسیحەی خێواندە معاون و پۆلیسەکان! لە دری خۆم گۆتم: وەڵلا هەر لە بەنگلادیشیمان کەمبوو کلکە ماسیحەمان ڕاوەشینتێ! خار گۆتیە مە: وەرن دانیشن وەرن! ڕێزە کورسیەکی لێبوو، ئەمن چووم دابنیشم، مەدێ گۆتی: خارە، کوو دەبی ئەمە لە عزوور جەنابت دابنیشین لۆمە بێ ئەدەبیە! ئەمن کە تازە لەسە کورسیەکەی دانیشتبووم نەمزانی نە هەستمەوە، نە بەردەوام بم لە دانیشتنەکەی! ترسەکم لێنیشت ئەو کابرایە کەرە ئەمنیش فڕێداتە زێرزەمینی، کێشەکە ئەوەنیە دەمبەنە زێرزەمینی، کێشەکە ئەوەیە هەتا دەگەمەوێ بە شاپان نیوەمرم دەکەن! خار ڕووی کردە عەدێ و مەدێی و گۆتی: دانیشن خۆڕینە، وەختی ئەو قسە قۆڕانە نیە! عەدێ و مەدێ خەنی بوون و لەسەر پشتێ کەتن، چونکە خار سوحبەتەکی لەگەر کردن و هەردووکی بردە ڕێزی خۆڕیان! ئیدی دنیا ئەوهایە، مەسوولی ئەو زەمانەی جوونیشی لەکن کۆیلە و مۆیلان ڕەحمەت و بەرەکەتە! ئێ کاکە چدەکەی، کۆیلەی وا هەیە ئەگەر ئازادیشی کەی، دەچی پارەی قەرد دەکا و مەسوولەکی پێ دەکڕی و دەبیتە کۆیلەی! نازانم مێشکیان کەرپوچی تێدایە، یان کەرتکە سەببە!
عەدێ و مەدێ هاتنە تەنیشتە من، لەبەر خاریان هەر ئەوەتەبوو قوونیان لەسەر کورسی دانابوو! چایەچیەکە چایەکەی لە پێش داناین، گۆتمە چایەچیەکەی؛ ئەو چایە شەکری تێدا؟ گۆتی: نا، ئەوەتە شەکر ئەگەر تێدەکەی! گۆتم: دەستخۆش ئەمن هەر بێ شەکر دەخۆمەوە! عەدێ گۆتی: ئەرێ خارە وەزعت کوە، ئیشاڵلا باشی؟ ئەویش گۆتی: لۆ خەرک دێلی باشبین، ئەو عالەمە زۆر عەنتیکەیە، نایێلن ئیسرەعاتیش بکەین، ئێ بابە دە وازمان لێبینن، با بڕەکی بژین، بیست سار لەو چیا و چۆلەی خزمەتینگۆمان کرد، وەختی ئەوەی نیە پشیەکی بدەین! مەدێ گۆتی: خەرک گووی خواردیە خارە، وەڵلا هەقی وەیە ئەتوو پێروایشت زێڕ بی، چ نەما لۆ ئەو میللەتەی نەکەی، بەران چبکەین خەرک تێناگا تێ، ئێ کاکە خۆ بە زۆری نیە وەکی تێنەگا! ئەمنیش لێ بە جواب هاتم و گۆتم: وەڵلاهی مامەستا، خۆی ئێستا کاتی خزمەت کردنیە، میللەت پێویستی بەوەیە ئاگاو لێبی، ئێ ئەنگۆ خزمەتی نەکەن کێ خزمەتی دەکا؟ کابرای مەسوول سەری قیت کردەوە و بەینەکی تەماشا منی کرد! ڕەنگی پەڕی و گۆتیە عەدێ و مەدێ: ئەو معامیە کێ یە لەگەر خۆتان هینایە، هەر ئەوە مابوو بێ قسەی گەورەمان لۆ بکا، مەدێ بە جواب هات و گۆتی: خارە خۆ مشەوەش مەکە، ئەوە تەواو نیە و عەبی نەفسی دەخوا، بەین بەین دەیگری و پەتکان داوێ! ئەمنیش نەمکردە نامەردی و گۆتم : وەڵلا مەدێ بە خۆی شێتە و ئەمن لە گیزی ساغترم، حەبی نەفسیم لەکێ خواردیە بابە؟ عەدێ گۆتی: خارە کێشەکە ئەلێرەیە، ئەو نەخۆشانە ئینکاری دەکەن کەوا نەخۆشن و قەت پێ لێنانێن، لۆیێ دەبی گێ نەدەیە وانە! خەریکبوو لەگەر ئەو قسانە باوەڕ بە عەدێ و مەدێی بکەم کەوا ئەمن نەخۆشی نەفسیم هەیە و تەواو نیمە، ئاخر ناهەق نیمە، چونکە مەسوولەکانی مە وەکی نەخۆشەکی نەفسی مامەڵەی لەگەر ئەو میللەتەی دەکەن و هەموو ڕۆژێ بەرامپیلە درۆیەکیان لە هەناوی دەکەن وەکو حەبی هێور کەرەوەی!
بەرامپیل: لە قوماش دروست دەکرێ و ژنی لادێ لە ملی دەکا و پێشەوەی برند دەکاو شتی تێدەکا.
مایتی.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,234 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!