عەدێ و مەدێ 61
کەرەباب مۆبایلەکەی قەپات کرد و فڕێی دا سەر دەشبولی، جەمەدانیەکەی ڕاکێشاوە سەر چاوی و لێ نووستەوە، باشبوو ئەمنی لەبیر کرد! گۆتمە مەجۆی: ئەرێ کاکە ئەمن کێوە دەبەن؟ مەجۆ گۆتی: ئەمن هیچ نازانم، گۆتیان بڕۆ ئەو زەلامەی بینە، چیدیش پرسیاران نەکەی! گۆتم: کاک مەجید، قابیلە چیە ئەگەر پرسیارەکی بکەم! گۆتی: کاک مەجید کێیە؟ گۆتم: ئەتووی! گۆتی: ئەو مەجیدەت لە کێ هینا؟ گۆتم: پێت نارێن مەجۆ، ئێ مەجۆش لە مەجیدی وەرگیرایە، گۆتی: تەڕ نەتزانی! لەو دەمی کەرەباب بەخەبەرهات، گۆتیە مەجۆی: ئەوە لەگە کێ قسان دەکەی؟ مەجۆ گۆتی: لەگەر ئەو تەیرە موبارەکەی! کەرەباب گۆتی: بە ئەمری کێ قسەی لەگەر دەکەی؟ مەجۆی خۆڕی گۆتی: بە ئەمری گوونم، ئەوجە ئەوە ئەمری لۆ چیە؟ کەرەباب گۆتی: زۆر باشە، هەونکە دەچینە کن خاری، ئەوجە لەوێ مەردبە و باسی ئەمری گوونت بکە، وەڵلاهی دەبی بەو گوونانە بەدارێت وەکەین! مەجۆ ڕەنگی تێکچوو، ترسەکی لێنیشت، زانی خەبەر بگاتە خاری وەزعی شڕە، لۆیێ گۆتیە کەرەبابی: کورە دە گووی بخۆ خۆڕی، ئەتوو کوو درت دێ ڕاپۆرتم لەسەر بنووسی! کەرەباب گۆتی: دەرێی تازە ئەمن دەناسی! وەڵلا وەبیللا ئەگەر کەسم بەدەست نەکەوی لەسەری بنووسم، لەسەر خۆم دەنووسم!
مەجۆ زۆری لەگەر کەرەبابی گۆ، فایدەی نەبوو، ئێک لەوی ئێک لەوی، لێک گیربوون، شەڕەکە لە جوون و قسەی قۆڕ دەستی پێکرد، دوایێ بووە شەڕە چەپەرۆک، تڕومبێل لەوسەری جادەی لۆ ئەوسەری دەچوو! گۆتم: کاکە بکەن لە ڕاهی خوایی و واز بینن، کاکە وەڵلا ئەو تڕومبێلە وەردەگەڕێ، مەجۆ دەبانچەی ڕاکێشا و گۆتیە من: بێدەنگ دەبی، یان ئێدەکەگت لێدەم! کەرەبابیش گۆتی: وەڵلاهی دەستی لێبدەی دەتکوژم، جەنابی کاکە لافاوی گۆتی دەبی بەساغی بگاتە دەستم! مەجۆ بە جارەکی شێت بوو، نازانم لۆ وەها تێکچوو، دەتگۆ کریستالی خواردیە، خۆی پێ ڕانەگیرا و گۆتی: کورە دەبڕۆ، هەی لە تڕی خۆت و لافاوی بەم! کەرەباب هەر شێت بوو، ڕاست خۆی بەسە مەجۆی دادا! تڕومبێلیش وەکی تەیارەی دەڕۆیی، لۆ لە دەست مەجۆی وەرینەگرت، لەوسەری جادەی ڕۆیی لۆ ئەوسەری، بەوەش ڕانەوەستا و پەڕیەوە سایدەکەی دی، لۆ تڕومبێلەکی دوو تەنیش لە بەرامبەرمان نەدەهات، ڕێک هەردوو تڕومبێل لۆئێک چوون، گێم لە ڕمبەکی زۆر گەورەبوو، هەتا شەش تەقڵەش ئاگام لەخۆ بوو، پاشی هەنگی ئاگام لە هیچ نەما!
مایتی.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,029 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!