جۆری وشە: ناو
واتا: جامانە: پارچەیەکی تەنراوی بەدەزووچنراوی گوڵ گوڵییە، جۆرێکیان پیاو دەیبەستێ بەسەریەوە و جۆرێکیشیان ژنان دەیکەن بە کراس و دەسماڵ.[1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #پشتی یەکتری نادەن لە زەوی، بوون بە کۆمەڵی جامانە قەوی#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
من ئیستاکە بۆنی گورگ و
بۆنی گەوجێتی و شێتێتی و
بۆنی ڕۆژنامەی شەڕخواز و..
بۆنی جامانەی خائین و
بۆنی کەڕووی مێژوویەکی کۆنم لێدێ.
#شێرکۆ بێکەس#
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 694 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!