جۆری وشە: چاوگ
واتا: جووڵە، جووڵانەوەی شت [1]
بزاو، بزوتن.
نموونە لە پەندێکی کوردی: #هەورە تریشقە با کێو بسمێ گشتی ئاسانە هەر سان نەجمێ#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
هاتم بۆلات لەیەک وەختا وەرزی ڕاپەڕینی خاک و
جمان و هەڵسانی شیعر و تەقینەوەی کانیاو و
شۆڕشی بەفر و باران بوو
لەیەک کاتدا وەرزی تووڕەبوونی کێڵگە و
هەڵپژانەوەی قەڵەم و گێژەڵووکەی خوێنی جادە و
پەنگ خواردنەوەی ئازیزان بوو.
شێرکۆ بێکەس