قوماش 44
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
لەسەر قسەی کابرای هیچ قسەم نەکرد، نەگۆتم ئا، نەگۆتم نا، بەڵکو بەینەکی باش تەماشای ناوچاوی کابرام کرد، ئەویش هێدی هێدی کشاوە جێی خۆی! ئەوانەی لەوێبوون و ئاگایان لەخۆ بوو، بەچاوی پڕ لە ڕەحم و بەزەیی تەماشایان دەکردم و زگیان بەمن دەسووتا کە تازەمە کەتیمە ناو ئەو زیندانەیی و هیچ ئەزموونەکم نیە لەگەر لێدان و تێهەردانی، ئەمنیش سەرم شۆڕکردبووەوە تەماشا عاردیم دەکرد و فکرم لە داکم و بابم دەکردەوە، دەمگۆ: ئیلاهی دەبی ئێستا وەزعیان کووبی و کوو دەریایەک لە فرمێسکیان لۆمن هەرڕێشتیە، دەبی ئێستا ئەو خەبەرە بگاتە هەورینی ئەو لەخەمان کوو بە کۆرە مستان سینگی خۆی بکووتی و بگریێ!
ئەو بەرەبەیانەی خەوم لێ نەکەتەوە، چونکە دەمگۆ ڕەنگە ئێستا نا ئێستاگازم بکەن لۆ تەحقیق و لێدان و کووتانی، پێشتر هەندەک لە خزم و برادەرم لە دائیرەی ئەمن گیرابوون و کارەساتیان دەگێڕاوە، کەوا کوو بنیادەم لەو جێیەی حسابی سەشی لۆ ناکرێ و ئاسانترین تەعزیب ئەوەیە کەوا دوو زەلام لۆ ماوەی دوو سعاتی بەس بە حەیزەرانان لێت دەدەن، هەرکاتەکیش لەخۆبچی پەقرەجە ئاوەکت پێدا دەکەن و بەهۆش خۆت دەیننەوەو دیسان حەیزەران بارانت دەکەن! لەو داڵغەو خەیارانە دابووم، ئێکەک هاتە تەنیشتم و گۆتی: بە ئیسرەحات بنوو، ئێستا گازت ناکەن لۆ تەحقیقی، تەحقیق و تەعزیب لە پاش سعات ئێک و دووی شەوێ دەست پێدەکا! ئەوە هەم ئارامیەکی پێدام، هەم ترسەکی گەورەی لەدری دروست کردم، چونکە دەقە بە دەقەم دەژمارد و دەمگۆ دەبی کەنگی سعات ئێکی شەوێ بێ، بەدەم ئەو خەیارانە خەوم لێکەت!
وەختەکی لەگەر دەنگی انهض انهض و گوم گومی(هەستن هەستن) بەخەبەر هاتم، چار پێنج ئەمنی ڕەشی لچەستووری قەرەو هاتبوونە ژێر زەمینەکەی، سەرو حەیزەرانیان پێبوو، ئێکەکیش دەفترەکی لەدەست بوو، دیاربوو ناوی گیرایەکانی دەخیندەوە، ئەمە هەموو ڕێزبووین، کوردەکیان لەگەر دابوو، دەموچاوی خۆی پێچابوو هەتا کەس نەیناسی، بەکوردی بەمەیگۆ: سەگ و سەگباب و موخەڕیبینە، گێبدەنە من، ئەوەی ناوی خیندراوە بە دەنگەکی برند دەرێ نەعم و دێ ئەلێرە ڕادەوستی! دەست بەناو خیندنەوەی کرا، ئەوەی ناوی دەخیندراوە دەیگۆ نەعم و دەچووە ئەوجێی کوردەکە گۆتی لێ ڕاوەستە، دەبا بە بەینی دوو ئەمنی عارەب دابچی و ئەوانیش بەهەموو قووەتیان بە حەیزەرانان لێیان دەدای، ناو ناو خیندراوە؟و هەمووی دەیگۆ: نەعم! ناوی من خیندراوە و لە بێ بەختی خۆم و لە ترسی حەیزەرانی لە باتی برێم نەعم، گۆتم: بەرێ! کابرای عارەب کە ناوی دەخیندەوە، تەماشایەکی منی کرد و گۆتی: شنو بەڕێ(بەرێ چیە)؟ کوردە سەگبابەکەش گۆتی: وەی قوزەلقورت، سەی خۆڕی، لێرەش کوردایەتیە سەگبابەکەی دەکەی، هەونکە پیشانت دەدەمێ بەرێ چیە! ئەوجە گۆتیە عارەبەکەی: سیدی هازا موخەڕیب، یگول نعم بالکوردی، یعنی ویە المخربین الي بالجبل(گەورەم ئەوە بەکوردی دەرێ بەرێ، مەعنای وەیە لەگەر تێکدەرەکانی چیایە)، کابرای عارەب گۆتی: هسە اني اشوفە شنو بەڕێ، یاللە جیبوا(ئێستا پیشانی دەدەم بەرێ چیە، یاڵلا بیهنن)، پێشی هەمووان کوردە سەگبابەکە هات و ئەمنی دا بەر مست و پێلەقان و عارەبەکانیش بە حەیزەرانان کەتنە سەرم، ئەو گیرایانەی لەوێبوون، هەمووی تاسا بوون و زگیان بە من دەسووتا، کەوا گەنجەکی بەستەزمان ئەوهای لێبکرێ، لەوانەیە سەت حەیزەرانیان لێدابم، لەگەر سێیەم حەیزەرانی کەتمە عاردی، ئەوان بەردەوام بوون لە لێدانم، کوردە سەگبابەکەش دەیگۆ: ئەوها لێ دەکەین، ئەوجە با جەلال و مەسعود بێن قورتارت بکەن!
مایتی.[1]
پەقرەج: سەتڵ.
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!