چکەردی؟
نووسین: #لەیلا بەرزنجی#
تاوێک بۆ ئارامبوونی ڕوح خۆم کرد بە حەمامەکەدا ڕێک (پێنج) ساڵ بەر لەئێستام دێتەوە یاد واهەست دەکەم دوێنێ بوو خەمێکی قوڵ ئەوەندە بەئازار.........
برینەکەی کەتوێژاڵی لێنیشتوە هەموو ساتێک هەموو کاتێک دوبارە دەکولێتەوە و هەمان ئەو خوێنەی لێدەچۆڕێ کە بەر لە پێنج ساڵ بەر لە ئێستا کەلێی چۆڕا.
جیاوازیەک لەنێوان من و تۆ و ئەو و ئەمڕو و ئەوکات ئەوەیە گۆرانی تۆ بۆ عیشقی بیماری من چکەردی..
ئای بۆ ئەو ئاوازەی کەلەی سەرت دەتەزێنێ واڕاهاتم لەناو ئاگری عیشقدا چرۆم بکەم کەکردم..!
بەڵام بەرێکی ڕەش، گوڵێکی ژەنگی لێ سەوزبوو..!
خۆم داوەتە بەر دووشەکەو دەمەوێت تاوێک نوقمبم لەناو خەیا لەناو خۆم لەناو تۆ..!
تک تک دڵۆپە ئاوەکان بەو قژمدا دێتە خوارەوە خۆزگەم دەخواست بەوچەشنە دڵیشم هەڵوەرایە لەت لەت پارچەکەنی بکەوتایە بۆ ئەبەد..!
لەم تەختی شانۆیەدا باجی قسەی خەڵک دەدەم، تۆش باجێک کە ئەکتەرەکانی ناناسم، ڕەنگە پێت سەیربێت کەسێک نەناسی ئیتر بۆ چی گرنگە..؟ دەی دەزانم تۆش هەمان ئازارت هەیە لەناو هەمان خەیاڵدا دەژیت، نازانم ئەم دەرهێنەرە چ سەمەرەیەکی تری بۆمن ئامادەکردوە من دەمەوێت دەورەکان بگۆڕم، دەمەوێت خۆم بم نەک تۆ نامەوێت چیتر سواڵکەربم دەمەوێ گەدابم..!
پێت سەیرە..؟! ئاخر سواڵکەر چۆن دەبێتە گەدا..؟
ئی بڵێ ئەمڕۆ گەدا دراوە بەکەسێکی تر دێوانەت لێدێت؟![1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!