جۆری وشە: ناو
واتا: ڕۆژێ کە تیاین؛ نەدوێکە نە سۆزی؛ ئیمڕۆ؛ ئیڕۆ؛ ئاڕۆ؛ ئارۆ.[1]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
سوبحی فەروەردینە ئەمڕۆ، بولبولی دڵ بێ غەمە
گەر لە خۆشیا ڕۆحی دەرچێ باخەوان هێشتا کەمە
#بێخود#
ئەمڕۆ2
جۆری وشە: هاوەڵکار
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئەگەر دوێنێ مامۆستاکان
یەک سوڵتانیان پێ ئەگەیان،
ئەمڕۆ ئەبێ مامۆستای کورد
دانیشێ و بە ڕاوێژی ورد
ڕێگای پێگەیاندن دانێ،
بۆ ملیۆنان، نەک سوڵتانێ!
#گۆران#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,436 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!