هەر شەوەی قەبرێ بناسێ
ئه و ئیدیۆمە شێوەی توکە، لە کوردەواری دەوترێت(توک و لوک)، لە بیروباوەڕی ئیسلامدا مردوو دوای ئەوەی دەنێژرێت لە گۆڕدا(قەبر) لە شەوی یەکەمدا گۆڕەشار دەدرێت، ئه و گۆڕەشارەش واتە هەردوو لای قەبرەکە دێتەوە یەک و تووند تاڕادەی پەراسوو شکاندن ئه و مردووە لە باوەش دەگرێت، ئەوەش بەجۆرێک لە(عەزاب)ی قەبر و گۆڕ ئەژماردەکرێت، بۆیە بە پیاوخراپ و کەسێکی بەیدووم و بەد و خراپەکار بەتوک و لوکەوه دەوترێت: هەر شەوەی قەبرێ بناسێ، بۆ ئەوەی زۆرترین عەزابی قەبر بچێژێت.[1]