جۆری وشە: ناو
واتا: یارییەکی باوە لە نێوان ئەو کەسانەی هەوەستی کەلەشێر بازییان هەبێ، دوو کەلەشێر لەگەڵ یەک شەڕ ئەکەن تا یەکیان ئەبەزێ. [1]
(خۆزگە ئەم جۆرە یارییانە لە کوردستان باوی نەمایە، چونکە ئازاردانی ئاژەڵی تێدایە.)
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
یان لە کەلاوەی چەپەکا
کە زۆرن لەناو گەڕەکا
دیمەنی شەڕەکەڵەشێر
لەگەڵ یەکا
#شێرکۆ بێکەس#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 357 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!