ئاسمان لێفە بێت دایناپۆشێ.
عەیبوعار و کردەوەی ناشرینی ئەوەندە زۆرە، بەهیچ شتێک ناشارێتەوە. مەبەستی کەسانێکە کە عەیبەیان پێ عەیب نییە، خۆیان نەنگدارن و کاری ناشرین بە کۆمەڵگەدا بڵاودەکەنەوە. شێخ محەمەدی خاڵ دەڵێت: بە کەسێک دەوترێت کە دەنگی زڕابێ و نەنگی و بەدناوی دەرکەوتبێ.[1]