پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لوتف عەلی خانی زەند، سەرکردەیەکی ئازا و دلێری کورد
16-01-2025
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
هەورامییەکانی باکووری ئێران کێن؟
16-01-2025
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
داگیرکاریی نەرم؛ لە تاڵانکردنی خاکەوە بۆ تورکاندنی منداڵانی کورد
16-01-2025
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەو ڕادیۆ کوردییەی تورکیای تۆقاند
16-01-2025
شادی ئاکۆیی
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی ئامادەیی پیشەسازی 30ی تەمموز لە کەرکووک ساڵی 1981
16-01-2025
زریان عەلی
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی هەڵۆ لە پێنجوێن ساڵی 1979
16-01-2025
زریان عەلی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەسڕ لە خورماتوو ساڵی 1997
15-01-2025
زریان عەلی
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
15-01-2025
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ژنێکی کورد، بەربژێرە بۆ سەرۆک شارەوانی کۆڵن پارتی سەوزی ئەڵمانیا
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ، سرودێکیان بۆ پشتگیری قەسەدە وتووە
15-01-2025
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  534,914
وێنە
  114,242
پەرتووک PDF
  20,750
فایلی پەیوەندیدار
  110,392
ڤیدیۆ
  1,887
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,777
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,306
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,515
عربي - Arabic 
33,419
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,705
فارسی - Farsi 
11,792
English - English 
7,896
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,143
پەرتووکخانە 
26,220
کورتەباس 
19,614
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,154
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,364
شەهیدان 
11,943
کۆمەڵکوژی 
10,930
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,702
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,765
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
458
ئیدیۆم 
289
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
207
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,696
MP4 
3,074
IMG 
210,815
∑   تێکڕا 
247,136
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
پشتیوان نوری کەریم
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
ژیاننامە
هەردی
وێنە و پێناس
لافاوی ڕووباری خاسە لە کەرک...
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی...
چارەنووسی کورد لەڕێکەوتنامەی نێوان دەوڵەتە زلهێزەکاندا
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

چارەنووسی کورد لەڕێکەوتنامەی نێوان دەوڵەتە زلهێزەکاندا

چارەنووسی کورد لەڕێکەوتنامەی نێوان دەوڵەتە زلهێزەکاندا
چارەنووسی کورد لەڕێکەوتنامەی نێوان دەوڵەتە زلهێزەکاندا
#ڕەسوڵ بۆسکێنی#

کۆتاییەکانی سەدەی پانزەیەم نیشتمانی کورد تابلۆیەکی گەشاوە و جوان بوو، بۆ میرنشینە پشتاوپشتەکانی کورد، هەریەک لەوانە پێگە و جێگای تایبەتی خۆی هەبوو، لەسەدەی شانزیەم بەدواوە خاک و نیشتمانی کورد بووە شانۆی ڕووداوەکان لەنێوان ئیمپڕاتۆری عوسمانی و سەفەویدا، بەزۆر شێوازی جیاواز، ئەنجامی ئه و جەنگ و ڕووداوانەی نێوان عوسمانی سونی و سەفەوی شیعی دابەش کردنی کوردستانی لێکەوتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی سەفەویەکان بەره و خۆرئاوا پەلاماریان برد و لەماوەی چەند ساڵێکدا توانیان دەست بگرن بەسەر چەند ناوچەیەک لەبەغداوە درێژدەبێتەوە تا مرعش و بەشێکی زۆر لە خاکی باکووری کوردستان، تەنانەت ئه و میرانەی هاتبوون گوێڕایەڵی و پشتگیری خۆیان دەرببڕن، شائیسماعیلی سەفەوی یانزە میری کوردی خستە زیندانەوە، خاکەکەی دایەدەست بریکارەکانی خۆی، بەڵام کە سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی (15012- 1520ز) هاتە سەرتەخت، بڕیاری هێرش و پەلاماریدا بەره و ڕۆژهەڵات، چونکە هێزەکانی سەفەوی بەخێرایی بەره و ڕۆژئاوا ملیان دەنا و بۆ دەوڵەتی عوسمانی بەمەترسی دەزانی، ئەوە بوو له23ی ئابی 1514ز شەڕ لەنێوانیان هەڵگیرسا، لەدۆڵی چاڵدیران لەباکووری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی ورمێ، لەئەنجامدا شائیسماعیلی سەفەوی تێکشکا و بەبرینداری هەڵات و تەبرێزی پایتەختی بەجێهێشت، ساڵی شەڕی چاڵدیران بوو بەخاڵ و نیشانەیەکی ترسناک لەمێژووی کورد، بۆیەکەمجار خاک و نیشتمانی کورد بەپێی ڕێکەوتن لەنێوان ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی دابەش کرا، ئەمەش هەڵوێستێکی تازەی لەسەرئه و بارودۆخە تازەیە هێنایەکایە، هەندێک میرەکوردەکانیش هەر یەک لەوان چوونەپاڵ لایەک، لەکاتێکدا هیچ گرنتیەکی عوسمانی و سەفەوی نەبوو بۆ میرەکوردەکان.

$ڕێکەوتننامەی ئەماسیە$
دەسەڵاتی عوسمانی - سەفەوی هەوڵیاندا بەڕێکەوتن کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکەن، ئەوەی زەرەرمەند بوو تەنیا نەتەوەی کورد بوو، بەدرێژایی مێژوو کورد لەڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان وەک کارتێکی گوشار لەنێوان دەوڵەتە زلهێزەکان بەکارهاتووە و لەسەر پشتی کورد ڕێکەوتنیان کردووە، ڕێکەوتن و پەیمانامەکانیشیان جێگیرنەبووە و دووبارە شەڕ دەستی پێکردۆتەوە بۆ نموونە لەڕێکەوتنامەی ساڵی 1555ز کەبەپەیماننامەی (ئەماسیه) ناسراوە، بەشی زۆر خاکی کوردستان بەر دەوڵەتی عوسمانی کەوت، ئێران تەنیا دەسەڵاتی بەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی زاگرۆس و کرماشاندا هەبوو، بەڵام لەساڵی 1578ز شەڕی نێوان عوسمانی و سەفەوییەکان دەستی پێکردەوە، لەڕاستیدا هەمیشە گۆڕانکاری گەورە ڕوویدەدا لەڕێڕەوی پرۆسە سەربازیەکانی نێوان ئێرانییەکان و تورکەکان، سەرەڕای وێران بوونی نیشتمانەکەیان لەم شەڕانەدا کوردەکان ژیانی چاکترین لەجەنگاوەرەکانیان کردە قوربانی سەرکەوتنەکانی عوسمانی.

$ڕێکەوتننامەی زەهاب$
شاعەباسی سەفەوی1581- 1629ز بەپێی ڕێکەوتنامەی ئاشتی لەساڵی 1590ز کەبەپەیماننامەی (فەرهادشا) ناسراوە، دەستی هەڵگرت لەئازەربایجان و شارەزوور بۆ تورکەکان، بەڵام دوای چەند ساڵێک سەرلەنوێ شەڕ دەستی پێکردەوە، ئێرانیەکان توانیان هەندێک له و خاکەی لەدەستیان دابوو بیگرنەوە و لەساڵی 1623ز دەستیان گرت بەسەر بەغدا و موسڵ و بەسرە و عیراقی عەرەبی، لەساڵی 1639ز ڕێکەوتنامەی (زەهاب) لەنێوان هەردوولا ئەنجام دراو هێڵەگشتیەکانی سنووری هەردوو ئیمپڕاتۆریەت دیاری کرا، بەم شێوەیە بەردەوام لەکێشەدابوون ئەوەی زەرەرمەندی یەکەم بوو تەنیا گەلی کورد بوو.

$ڕێکەوتننامەی قوستەنتینیە$
لەساڵی1736ز نادرشای ئەفسار دەسەڵاتی گرتەدەست لەئێران، لەژێر ئاڵای سەفەویە لابراوەکان هاتە سەرتەختی ئێران و فەرمانڕەواییەکی نوێی دامەزراند، بەهەمان شێوەی پێشوو کرده سەربازییەکانی نێوان تورکی- ئێرانی بەردەوام بوو، تابەستنی ڕێکەوتنامەی (قوستەنتینیە) لە 17- 10- 1739ز لەنێوان تورکیا و ئێران، هەردوولا ڕێکەوتن لەسەرئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ڕێکەوتنامەی (زەهاب)ی ساڵی 1639ز، ئەوە بوو ئێران زەویەکانی پێش ئه و کاتەی وەرگرتەوە، هەستان بەلکاندنی زەوی و زاری کوردەکان بەئیمپڕاتۆریەتەکانیانەوە، هەوڵیاندا دەسەڵاتی کارا دابمەزرێنن لەکوردستان، ئەوە شتێکی سروشتیە سوڵتانە عوسمانیەکان حەزنەکەن میرنشینەکوردییەکان خاوەنی بارودۆخی سەربەخۆبن، لەبەرئەوە موڵکی فەرمانڕەواکانی کوردستان ڕووبەڕووی دابەشکردنی مەترسیداربوونەوە، بەپێی بارودۆخی کارگێڕی نوێ ناوچەکەی دابەشکرد بۆ چەند (هەرێم) سنجقێک، ویلایەتی دیاربەکر بۆ 19 سنجق دابەش کرا، تەنیا هەشتیان درا بەمیرە کوردەکان، لەوەشدا هەوڵیان دەدا ئه و بنەماڵانە بێننە پێشەوە ناو و ناوبانگیان کەم بوو، لەچاو بنەماڵە ناودار و گەورەکان، بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ ڕاپەڕێنن، لەلایەکی تر بۆ لەت لەت کردن و پارچەپارچەکردنی بوونیادی کۆمەڵایەتی و سیاسی جیهانی کورد، بەمەش کێشە و ئاژاوەی دەخستە نێوان میرە کوردەکانەوە.

$ڕێکەوتننامەی ئەرزرۆمی دووەم$
وڵاتی کوردان بەدرێژایی چەندین سەدە گۆڕەپانی شەڕەکانی تورکی ئێرانی بوو، خاکی کوردان بەردەوام تووشی گورزی کوشندەبوو، ئەوەش گرنگ نەبوو کێ هێرشکەرە و کێ سەرکەوتوودەبێت، نرخەکەی تەنیا وێرانکاری کوردستان و بەهەدەر ڕۆیشتنی گیانی سەدان هەزار کەس بوو لەگەلی کورد، لەبەرامبەردا گەلی کورد هەمیشە بەرگری لەخاک و نیشتمانەکەی کردووە، بەڵام هەرکات دوژمنەکان دڕۆستیان نەهاتبن، لەدژی گەلی کورد یەکیان کرتووە و هاوکاری یەکتریان کردووە بۆ لەناوبردنی نەتەوەی کورد، زۆرجاریش تورکیا و ئێران سکاڵای هەرێمایەتیان لەدژی یەکتر بەرزدەکردەوە و زۆرجار ئەم سکاڵایانەیان پشت ئەستوردەکرد بەپەلاماری سەربازی بۆ سەریەکتر، بەڵام ڕێڕەوی ئەم جۆرەکارانە دڵخۆشکەرنەبوو بۆ بەریتانیا و ڕووسیا، هەردووکیان لەوە دەترسان هەڵگیرسانی شەڕێکی تر زیان بەبەرژەوەندیە سیاسی و ئابووریەکانی ئەوان بگەیەنێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبەرئەوە بەدەستپێشخەری ڕووسیا و بەریتانیا کۆنگرەیەک بەسترا لەئەرزڕۆم بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکانیان، هەروەها نوێنەری وڵاتە ئەوروپیەکان ڕۆڵی سەرپەرشتیاری دەبینی لەم کۆنگرەیەدا، کە خواست و ویستەکانی خۆی سەپاند لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوەی له و کارانەدا خاکی لەت وپەت دەکرا گەلی کوردبوو، نەک لەکۆنگرە بەشدارنەبوو، هەر لێشیان نەپرسیەوە.
ڕێکەوتنامەی (ئەرزرۆمی دووەم) لە19- 31ی ئایاری 1847زدا، لەشاری ئەرزڕۆمی باکووری کوردستان لەنێوان دەوڵەتی قاجاری و دەوڵەتی عوسمانیدا بەئامادەبوونی نوێنەری هەردوو دەوڵەتی ڕووسیای قەیسەری و بەریتانیا مۆرکرا، ناوەرۆکی ڕێکەوتنامەکە داوای دەکرد، هەریەک لەتورکیا و ئێران دەستهەڵگرن له و سکاڵا دارایی و هەرێمایەتیەی لەدژی یەکتر بەرزیان کردۆتەوە، هەردوولا بەڵێنیاندا ڕێگری بکەن لەپەڕینەوەی خێڵەکوردەکان لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر و سەپاندنی یاسای دیاری کردنی ناسنامەی خێڵەکان و بەهێزکردنی یاسای ئاسایش لەسەر سنوورەکان، ئەمەش زەبرێکی گەورەبوو بەر بەرژەوەندی گەلی کورد کەوت.
یەکێک لەخاڵەگرنگەکانی پەیماننامەی دووەمی ئەرزڕۆم ئەوەبوو ئالیەتێکی نێودەوڵەتی دانرا بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی، کە پێکهاتبوو لەلیژنەیەکی چوار قۆڵی لەنوێنەرانی وڵاته بەشدار بووەکانی ئەم کۆنگرەیە، یەکێ لەئەرکەکانی دیاری کردنی سنووربوو، هەرچەندە بەشێوەیەکی کۆتا سنووردیاری نەکرا، بەڵام ڕووس و بەریتانیا سوودی زۆریان لەمە بینی بۆ دەستخستنە ناو کاروباری کوردەکان، هەردوولا ئەم بیانووەیان بەکاردەهێنا بۆ بەرژەوەندییە تایبەتیەکانی خۆیان لەهەموو بۆنەیەکدا، لەبەرئەوە ئەنجامەکانی پەیمانامەی ئەرزڕۆم پەردەیەکی شەرعی دابەسەر بەدبەختی مێژووی گەلی کورد، هەروەها چەسپاندنی دابەشکردنی خاک و نیشتمانی کورد لەڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتیەوە.

$ڕێکەوتننامەی لۆزان$
هەروەها لەکۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی لەنێوان هاوپەیمانان و بەرەی میحوەر، پەیماننامەی سیڤەر پێکهات، له و پەیماننامەیەدا بڕیاردرا بەشێک لەنەتەوەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی سەربەخۆییان پێ بدرێت، کورد و ئەرمەن لەناو ئەم بابەتەدابوون، پەیماننامەی سیڤەر یەکەم بەڵێننامەی نێودەوڵەتی و یاسایی بوو دانی نا بەمافەکانی گەلی کورددا، وەک پێکهاتەیەکی سەربەخۆ و وڵاتەکەشی وەک بابەتێک لەسیاسەتی نێودەوڵەتیدا، کەلەماددەکانی 62، 63، 64 چارەسەری کێشەی مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەیی بکات، بۆ بەشێکی بەرفراوان لەگەلی کورد، بەڵام لەپێناوی بەرژەوەندی بەریتانیا و تورکیا مافی کورد خرایە ژێر لێوەوە و پەیماننامەی سیڤەر جێبەجێ نەکرا.
دوای ئەنجامدانی ڕێکەوتنامەی سیڤەر زۆری نەخایاند، وڵاتە گەورەکان بەرژەوەندی کوردیان بەهەند نەگرت و ئامادەییان دەربڕی دەستکاری ناوەرۆکی پەیماننامەکە بکەن، بەمەرجێک تورکیا بەرژەوەندییەکانی کورد لەمافی کلتوری بەهەند وەربگرێت، لەبەرئەوە کۆنگرەی لۆزان بەسترا، کەمالیەکان ڕەزامەندنەبوون پرس و بابەتی کورد لەناو خشتەی پەیمانی لۆزان تۆماربکرێت، بەڵام لەبەرئەوەی کورد دەستی دابووە شۆڕش، نکوڵی لەکورد بەشێوەیەکی گشتی لەقازانجی تورک نەبوو، وەک دەستپێشخەریەک مستەفا کەمال ئەتاتورک و حکومەتەکەی هانی بیرو بۆچوونی یەکسانی گوزەرانی کوردی دەدا لەتورکیای نوێدا، لەئەنجامی کۆنگرەی لۆزان یەک وشە نەهات دەربارەی کورد و کوردستان، بەڵام دەوڵەتە بڕیار بەدەستەکان دەبوایە ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ دەستهەڵگرتن لە مەرجەکانی سیڤەر، بۆ ئەم کارە لەکۆنگرەی لۆزان مستەفا کەمال داوای لەنوێنەرە کوردەکان کرد لەبەردەم ڕای گشتی بۆچوونی خۆیان دەرببڕن، کە کورد و تورک هەردوولا وەک یەک لەمافە نەتەوەییەکانیان یەکسانن، بەمەش مافی کورد کرایە قوربانی و بەچارەسەر نەکراوی مایەوە.
جیالەوەش لەڕێکەوتنامەی لۆزان لەساڵی 1921 بەئامادەبوونی وڵاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا، ژاپۆن، ڕۆمان، یۆنان، سڕبیا، کرواتیا، سلوانیا و تورکیا بەسترا و پەیمانی سڤەریان هەڵوەشاندەوە بەپێی پەیمانی لۆزان بۆ جاری دووەم دوای شەڕی چاڵدیران کوردستان بەسەر چوار دەوڵەت دابەش کرایەوە، گورزێکی کوشندەیان لە کوردستاندا و کوردیان کرد بەژێردەستەی وڵاتانی زلهێزی ناوچەکە.

$پەیماننامەی بەغداد$
لەپەنجاکانی سەدەی ڕابردوو جەنگی سارد جۆشی سەندبوو، لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، له و کاتەدا یەکێتی سۆڤیەت پشتگیری لەخەباتی گەلانی عەرەبی دەکرد، لەدژی داگیرکەری ڕۆژئاوایی و ئیسڕائیل، بۆ وەڵامدانەوەی ئەمەش وڵاتە ڕۆژئاواییە گەورەکان گرەنتیان دەکرد، لەسەر ڕژێمە کۆنەپەۆست و محافیزکارەکان لەناوچەکە هانیان دەدان، پەیوەندی بکەن بەهاوپەیمانیە سەربازی و سیاسیەکانی پەیوەندیدار بەپەیمانی ناتۆ، ئه و پەیمانەی بەریتانیا و ئەمریکا پێکیانهێنابوو.
لە24ی شوباتی1955 پەیمانی بەغدا مۆرکرا، بەریتانیا و ئیران و پاکستان و عیراق و تورکیا بەشدار بوون، ئەم پەیمانە لەبنەڕەتدا بۆ دژایەتی کردنی یەکێتی سۆڤیەت بوو، هەروەها دژی ئه و وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەچالاکانە کاریان دەکرد لەدژی ڕۆژئاوا، هەروەها بەشێک لەبەندەکانی ئەم پەیماننامەیە لەدژی کوردبوو، بۆ نموونە: لەماددەی یەکەم باس لەوە دەکات دەتوانرێت ڕێکەوتنی دوو قۆڵی ببەسترێت، لەنێوان دوو وڵاتە بەشداربووەکانی ئەم پەیمانە، ئەگەر تورکیا ڕێکەوتنێکی دووقۆڵی هەبێت، لەگەڵ عیراق (1946) بۆ دژایەتی کردنی کورد، ئێستاش خواستی هەبێت دەتوانێت، ڕێکەوتنێک ببەستێت لەگەڵ ڕژێمی ئێران. بەمەش پەیمانی بەغداد بەشێوەیەکی توند عیراقی بەسەربازگەی ڕۆژئاواوە بەستەوە.
دژایەتی کردنی پەیمانی بەغدا مۆرکێکی جەماوەری لەخۆگرت لەبەغدا، کوردەکانیش چالاکانە بەشداریان کرد، دانیشتوانی کوردستانی عیراق خۆپیشاندان و مانگرتنیان ئەنجامدا و دوای بەستنی چەندین کۆبوونەوە، داوایان کرد عیراق لەپەیمانی بەغداد بێتە دەرەوە و نوری سەعید دەست لەکارکێشانەی لە حکومەتەکەی ڕابگەیەنێت. کرێکارەکانی کەرکووکیش بۆریە نەوتیەکان و باڵەخانەی کونسوڵگەری بەریتانیایان تەقاندەوە، لە موسڵیش قوتابیان ناڕەزاییان دەربڕی، بەرامبەر هێرش و پەلامارەکەی سەرمیسر. ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی شێخ مەحمودیش کەسایەتی ناسراوی کورد لەبزاڤی نیشتمانی کورد لەسلێمانی لەساڵی1956 گۆڕا بۆ خۆپیشاندانێکی توندوتیژ، ئەمانە هەموو داوای لابردنی نوری سەعید و کۆتایی هێنان بەپەیمانی بەغدادی دەکرد.

$ڕێکەوتننامەی جە زائیر$
لەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول، ناچار بوو ڕێکەوتنێک لەگەڵ کورد ببەستێت، بەیاننامەی ئاداری ساڵی1970 لەئاکامی مرۆڤدۆستانە و قەناعەتی سەرکردایەتی بەعس نەبووە، بۆ ئۆتۆنۆمی لەچوارچێوەی عێراقێکی دیموکراتی بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی و پێکەوە ژیانی ئارەزوومەندانە، بەڵکو بەگوشارە ناوخۆیی و دەرەکیەکان ناچارکراوه، به و ڕێکەوتنامەیەی عیراق ڕایگەیاند، وەک لازاریف دەنووسێت: هۆکاری سەرەکی لەڕێکەوتنامەی ئاداری 1970 دوورخستنەوەی سەرکردایەتی کوردبوو، لەهەڵوێستی ڕابردووی، لەپەنابردنەبەر هێز و ناچارکردنی بەگفتوگۆ، هەتا بەعس دەرفەتی گونجاوی دەست بکەوێ، جارێکی دیکە لە کورد بداتەوە.
بەدرێژایی ماوەی چوار ساڵ لەسەر هەردوو ئەنجومەنی یاسادانان و ڕاپەڕاندن لەناوچەی ئۆتۆنۆمی نەگەیشتنە ئاکام، هەتا لەدوا کۆبوونەوەی نێوان وەفدی سەرکردایەتی کورد و سەرکردایەتی بەعس بەڕاشکاوی بەعس پڕۆژەی خۆیان لەبابەت ئه و مەسەلەیە خستەبەردەم سەرکردایەتی کورد، لەوێدا سەرەڕای دابڕینی کەرکووک و ناوچەکانی شەنگال و خانەقین و مەندەلی لەناوچەی ئۆتۆنۆم، لەجیاتی کەرکووک هەولێریان کردبوو بەپایتەختی هەرێمی ئۆتۆنۆمی و کورتیش کرابۆوە لەپارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک، کە ئەنجومەنی سەرکردایەت شۆڕش (بەعس) له11ی ئاداری1974 یاسای ئۆتۆنۆمی پەسند کرد، لەوێدا دەسەڵاتێک نەمابۆوە بۆ کورد، لەچوارچێوەی ئه و دوو دامەزراوەیەدا، ممارەسەی دەسەڵاتی خۆی بکات، هەموو بەڕێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس و ئاسایش و ڕەگەزنامە خرابوونەسەر وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی بەغداو هیچ دەسەڵاتێکیش نەدرابووە ئەنجومەنی یاسادانان و جێبەجێکردن.
سەرەڕای لایەنە خراپەکانی ناوخۆ لەسەر ڕێکەوتنامەی ئادار، کاریگەری وڵاتە زلهێزەکان و دەوروبەریش کەم نەبوو، ئێران و ئەمریکا بەوردی هاتنەسەرخەت، سوڤیەتیش پەیوەندیەکانی لەگەڵ عیراق زیاتر چڕ کردەوە، وای لێهات ئەمریکا و سۆڤیەت لەبەرامبەر هەردوو وڵاتی دراوسێی دژبەیەک ناڕاستەوخۆ هاتنە نزیک بەڕووداوەکانی ناوچەکە، ڕەنگدانەوەی ناکۆکی دەولی لەسەر پەیوەندییەکانی عیراق و ئێران، زیادبوونی پێگەی سۆڤیەت لەعیراق، مەترسی زیاتری لای ئەمریکا دروست کرد، لەساڵی 1972 (نیکسۆن) سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و (کیسنجەر) ڕاوێژکار بۆ ئاسایسی نەتەوەیی سەردانی ئێرانیان کرد و لەگەڵ شا کەوتنە وتوێژ بۆ دانانی ڕێگا چارەیەک بۆ دوورخستنەوەی سۆڤیەت لەعیراق.
ڕووداوەکانی ناو ئه و ملانێیە دەیسەلمێنن هەریەک لە (عیراق، ئێران، سۆڤیەت، ئەمریکا و ئیسرائیل) حیسابیان بۆ ئەگەرەکان کردووە، کورد وەکو کارتی یاریەکە بەکارهاتووە، لەنێوان ئەم وڵاتانەدا، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان، دوای چوار ساڵ نەشەڕ نەئاشتی لەسەرەتای نیسانی 1974 سەرلەنوێ شەڕی نێوان شۆڕشی کوردستان و حکومەتی عیراق دەستی پێکردەوە. لەزستانی 1975 لەنیۆیۆرک کیسنجەر وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ نێوێنەری هەمیشەیی عیراق لەنەتەوەیەکگرتوەکان کۆبۆوە بۆ دانانی ڕێوشوێنێک بۆ پەیوەندیەکانی نێوانیان، دواتریش کۆبوونەوەکان فراوان بوولەنێوان عیراق و ئێران، ئێران و سۆڤیەت، ئەمریکا و عیراق، هەمووی لەسەر کێشەری کورد و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان، لەساڵی 1975 شەڕەکان بەره و سەختی چوون، هەردوو وڵات عیراق و ئێران نەیانویستووە پێکەوە بکەونە شەڕەوە، بۆیە بەبێ ئاگاداری بارزانی کەوتنە گفتوگۆ، شانشینی سعودیە هاندەری پێکهاتنەوەی هەردوو دەوڵەت بوو، تا بەگفتوگۆ ناکۆکیەکانی نێوانیان چارەسەربکەن، لەبەرئەوەی هەوڵەکانی یەکەمی زەمینە خۆشکردن بۆ ڕێکەوتنی جەزائیر زۆر نهێنی بوون، زەحمەتە ئەوە بزانرێ کێ یەکەم هەنگاوی بۆ ئەم ئاشتیە سەیرە ناوە، شای ئوردن شاحسین و ئەنوەر سادات سەرۆکی میسر و هەواری بۆمدیەن سەرۆکی جەزائیر ڕۆڵیان هەبووە، لەناوبژیوانی هەردوو وڵات، نەتەوەیەکگرتووەکانیش ڕۆڵی خۆی هەبوو، لەسەر سکاڵای عیراق، بەڵام پوختە و دوا هە نگاوی پێکهێنانەوە بۆمدیەن تۆماری کرد.
هەواری بۆمدیەن پێشتر لەکاتی کۆبوونەوەی وڵاتانی (ئۆپیک) له26- 10- 1974 لەگەڵ سەدام حوسێن بۆ نەخشەی پێکهێنانەوەی عیراق و ئێران، بۆ مەبەستی ڕێگا خۆشکردن بۆ پێکهاتنەوە کۆبوونەوە، دواجار لەپەراوێزی کۆبوونەوەی دەوڵەتانی خاوەن نەوت (ئۆپیک) له6- 3- 1975 هەواری بۆمدیەن و شای ئێران و سەدام حسین بەکۆبوونەوەیەکی لاوەکی کۆتاییان پێهێنا و لەڕێکەوتنامەی جەزائیردا یەکیان گرتەوە، ئه و ڕێکەوتنامەیە تایبەت نەبوو بەیەکلایی کردنەوەی ناکۆکیەکانی چەند ساڵەی نێوان عیراق و ئێران، بەڵکو سەودایەکی هەردوو دەوڵەت بوولەسەر حیسابی کورد، خاک و ئاو بەرامبەر تواندنەوەی شۆڕشی کورد، هەریەک لەوڵاتانی پەیوەندیدار بەم ڕێکەوتنامەیەوە هۆکاری خۆی هەبوو لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی.
لەدوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئاشکرا و نهێنی لەئاستی وەزارەتی دەرەوەی عیراق و ئێران، بەهەوڵی ناوبژیوانان لەکۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی (ئۆپیک) بەسەرپەرشتی هەواری بومدیەنی سەرۆکی جەزائیر لەلایەن سەدام حسین جێگری سەرۆک کۆماری عیراق و شای ئێرانەوە ڕێکەوتنامەی جەزائیر ئیمزاکرا.
هەردوولا ڕێکەوتن لەسەرئەوەی ڕێزگرتنی پیرۆزی سنوور و خاک و ئاسایشی یەکتربگرن، لەسنوورداخستن و قەدەغەکردنی پەڕینەوە، لەپێناوی سنووردانانی کۆتایی بۆ هەموو سنووربەزاندنێک بەمەبەستی کاری تێکدەرانە لەهەر لایەکەوە بێت، لەمەش سەدام حسین تەنیا مەبەستی لەناوبردنی شۆڕشی کوردستان بوو، ئێرانیش وەکو دەوڵەت له و ڕێکەوتنامەیە سوودمەند بوو بۆیەش بەزوویی پشتی شۆڕشی کوردستانی بەردا.
هەتائێستاش دەقی تایبەت بەبەشە نهێنیەکانی ئه و ڕێکەوتنامەیە بەردەست نین، کە سەودای داگیرکارانی کوردستان لەسەر حیسابی شۆڕشی کوردستان بوو، هەواڵی ڕێکەوتنامەی جەزائیر وەک هەورە تریشقە لەهەموولایەک لەکوردستان دەنگی دایەوە، بەشێوەیەک سەرکردەکانی کورد به و بێویژدانیە چاوەڕوانی ئاکامەکەیان نەدە کرد.
دوای ئەوەی ساڵی1975 بەتەوقە و یەکتر لەئامێزگرتنی شای ئێران و سەدام حسینی جێگری ئەوکاتی حکومەتی عیراق ڕێکەوتنەکە کراو بەوە شۆڕشێکی گەورەی کورد شکستی پێهێنرا و بڵاوەی لێکرا، کە دواتر بەڕێکەوتنامەی شومی (جەزائیر) ناوی دەرکرد، ڕێکەوتنامەی جەزائیری 1975 بووە هۆی زیندەبەچاڵ کردنی جوڵانەوەی کورد و بەپیلانێکی دەرەکی شۆڕشی کوردستانی لەباربرد و گەلی کوردیش سەرگەرادان مایەوە.

$ڕێکەوتننامەی تورکیا - سوید و فنلندا$
دوا ڕێکەوتنامەی زلهێزەکان دەربارەی چارەنووسی کورد، ڕێکەوتنی تورکیا و سوید و فنلندایە، فرۆشتنی ئەم جارەی کورد جیاوازە، ئەوەش دوای ئەوەی لەکۆتایی مانگی ڕابردوو سوید و فنلندا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لەپەراوێزی لوتکەی ناتۆ لەمەدریدی پایتەختی ئیسپانیا واژۆکرد، بەگوێرەی ناوەرۆکی یاداشتەکە دەبێ سوید 73 کەسی داواکراو لەلایەن ئەنقەرەوە ڕادەستی تورکیا بکاتەوە، لەبەرامبەریشدا تورکیا ڕەزامەندی لەسەر ئەندام بوونی هەریەکە لەسوید و فینلندا لەهاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بەناتۆ دەدات، ئه و 73 کەسەی لەلایەن تورکیاوە لەسوید داوا کراون، ژمارەیەکیان سەر بەپارتی کریکارانی کوردستانن، لەدوای ڕێکەوتنەکەی سوید و فینلندا و تورکیا ئاندرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید ڕایگەیاند، ئەوان پابەندی ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ تورکیا دەبن، ئه و بەڵێنانەی لەبارەی ڕادەستکراوانەوە داویانە جێبەجێی دەکەن، هەرچەندە سەرۆک وەزیرانی سوید دڵنیایی دا هیچ کات هاووڵاتی سویدی ڕادەستی تورکیا و هیچ وڵاتێکی تر ناکەنەوه، بەڵکو ئه و کەسانەی وەڵامیان وەرنەگرتێبت، تورکیا داوای دەکاتەوە ئەوانە ڕادەست دەکرێنەوه، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاش ڕایگەیاند، ئەوەی مەبەستمان بوو، لەسوید و فینلد ا دەستمان کەوت، سوید ڕادەستی داخوازیەکانی تورکیا دەبێت و ڕێگای پێدەدات سیاسەتی دەرەوەی سوید کۆنترۆل بکات، لەکاتێدا تورکیا دەوڵەتێکی دیکتاتۆری ئیسلامیە وسوید و فینلندا تائێستا بەقەڵای دیموکراسی و مافی مرۆڤ ناوزەد کراون، بەڵام لەبەختی کورد ئەم دوو هاوکێشە پێچەوانەیە لەسەرمێزی گفتوگۆ دژی کورد کۆدەبنەوە و ڕێکەوتنامەی لێتێگەیشتن مۆردەکەن، ئەوە هیچ لەمەسەلەکە ناگۆڕێ سوید و فینلندا خەڵکی دانیشتووی وڵاتەکانیان ڕادەست بکەن یاخودنا، ئەوەی گرنگە ئه و ڕێکەوتنامەیە ڕێگادەدا و هێز و تین دەخاتەبەر تورکیا بتوانێت داوایەکی ئاوا لەوڵاتانی نێودەوڵەتی بکات، ئایا تاکەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەناوی کێشەی ناوخۆ ئه و زوڵم و بێدادیە لەدەوڵەتە سەردەستەکانی کورد قبوڵ دەکات، ئایا تاکەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان ڕێگادەدەن گەلی کورد ببێتە قوربانی ڕێکەوتنامەی نێوان زلهێزەکانی دنیا. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 827 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ڕانیە (راپەڕین)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 10-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 827 جار بینراوە
QR Code
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک گەنجی مەڵکەندی لە سەدەی بیستەمدا
کورتەباس
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی ئاماری ساڵی 2024ی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردەوە
وێنە و پێناس
دوو گەنجی شارۆچکەی خورماتوو ساڵی 1994
کورتەباس
فریال کراڵ: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لە بەرژەوەندیی کورد و ئابووریی ناوچەکەدایە
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
سێ هاونیشتمانی شارۆچکەی خورماتوو نەورۆزی ساڵی 1996
وێنە و پێناس
ئاهەنگی ئامادەیی باعەدرێ ساڵی 2000
ژیاننامە
هەردی
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
وێنە و پێناس
گەشت و دڵخۆشی هاوڵاتییان بەبۆنەی چەژنی نەورۆز لە سەیرانگای دوکان ساڵی 1984
کورتەباس
سەید محەمەدی سەفایی.. بۆچی لە زیکری تەکێی شێخانەوە چووە کۆڕی سترانبێژان؟
ژیاننامە
بەهمەن حاجی
کورتەباس
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی بەریتانیا: دەبێت مافی گەلی کورد پارێزراو بێت
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
سەباح حاجی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
عەلی شایان
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
کورتەباس
دەربارەی دیوانی؛ تەشی بەختم خۆشەویستیت بۆ دەڕێسێ 01

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
پشتیوان نوری کەریم
21-02-2009
هاوڕێ باخەوان
پشتیوان نوری کەریم
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
12-01-2025
سروشت بەکر
سووسەن ڕازانی
ژیاننامە
هەردی
14-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
هەردی
وێنە و پێناس
لافاوی ڕووباری خاسە لە کەرکووک ساڵی 1964
15-01-2025
زریان عەلی
لافاوی ڕووباری خاسە لە کەرکووک ساڵی 1964
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی شنگال ساڵی 1975
15-01-2025
زریان عەلی
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی شنگال ساڵی 1975
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لوتف عەلی خانی زەند، سەرکردەیەکی ئازا و دلێری کورد
16-01-2025
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
هەورامییەکانی باکووری ئێران کێن؟
16-01-2025
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
داگیرکاریی نەرم؛ لە تاڵانکردنی خاکەوە بۆ تورکاندنی منداڵانی کورد
16-01-2025
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەو ڕادیۆ کوردییەی تورکیای تۆقاند
16-01-2025
شادی ئاکۆیی
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی ئامادەیی پیشەسازی 30ی تەمموز لە کەرکووک ساڵی 1981
16-01-2025
زریان عەلی
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی هەڵۆ لە پێنجوێن ساڵی 1979
16-01-2025
زریان عەلی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەسڕ لە خورماتوو ساڵی 1997
15-01-2025
زریان عەلی
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
15-01-2025
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ژنێکی کورد، بەربژێرە بۆ سەرۆک شارەوانی کۆڵن پارتی سەوزی ئەڵمانیا
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ، سرودێکیان بۆ پشتگیری قەسەدە وتووە
15-01-2025
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  534,914
وێنە
  114,242
پەرتووک PDF
  20,750
فایلی پەیوەندیدار
  110,392
ڤیدیۆ
  1,887
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,777
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,306
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,515
عربي - Arabic 
33,419
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,705
فارسی - Farsi 
11,792
English - English 
7,896
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,143
پەرتووکخانە 
26,220
کورتەباس 
19,614
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,154
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,364
شەهیدان 
11,943
کۆمەڵکوژی 
10,930
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,702
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,765
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
458
ئیدیۆم 
289
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
207
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,696
MP4 
3,074
IMG 
210,815
∑   تێکڕا 
247,136
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک گەنجی مەڵکەندی لە سەدەی بیستەمدا
کورتەباس
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی ئاماری ساڵی 2024ی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردەوە
وێنە و پێناس
دوو گەنجی شارۆچکەی خورماتوو ساڵی 1994
کورتەباس
فریال کراڵ: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لە بەرژەوەندیی کورد و ئابووریی ناوچەکەدایە
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
سێ هاونیشتمانی شارۆچکەی خورماتوو نەورۆزی ساڵی 1996
وێنە و پێناس
ئاهەنگی ئامادەیی باعەدرێ ساڵی 2000
ژیاننامە
هەردی
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
وێنە و پێناس
گەشت و دڵخۆشی هاوڵاتییان بەبۆنەی چەژنی نەورۆز لە سەیرانگای دوکان ساڵی 1984
کورتەباس
سەید محەمەدی سەفایی.. بۆچی لە زیکری تەکێی شێخانەوە چووە کۆڕی سترانبێژان؟
ژیاننامە
بەهمەن حاجی
کورتەباس
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی بەریتانیا: دەبێت مافی گەلی کورد پارێزراو بێت
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
سەباح حاجی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
عەلی شایان
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
کورتەباس
دەربارەی دیوانی؛ تەشی بەختم خۆشەویستیت بۆ دەڕێسێ 01

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.907 چرکە!