ئەوا مانگ هەرات
ئەوا مانگ هەرات بێ پەنا و پەردە
دەیگۆ بمخوازه يا یێخەم بەردە
ئەوا مانگ هەرات سیلەی دەرکێشا
ماچەکم بدێ ڕۆحم دەرکێشه
ئەوا مانگ هەرات دەيدا له هۆبە
ماچ کردن خۆشه نۆبە به نۆبه
ئەوا مانگ هەرات دەيدا له بانی
دۆستی چاکت بێ گیانی به گیانی
ئەوا مانگ هەرات مانگای دەدۆشی
پێم گوت لۆ ماچێ خۆی دادەپۆشی
ئەوا مانگ هەرات دەيدا له بانی
خۆزگە تیرۆک بام له بەرێ نانی
جار و بار بکەوتبام بە شلکەی ڕانی[1]