پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە وەڵامی پێشەوا قازی محەمەد دەناسیت؟ چەند زۆڵە کوردێک بەمشێوازە وەڵام دەدەنەوە
31-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆران ئەرشەد
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
لوقمان شەنگە
30-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,528
وێنە
  113,507
پەرتووک PDF
  20,705
فایلی پەیوەندیدار
  109,549
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,515
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,115
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,435
عربي - Arabic 
32,947
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,415
فارسی - Farsi 
11,715
English - English 
7,843
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,818
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,954
پەرتووکخانە 
26,190
کورتەباس 
19,310
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,103
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,207
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,444
وێنە و پێناس 
7,603
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,648
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
771
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
361
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,598
MP4 
2,921
IMG 
209,194
∑   تێکڕا 
245,231
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
ژیاننامە
کاروان عوسمان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
کەمال غەمبار
دیموکراسی و چەپ گلان و ڕاسان؛ دوو قسە لەسەر چەپی دۆگمایی
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

دیموکراسی و چەپ گلان و ڕاسان؛ دوو قسە لەسەر چەپی دۆگمایی

دیموکراسی و چەپ گلان و ڕاسان؛ دوو قسە لەسەر چەپی دۆگمایی
دیموکراسی و چەپ گلان و ڕاسان؛ دوو قسە لەسەر چەپی دۆگمایی
#شەماڵ بارەوانی#

هەڵبەت، پێم خۆشە سەرەتا ئەوە بڵێم: وەکو نووسەر و ڕۆژنامەڤانێک، زۆر هاوڕێی چەپم هەن تابڵێیت مرۆڤی پاک و هێمن و دەستپاک و دەستکراوە و بەڕێزن و لەکۆی ئەو (39) ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەی وتار و شیعر و بابەتەکانم تیایاندا بڵاودەبێتەوە، شەشیان پاکگراوەند چەپن و هی شیوعی و کۆمەنیست و چەپەکانن و دەیان وتار و شیعر و بابەتم، کە بەشێکیان نەتەوەییش بوون، لەو گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە پاکگراوەند کۆمەنیست و چەپانە بڵاو بوونەتەوە و بەردەوامیش بڵاو دەبێتەوە. لە نموونەی ڕۆژنامەی بۆ پێشەوە، گۆڤاری هانا، ماڵپەڕی دەنگەکان، ماڵپەڕی یەکێتی کرێکاری، ڕۆژنامەی ڕەوت، ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان. بەتایبەتی ڕێگای کوردستان زۆرجار نووسینە نەتەویەکانم لەوێ بڵاوبووەتەوەو هەندێک لەو ڕۆژنامە و گۆڤارانەی لافی نەتەوەیی بوون لێدەدەن بڵاویان نەکردووەتەوە.

شیعرێکی نەتەوەییشم لەژێر ناونیشانی لەتاریکی گوومڕا ترکە بۆ هەڵەبجەم هۆنیوەتەوە، ڕۆژنامەی بۆ پێشەوە کۆمۆنێستەکان یەکەم شوێن بوو بڵاویان کردەوە و دواتر هەر ئەوانیش بەدەنگ و ڤیدیۆ مۆنتاژیان کرد و بۆیان ناردم و دووبارە لە پەیجی ڕۆژنامەکەشیان بڵاویان کردەوە.

ئەوەم بۆ ئەوە گووت، تا وەکو چیتر هەندێک کوردی ناسیۆنالیستی تەسکباوەڕ و جیقڵدان تەنگ و ئاسۆ داخراو دەمارگیر و دۆگمایی، چەواشەکارانە و نەزانانە، دۆ و دۆشاو سەبارەت بە چەپەکان تێکەڵ نەکەن و هەموو چەپەکان لە خانەی دوژمنی کوردایەتی و ئەنتی ناسیۆنالیست بوون ڕیز نەکەن.

ئەو ناسیۆنالیستە دەمارگیرانەی تەنانەت گوێگرتن لە ئاواز و گورانی تورکی و عەرەبی و فارسی بە لادان و تاوانێکی نەتەوەیی دەزانن!
ئینجا من، سەرەڕای جیاوازیشم من لەگەڵ ئەو چەپانە سەبارەت بە زۆر چەمک و شت، وەلێ زۆر ڕێزیان گرتووم و تائێستا بێ مۆڵەتی خۆم دەستکاری یەک وشەشیان نەکردووە لەنووسینەکانم و لە هاوڕێیەتیشیان، من هێندەی لەگەڵ چەپەکان هەست بە ئاسودەیی دەکەم، لەگەڵ بەشێکی زۆری هاوڕێ ناسیۆنالیستە پولپەرست و بەرژەوندیگەرا و دوو ڕووەکان نا!

وە من هاوڕێی کۆمۆنیستم هەیە و دەلێت لەگەڵ مافی چارەی خۆنووسین و دەوڵەتێکم بۆ کورد، وە نەمن و نەهیچ ناسیۆنالیستێکیش ناتوانین، هەرگیز موزایەدەی دەوڵەتی کوردی و هەڵوێستی کوردانە و سۆزی کوردایەتی و پرسی ڕیفراندۆم و خەونی سەربەخۆیی بەسەر شیوعیەکانی کوردستانەوە بکەین و کوردبوون و نەتەوەیی بوونیان پێ بفرۆشینەوە.

بۆیه ئامانجی من لەو نووسینەم، هەموو چەپێک نییە، هەرگیز.
چەپەکانیش وەکو مەلا بەختیار دەڵێت جۆریان زۆرە، چەپی ڕاست، چەپی دیمۆکرات مەسیحی، چەپی کۆنزەرڤاتیزم، چەپی مۆدێرات، چەپی سۆسیال دیموکرات، دواجار هەر جۆرە چەپێکیان بیت، ئەگەر بێت و چەپ پەیوەندییەکی ئۆرگانیکی بە دیموکراسی و مەسەلە نەتەوەییەکانەوە نەبێت، چەپی دەرەوەی یاریگایە.(ل303).
وەهەرگیز مارکس و ئەنگلز و لینین شانی کۆمۆنیستەکانیان لە ژێر ئەرکە دیموکراسی و میلییەکان نەکێشاوەتەوە، هەمیشە بڕیار و بەرنامەیان بۆ کێشەی نەتەوایەتیش هەبووە(ل183).

هەڵبەت، من کەسێکی نەتەوەییم زیاتر، تاچەپ، وەلێ وەک چۆن نەتەوەیی بوون و بیری ناسیۆنالیستی بە مانا دەمارگیری و شۆڤینیەکەی لای من ڕەفزه، ئاوا چەپ بوونیش بە واتا دۆگمایی و یۆتۆپی بوونەکەی فلسێکی سوتاو ناهێنێت. ئەو جۆره چەپەی کە هەڵگری ئەقڵیەتێکە و مەلا بەختیار پێی دەڵێت سەلەفیەتی ئایدیۆلۆژی. چەپێک کە هێشتا لەخەڵوەتی تیۆریدا دەژیت.ئەو چەپەی پێی وایە گوناهە لەدووریشەوە سەلام لە سەرمایەدارێک بکەیت.(ل311).
کەچی حزبی کۆمۆنیستی وا هەیە(حزبی کۆمۆنستی ئێران) لەبەرامبەر تاوانەکانی کیمیابارانکردنی کوردستان و سەرنگووکردنی سەدان هەزار کورد لە ئەنفالەکاندا، نەک هەڵوێستی ڕەسمی شۆڕشگێڕانەی نەبوو، بەڵکو هەتا ئێستاش(دوای ڕاپەڕین 1991/9/16، کە مەلا بەختیار ئەو وتارەی تێدا نووسیوە) حزبی ناوبراو پەویوەندی سیاسی خۆی لەگەڵ ڕژێمی فاشی عێراقدا پاراستووە، بەڵکو یارمەتی و کۆمەکیشی لێوەردەگرێ (ل177).
لە وتاری تر و شوێنیتریش گووتوومە و لێرەش دووبارە دەیڵێمەوە: ئەگەر چەپبوون خەمی مافەکانی چینی جوتیار و زەحمەتکێش و کرێکار و هەژار و بەشمەینەتان بێت، یەکسانی نێوان مرۆڤەکان و بەرپاکردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی بێت، بەرگری لە ژن و ژینگە و ژیان دۆستی بێت، ئەوە هەموو مرۆڤێکی ویژدان پاک و ساخڵەم بە سروشتەوە چەپە.
وەلێ گەر چەپگەرایی، لای ئەو بەڕێزانە و ئەو جۆرە چەپە سەلەفیگەرا و دۆگماییە، تواندنەوەی قەزیە ناسیۆنالیستی و خەمە نەتەوەییەکانی خۆت بێت، لەبۆتەی دروشمی مرۆڤ دۆستیەکی موزەییەف و ساختەدا، کێشەی ناسیۆنالیست و نەتەوەکەت بە خوڕافات و دواکەوتوویی و جەهالەت و، بە شەرمەزاری بۆ مرۆڤایەتی و، بە پیلان و گەمەی ئیمپریالیزم و قەڵای کونەپەرستی بزانیت.
چەپێکی مارکسیستی لە کوبا و ئەرژەنتین و کۆستاریکا و ئیکوادۆری ئەمریکای لاتیندا پەرسیو بگرێت، دەبێ ئێمە لێرە دەست بنێین بە لوتمانەوە و لەگەڵی بپژمین، چونکە هاو دۆگماو هاو ئایدۆلۆژیمانە.

ناوی منداڵەکەم لینین و گیڤارا و تیتۆ و ماوتسی تۆنگ و تڕۆتسکی بێت و لا لە ناوی میر بەدرخان و گێوی موکریانی و هێمن و هەژاری شاعیر و، جەلادەت بەدرخان..تاد.. نەکەمەوە.
چەپبوونێک بێت، لە مۆسکۆ و کرملێن باران ببارێت، ئەو لێرە چەتری بۆ هەڵدەدات، نیشتمانەکەی پارچە پارچە و لەسەت شوێن، بە دەستی نەیارانی نەتەوەکەی لە عەلمانی و ئیسلامی و، کۆمۆنیستە هاوئاواز و هاوئایدیۆلۆژیاکانی زامدارکرابێت، کەچی ئەم هێندەی دڵی لای ڤەنزوێلاو کۆستاریکاو کوباو کوریای باکوربێت، سەدا یەکیش مەسەلەی خاک و نەتەوەکەی خۆی لای بایەخدار و گرنگ نەبێت، بگرە هەر بڕوای پێی نەبێت و دەوڵەتی نەتەوەیی بە خەجاڵەتی و مەهزەلە و یارییەکی بێ مانا و خوڕافیات بزانێت و خەم و کێشە نەتەوەییەکانی خۆی، لە بۆتەی عێراقی بوونی شۆڤینیەت و عرووبە و ئومەمی بونی کۆمۆنیزمدا ون کات، هەمان شێوەی ئیسلامگەراکان کەچۆن هەست و بیری ناسیۆنالیستی و نەتەوەکەیان دەکەن بە قوربانی ئومەی ئیسلامی، ئەوە بەو جۆرە لە چەپ و کۆمۆنیستانە دەڵێم: ئەگەر ناسیۆنالیستی بوون و نەتەوەیی بوون جارێک شەرمەزاری بێت بۆ مرۆڤایەتی، ئەوە کۆمۆنیست بوون و چەپبوونێکی لەو چەشنەی ئێوە، هەزار جار شەرمەزارییە.
ئاخر سەیره، لەناو میلەتێکدا کە نیشتمانەکەی دابەش و داگیرکراوە و نەتەوەکەی مافی خوێندنی بەزمانی خۆی نییە، بڵێیت ناسیۆنالیزم شەرمەزارییە(304).
منیش پێم خۆشە بەیانی لەخەو هەستم، ببینم سنوورەکانی خاک، نەتەوە، مەزهەب، ئایین و ئیتن و هەموو شتێک کاڵبووبێتەوە و مرۆڤێکی یۆنیڤێرساڵی و جیهانێکی خەیاڵی و دنیایەکی ئایدیاڵی دروست بووبێتن و تەنها مرۆڤ بوون بووبێت بە پێوەر. وەلێ ئەوە جگە لە خەیاڵێکی خۆش، چیتر نییە. مەلا بەختیار وتەنی مارکسیەکان مەگەر ئەشکەوتی خەڵوەتی تیۆرییان بکەنە کۆمەڵی کۆمۆنستی!(180) و هەموو سنوور و جیاوازیەکی چینایەتی لە خەیاڵدانی خۆیاندا بسڕنەوە و کۆمەڵێکی تەواو مرۆڤ دۆستانە و کۆمۆنیست و بێ چین دروستکەن.
بۆیە بەو جۆرە چەپە دەڵێم: دواجار ئایدیۆلۆژیاو پەیام و ئەجێندای هەردووک لاتان(چەپی دۆگمایی و ئیسلامی سیاسی)
ئیشکردنە لەسەر خەفەکردنی هەستی ناسیۆنالیستی و کوشتنی ڕۆحی نەتەوەیی لەنێوان بەرداشی دوو ئومەتدا، لەنێوان ئومەمی بوونی کۆمۆنیستەکان و ئوممەی ئیسلامی، لەژێر پەردە و لافی مرۆڤ دۆستی و برایەتی ئایینیدا.!
ئیسلامگەراکان و بەشێک لە ئاییندارە دڵساف و فێڵ لێ کراوە سادەلەوح و، کۆمۆنیستە دۆگمایی و تەقلیدیەکان گەرەکیانە ڕوحی نەتەوەیی و هەستی ناسیۆنالیستی لە دەروون و ناخی تاکی کورت خەفەبکەن و بیگۆڕن بە ڕوحی مرۆڤ گەرێتی و دینی.
ئەمیان لەژێرپەردە و ناوی برایەتی ئیمانی و دینی، فەڵەستینیەک و ئەفغانییەک و ئیخوانیەک و وەهابیەک و شیشانیەکت خۆش بوێ.
مەیمونەکی برایەکی ئیخوانی- وەهابی. برای دینیمان، لە مۆزەمبیق مۆزی لێ ببڕێت، دەبێ تۆ لێرە فیغان و شیوەن و ڕۆ ڕۆی بۆ بکەیت.
کەچی لەولاوە برای نەتەوەییت و شنگال و (ئێزدییەکان) و کەرکووک و کۆبانی و عەفرین و ناوچەی سوری ئامەدو گەڤەرو نسێبین و جزیرابۆتان و گرێ سپی و سەرێکانی...شەڵاڵی خوێن بن و ئەتک و داگیربکرێن، نقەت لێوە نەیەت و هەستت نەجوڵێت و ویژدانت ئازار نەچێژێت!
لەسەر سەید قوتبی ئیخوانیزمی باوکی بیری توندڕۆیی مونەزیری تیرۆر، نامیلکە و کتێب بنووسیت و باسی مەزلومیەت و لەپەت هەڵواسینی ئەو توندڕۆیە بۆ تاکی کورد بکەیت و پێیانی بناسێنیت، کەچی لەولاوە بە دێڕێکیش لا لە چەوساوەیی و لە سێدارەدانی شێخ ڕەزای دێرسمی و قازی موحەمەد نەکەیتەوە.
کاتێک منی نەتەوەیی و نەتەوە پەروەر باسی برایەتی نەتەوەیی بکەم، هەموان: کاکە تۆ ڕەگەز پەرستی و برای دینی و ئینسانی لەپێش برای نەتەوەییەوەیە!
لاف و گەزاف لێدانی ئینسانی بوون و ئیسلامی بوون وەک سۆرانی سێوکانی وتەنی:
لەڕاستیدا ئەو گەمەیە تەنیا بۆ بێدەنگکردنی کوردە و هیچیتر، دەنا ئەوان خۆیان میز دەکەن بەسەر لافیتەی ئینسانی و دینیدا لەئاستی مەسڵەحەتی نەتەوەیی خۆیاندا کوردیش هەمیشە تۆپەڵێکی بۆگەن و گێلی تێدایە، کە بەو قسە خەیاڵی و قۆڕانە بخەڵەتێن!

بۆیە وەکو ئاماژەم پێدا
گەر چەپبوون بە مانای یەکسانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی خەباتی پڕۆلیتاریابێت بۆ نەهێشتی جیاوازی چینایەتی و چەوسانەوە، ئەوا پێم وابێت هەموو مرۆڤێک بە سروشت چەپە، گەر چەپبوونیش یەکسانی کردنی بیری ناسیۆنالیستی و خەباتی ناسیۆنالیستی و خەونی سەربەخۆیی بێت بە کۆنەپەرستی و گەمەی دەستی ئیمپریالیزم، ئەوە من ئەو جۆرە چەپە سەرلەبەری ڕەتدەکەمەوە.

ئاخر وەکومەلا بەختیار دەڵێت هەرکاتێکبەرهەم هێنان و ئەندێشەی سیاسی چینێک لەبەردەم هێزی بەرهەمهێنانی گەشەکردووی کۆمەڵ، بوبنە کۆسپ، هەنگینێ مافی پڕ بەپێستێتی بەو چینە دەسەڵاتدارە بگوترێ کۆنەپەرست..نازانم ئەو هاوڕێیانە بۆ کە دێتە سەر حوکمی تیوری خۆیان لە خەمی کورد دووردەکەونەوە، بەڵام کە حوکمی بەعس دێننە بیری خۆیان، بەهەموو نرخێک ڕزگاربوون لە بەعس دەسەلمێنن؟
ڕزگاربوونی گەلێکی ژێردەستەی وەکو کورد، نەک کارێکی کۆنە پەرستانە نییە(گەر بۆرژواش بیکا) بەڵکو کارێکی پێشکەوتنخوازانەیە، کارێکە تەنانەت دیموکراسی سیاسیانەیە.. چونکە داگیرکەرەمان فاشیستە، ڕزگاربونیش لە فاشیست هەرگیز کۆنەپەرستانە نییە، بگرە قسە کردن لەمانەوە، لەناو عێراقدا، بەم حوکمەی ئێستای.... بەڕاستی دژی دیموکراسیە، گەر بە جۆرەها تێزی سۆسیالیستیش پاساوی بۆ بهێنیتەوە.(ل219-220-221).

جا کە دەوڵەتی کوردی کۆنەپەرستی بێت و کرێکار، جیهان هەموو ماڵی ئەو بێت و بڵێیت کرێکاران نیشتمانیان نییە و ناشێت کرێکار هەرگیز، لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا خۆی قەتیس بکات و بە سنووری دەوڵەتێکەوە خۆی ببەستێتەوە و بە بیر ناسیۆنالیستی گۆشبکرێت، گەرنا کۆنەپەرستیە و دەوڵەتی نەتەوەیی پێچەوانەی فەلسەفەی چەپی دۆگمایی و ڕۆمانسی بیر و باوەڕە و کارێکی کۆنەپەرستیە. کرێکار لە دیدی ئەوم جۆرە چەپە، دەبێت به هەستێکی ئینتەرناسیۆلیزمی پرۆلیتاریاییەوە، تەڵقین بدرێت و یەکگرتووبکرێت. تاوەکو لە هەویەی ئینسانی بوونی نەیەتە خوارەوە.

خۆ عێراقی بوونیش و مانەوە لەناو چوارچێوەی عێراقیشدا، دیسان هەر کۆنەپەرستی و پێچەوانەی چەپبوونەکەی ئێوەیە، ئاخر ئەویش خۆ بەستنەوەیە بە عێراقێکی مەزهەبی دروستکراو لەسەر دەستی هێزێکی ئیمپریالیستی وەکو بەڕیتانیای عوزەماو لەسەر حیسابی خوێن و ئێسقان و جوگرافیاو خاک و هەموو شتێکی کورد و بە بیرێکی ناسیۆنالیستانەی دەمارگیرانە و شۆڤێنیانە و دژە ئینسانیانەو ئەنتی چەپانە و ئینتەرناسیۆنالیستیانەی ئێوە.
سەیرە!
کوردستان بە ژێڕدەستە بمێنێتەوە؛ کەچی لای هاوڕێیانی سەرنجی کرێکار پێشکەوتنە، بەڵام لەژێردەستەیەک (کە عێراقە) ڕزگاربێ، کۆنەپەرستیە.

ئەو جۆرە چەپە دۆگمایی و بیرو باوەڕ تۆباویەی هێشتا لە زیندانی ئایدیۆلۆژیا و گۆشەگیری فیکری و شەوارەی تیۆریدا دەخوڵێتەوە و خەون بە دەوڵەتی دیکتاتۆریەتی پڕۆلیتاریاوە دەبینێت و پێی وایە ڕۆژێک دێت، هەموو جیهان یەک دەگرێت و کرێکاران حوکم دەکەن و کۆمۆنەدەبێتە ئەقیدە و بیر و باوەڕی هەموو جیهان.
ئەو جۆرە چەپەی مەلا بەختیار وتەنیهێشتا لەناو بازنەیەکی داخرا و تیۆریدا دەخوڵێنەوە(ل26) و لە تێڕوانینی ئەو جۆرە چەپەدا، زۆر بەڕەهایی و نازانستیانە و نا واقیعیانەناسیۆنالیزم وەک بەشێک لە ئایدۆلۆژیای بۆرژوا- ئیمپریالیستی لە پێناو پارچەپارچەکردنی ڕیزەکانی کرێکاران و بەگژیەکداکردنەویەیان..تاد!(ل201) سەیردەکرێت و هەر لەبەر ئەوەی باسی کوردو ڕزگاری کورد دەکەین. بەکۆنە پەرست و دواکەوتوو پێناسەمان دەکەن.(ل208).
ئەو چەپەیناسیۆنالیزم چەوساوەبێ یان چەوسێنەر، فاشی بێ یان تێکۆشەر، بکوژێ و بکوژرێ، بەیەک چاو سەیر دەکا(ل167-168).

سەبارەت بەو جۆرە چەپە، م.جەعفەر(فازڵ کەریم)
لە پێشەکی کتێبەکەی مەلابەختیار جوانی وتووە ئەوان، داکۆکی لە کلتوور و بەرژەوەندی نەتەوەی سەردەستە دەکەن، ئەوان، گەلەکەی خۆیان بەچاوی گەلی کوردستانەوە نابینن، بەڵکو له گۆشە نیگای نەتەوەی سەردەستەوە، بە ئەوپەڕی گیانی لەخۆبایبوون و لووتبەرزی و شۆفینیزم و شانازییەوە بەفەرهەنگی نەتەوەی سەردەستە، لەچاوی بۆرجوازی عەرەب و فارس و تورکەوە سەیری کێشەی گەلی کوردیان کردووە و کێشەی کوردستانیان بینیوە.
هەر بەڕاستی ئەو جۆره چەپه، شایەنی بەزەیی پیاهاتنەوەیه.
ئەو جۆره چەپەی مەلا بەختیار وتەنی هێشتابە چەمکی چینایەتی و کۆنینە و پەتی.. لەشتەکان دەڕوانێت و وڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.. و سەرنجی کرێکاری لەگەوهەری سەردەمەکە هەڵنەهێناوە، بەڵکو لەسەرچاوەی کلاسیزمی مارکسیزمەوە دەڕوانێتە ئێستای جیهان(ل203).

ماوەتەوەبڵێم:
دیموکراسی و چەپ گلان و ڕاسان.
کتێبێکی قەبارە مەزنی (422) لاپەڕەیی بەڕێز مەلا بەختیارە و کۆمەڵێک لێکۆلینەوە لەخۆدەگرێت، کە لەسەردەمی جیاواز نووسیونی و لە میانیدا لەسەر زۆر تەوەری جیاجیا و زۆر بابەتی پەیوەست و گرێرداو بە ڕەوتی چەپ و سیستەمی ئیدەلۆژی، هێڵی سیاسی و کار و ستراتیژیەت و مێژوو و جیهانبینی و شکست..تاد. چەپەکان بە درێژی دواوە.
لەو وتارە کورتەدا من ناتوانم بێم و قسە لەسەر دێڕ بەدێڕ و خاڵ بەخاڵی کتێبەکە و هەموو شتێکی چەپبوون بکەم، بەڵکو ئەوەی من لێره لێی دوام بە کورتی، چەپ و ناسیونالیست بوونەکەبوو.
تەنها هێندە دەڵێم، کە مەلا بەختیار لەمێژە لەبارەی ئەرکەکانی چەپ، جگە لەو کتێبە و لەکتێب و شوێنیتریش دیدە نیگای خۆی خستوەتە ڕوو و گووتویەتینابێت چارەسەرکردنی کێشەی نەتەوایەتی و مەسەلە دیموکراسیەکان لەسۆسیالیزم دابڕین و هەربۆیە کارێکی ڕەوایە نەک پشتگری خەباتی ڕزگاری میللەتەکەمان، بەڵکو بەشداریش لە خەباتەکەیدا هەتا دواڕۆژی سەرکەوتن بکەین(ل192).
ئێمە ئەرکەکانی چەپ بەوەدەبینین کە میلەتەکەمان ڕزگار بکەین و هەموو ئامانجەکانی دیموکراسی بەدیبهێنین. ئەمەباشترین ئەرکی چەپە.
نەک دژایەتی کردنی خەونی نەتەوەکەت و ڕزگارکردنی گەلەکەت و دیموکراسیەت، وەکو ئەو جۆرە چەپ و کۆمۆنیستە دۆگمایی و تەقلیدیانەی لە قسەو هەڵوێست و ئەدەبیاتی خۆیان دژایەتی دەکەن.

هەر لەو سۆنگەیەشەوە، ئەو هەرگیز ئەرکی چەپ لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی یۆتۆپی وەک دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا کورت ناکاتەوە و کێشەناسیۆنالیستی و مافەنەتەوەییەکانی خۆی لە بۆتەی ئومەمی بوونێکی کۆمونیستانەدا، ناتوێنێتەوەو ڕزگاربوونی نەتەوەو نیشتمانەکەی ناکات بە قوربانی خەیاڵێکی یۆتۆپی دیکتاتۆری کۆمۆنیستی نادیموکراتی و ناحەتمی و نا لۆژیکی. بەڵکوو چەب بوون لای مەلا بەختیار بەدیهێنانی ئامانجەکانی دیموکراسی و مافی چارەنووس و سەربەخۆیی کورد و ڕزگارکردنی کوردستانە لەژێر چنگی داگیرکەرانی خاک و شەڕەفمان و سەبارەت بەمەش لەمێژە گووتوویەتی:
با ئەرکی چینایەتیمان، ئەرکی دیموکراسیمان، مەسەلە نەتەوایەتییەکانمان بەهەڵدێرانەبەین.
مەلا بەختیار چەپبوون و نەتەوەیی بوونی ئاوێتەکردووەو لەو ئاوێتەبوونەشەوە مرۆڤ بوون دەبینێت.
ئەو چەپبوون بە نانەتەوەیی بوون و ئەنتی نەتەوەیی بوون نازانێت، ئەو چەپێکی لیبڕاڵ دیموکرات و نەتەوەییە و دەمێکە گووتوویەتیپڕ بەدڵ هیوادارم کە لەم کۆڕه-کوڕی ساڵی1991ی هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی- بچینە دەرەوە.. کۆماری کوردستان دامەزرابێ.. کە بچمە دەرەوە پێم خۆشە ئاڵای ڕزگاری و دیموکراتی کۆماری کوردستان ببینم و ئێمە شاد بین و هەتا هەتایە ڕزگاربین لەو نەگبەتییەی تێی کەوتووین..مافی دامەزراندنی دەوڵەت و کۆماری کوردستانی سەربەخۆو مافی چارەنووسین، مافی خەڵکی کوردستان خۆیەتی.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 467 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 467 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شاناز
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
وێنە و پێناس
دوو پیاوی زاخۆیی ساڵی 1927
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
وێنە و پێناس
ژنێکی زاخۆیی ساڵی 1927
وێنە و پێناس
پیاوێکی زاخۆیی بەجلوبەرگی تایبەتییەوە ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
وێنە و پێناس
دوو ژنی شارۆچکەی زاخۆ گۆزەیان بەسەر شانەوەیە ساڵی 1927
ژیاننامە
مەلا مەلایی
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
ژیاننامە
کاروان عوسمان
27-01-2009
هاوڕێ باخەوان
کاروان عوسمان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
کەمال غەمبار
04-08-2024
کشمیر کەریم
کەمال غەمبار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە وەڵامی پێشەوا قازی محەمەد دەناسیت؟ چەند زۆڵە کوردێک بەمشێوازە وەڵام دەدەنەوە
31-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆران ئەرشەد
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
لوقمان شەنگە
30-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,528
وێنە
  113,507
پەرتووک PDF
  20,705
فایلی پەیوەندیدار
  109,549
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,515
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,115
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,435
عربي - Arabic 
32,947
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,415
فارسی - Farsi 
11,715
English - English 
7,843
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,818
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,954
پەرتووکخانە 
26,190
کورتەباس 
19,310
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,103
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,207
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,444
وێنە و پێناس 
7,603
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,648
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
771
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
361
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,598
MP4 
2,921
IMG 
209,194
∑   تێکڕا 
245,231
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شاناز
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
وێنە و پێناس
دوو پیاوی زاخۆیی ساڵی 1927
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
وێنە و پێناس
ژنێکی زاخۆیی ساڵی 1927
وێنە و پێناس
پیاوێکی زاخۆیی بەجلوبەرگی تایبەتییەوە ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
وێنە و پێناس
دوو ژنی شارۆچکەی زاخۆ گۆزەیان بەسەر شانەوەیە ساڵی 1927
ژیاننامە
مەلا مەلایی
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.922 چرکە!